ناو: نازەنین
ناوی باوک: محەمەد وسو
شوێنی لەدایکبوون: شاری #هەولێر#
ساڵی لەدایکبوون: 1958
$ژیاننامە#
ئەندازیار و سیاسەتمەدار نازەنین محەمەد وسو، ساڵی 1973 پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە کردووه، نوێنەری کۆنگرەی یازدەیەم (1993) و ئەندامی لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی دوازدەیەم(1999)ی پارتی بووە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەڵبژێردراوە، هەڵگرى میدالیاى بارزانیی نەمرە.
ژیاننامە
نازەنین محەمەد وسو ساڵی 1958 لە شاری هەولێر لەدایکبووە. ساڵی 1973 قۆناغی دواناوەندی لە شاری هەولێر تەواوکردووە و ساڵی 1979 بەکالۆریۆسی ئەندازیاریی شارستانی لە زانکۆی سلێمانی وەرگرتووە. ساڵی 1980 وەک ئەندازیار لە فەرمانگەی ڕێگاوبانی هەولێر دامەزراوە و ساڵی 1992 بەڕێوەبەری ئاوەدانکردنەوەی هەولێر بووە و ساڵی 1995 بووەتە بەڕێوەبەری گشتی ئاوەدانکردنەوەی هەولێر و ساڵی 1996 و لە کابینەی سێیەمدا کراوەتە بریکاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و ساڵی 1999 لە کابینەی چوارەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بووەتە وەزیری کار و نیشتەجێکردن و ساڵی 2004 بووەتە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن. ساڵی 2006 لە کابینەی پێنجەمدا بووەتە وەزیری شارەوانی.
$خەباتنامە$
ساڵانی 1961 تا 1972 لەبەر چالاکیی ڕامیاری باوکی لەگەڵ بنەماڵەکەی بۆ باشووری عێراق دوورخراوەتەوە. ساڵی 1973 پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە کردووه.
نوێنەری کۆنگرەی یازدەیەم(1993) و ئەندامی لێژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی دوازدەیەم(1999)ی پارتی بووە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
ساڵی 2011 بووەتە یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵی 2014 کراوەتە جێگری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن. لە ڕێکەوتی #16-08-2018#دا لەبەر چالاکی لە سەردەمی سەروەری، لەلایەن سەرۆک #مەسعود بارزانی#یەوە میدالیای بارزانیی نەمری پێ بەخشراوە.[1]