مۆسیقاژەن و سترانبێژی دەنگ ناسک، ساڵی (1968) لە باوکێکی کرمانشانی و دایکێکی فارسدا لەمەشهەد لەدایک بووە و خاوەنی دوو منداڵە. لەخوێندندا؛ بەشی تەرجومەی ئیتاڵی تەواو کردووە، لە بواری مۆسیقاشدا ئاوازی کلاسیکی خوێندووە. وەکوو ژنێکیش ئەوەڵین کەس بووەئۆپێرای خوێندووە. بۆ فێربوونی مەقامیش، لەسەر دەستی مامۆستای بەناوبانگ (موحسین کەرامەتی) پەروەردە و ڕاهێنانی بینیووە، ئێستاش جگەلە گۆرانی، ئامێری کەمانچەدەژەنێت. مەریەم لە منداڵییەوەئەشق و خولیای هونەری هەبووە و هێشتا منداڵ بوو خووی دایەبەر خوێندنی میلۆدی و، دەڵێت کاتێک منداڵ بووم باوکم شەو و ڕۆژ سازی لێدەدا و هەمیشەش مەشقی پێدەکردم تا بۆ قۆناغی شیاندن ئامادەم بکات بۆ ئەوەی لەدوارۆژدا ژەنیارێکی لێهاتووم لێدەرچێت، دایکیشم لەو ڕووەوەوەزۆر هاوکاری کردووم.
لە خوێندندا؛ بەشی تەرجومەی ئیتاڵی تەواو کردووە، مریەم ئیبراهیم پوور لە ڕێگەی هۆشەنگ کامکار کە یەکێک بووە لە دۆستە نزیکەکانی دایک و باوکی، ئەرسەلان کامکار ی ناسیووە و، دەڵێت هەرگیز ئەو قسەیەی حەسەن کامکاری باوکی ئەرسەلانم لە یاد ناچێتە وە کە پێی دەوتم: کچێک دەناسم، زۆر شیاوە بۆ ئەرسەلانی کوڕم.
ئەو، پێش زەواج زمانی کوردی نەدەزانی، بەڵام چەند مانگێک پێش شووکردنی زۆر شەیدای زمانی کوردی ببوو، هەمیشە حەزی دەکرد بە کوردی بدوێت! لەم ڕووەوە ئەرسەلانی هاوسەری زۆر هانیداوە بۆ ئەوەی موتاڵای زمانی کوردی بکات، تا وردەوردە لەسەر زمانی کوردی ڕاهاتووە. ئەرسەلان کامکاری هاوسەریشی لەتەک مۆسیقادا بەهرەی شیعریشی هەیە و زیاتر هۆنراوەی دوو بەیتی دەهۆنییەوە. مەریەم ئیبراهیم پوور حەماسێکی مەزنەوە دەڵی: من ڕۆحم کوردە..، لە بیرمە ئەرسەلان لە سەرەتا زۆر خۆی لەگەڵم هیلاک کرد تا ئەو شیعرەی لەدوا بڵێمەوە.
کاتێک تەمەنی (26) ساڵ بوو، بۆ یەکەمین جار هاوشانی تیپی کامکاران لە ساڵی 1994 بۆ فیستیڤاڵی گەورەی سوید بانگهێشت کران و گۆرانی بولبولی باڵشکاوی پێشکەش کرد.
مەریەم ئیبراهیم پوور، دەڵی زۆر بەتاسە و سەلیقەوە گۆرانی کوردیم دەچرِی، هەستم کرد هەوادارانی دەنگم لە زیاد بوون دان و خەڵکێکی زۆر هۆگری دەنگی منن بەتایبەتی ئەرسەلانی هاوسەرم، هەمیشە تەشویقم کرد بوو. بەڵام هاوسەرەکەم حەسوود نییە چونکە حەزی لە دەنگمە و هەمیشە پێم دەڵێت بەردەوام بە. ئەو لەوساوە چەندین جار لە بۆنە و فیستیڤاڵەکان گۆرانی بە زمانی کوردی چڕیوە، بەڵام بەستایل و ڕیتمێکی تایبەت و جیاواز.[1]