حەسەن زیرەک
ناوی حەسەنی کوڕی عەبدوڵڵایە، ساڵی 1921 لە
بۆکانبۆکان لەدایک بووە. لە تەمەنی پێنج ساڵیدا باوکی کۆچی دواییکردووە و حەسەن زیرەک ناچاربووە لەو تەمەنەوە کار بکات بۆ پەیدا کردنی بژێوی رۆژانەی.
هەژاری و بێدەرەتانی زۆریان بۆ هێناوە و بۆ ئیشکردن زۆربەی شارۆچکەکانی ئێران گەڕاوە و تەنانەت لە بەسرە و بەغدا و
هەولێرهەولێر و
کەرکوککەرکوکیش کاری کردووە.
چەند جارێکیش زیندانی کراوە، بەهۆی رووداوێکەوەلەئێران سازادراوە و حەسەن بەقاچاخی رووی کردۆتە بەغدا و لەوێ، کە زانراوە هونەرمەندێکی دەنگخۆشی بێ هاوتایه، لەئێستگەی کوردی دایانمەزراندووە.
لەمەوە ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە، کە گەڕاوەتەوە ئێران دەستبەجێ لەڕادیۆی تاران و رادیۆی
کرماشانکرماشان کاریان پێسپاردووە. دواتر لەکرماشان تیپێکی هونەری دامەزراند و خزمەتی هونەر و مۆسیقای کوردی کرد.
ئەم دەنگ خۆشە بلیمەتە خوێندەواری نەبووە کەچی زۆربەی شیعری گۆرانییەکانی بەرهەمی خۆیەتی. شیعرەکانی حەسەن زیرەک لە دووتوێی پەرتووکێکدا چاپ کراون بەناونیشانی چریکەی کوردستان.
لە 26-06-1972دا، گۆرانیبێژی کورد حەسەن زیرەک لەشاری بۆکانی کوردستانی رۆهەڵات کۆچی دواییکرد و هەر لەو شارەدا نێژرا، بەڵام لەدواییدا لەسەر راسپادەی خۆی، ئەوەی لەژیاندا گوتبووی، تەرمەکەی گوێزرایەوە بۆ چیای ناڵەشکێنەی بەرامبەر بۆکانی ژینگەی خۆی.