ساڵی
1954 لە شاری
سلێمانیسلێمانی لەدایک بووە. لە ماوەی خوێندنی ناوەندیدا بەشداری چەندین پێشانگەی چالاکی قوتابخانەی کردووە. ساڵی
1970 لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی بەغدا وەرگیراوە. لەوێ بەشی گرافیکی بەپلەی بەرز تەواوکردووە. پاشان بۆ ماوەی دوو ساڵ دەچێتە ئەوروپا و دیسان دەگەڕێتەوە کوردستان.
یەکەمین پێشانگەی لە
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی بەهاوبەشی ساڵی
1976 کردووەتەوە. دوای ئەوەچەندین پێشانگەی لە شارەکانی سلێمانی،
هەولێرهەولێر،
دهۆکدهۆک، بەغدا و شارەکانی دیکەی ئێراق کردووەتەوە.
ساڵی
1992 لەگەڵ هونەرمەند نامیق عەلی قادر پێشانگەیەکیان لە شاری پاریس کردەوە. ساڵی
1993 لەسەر بانگهێشتنی فرانسوا میتەران پیشانگەیەکی هاوبەشی بووە لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی کورد. هەروەها لە وڵاتانی دیکەی وەک بریتانیا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا پێشانگەی بووە. چەندین پێشانگەی هاوبەشی لەگەڵ هونەرمەند سامان کەریم دارتاش بووە.
لە نەوەدەکاندا بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەڕێکخراوی ماگ MAG دا کاری مین هەڵگرتنەوەی کردووه.
دوایەمین پێشانگەی هاوبەشی
10-03-200410-03-2004 بوو بۆ یادی ساڵڕۆژی شازدەی مانگی مارت. هەر لەو ڕۆژشدا ئۆتۆمۆبیلێک لێی دەدات و بەسەختی بریندار دەبێت. لە
28-03-200428-03-2004 لە نەخۆشخانەی الجادریەی شاری بەغدا، کاتژمێر پێنجی ئێوارە گیانی لەدەست دا.
[1]