پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

  • جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
  • جۆری گەڕان: = یەکسان
  • جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...


  • هەموو پۆلەکان
  • ئامار و ڕاپرسی
  • ئیدیۆم
  • بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
  • بەرهەمە کوردستانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • پارت و ڕێکخراوەکان
  • پۆلێننەکراو
  • پەرتووکخانە
  • پەند
  • خواردنی کوردی
  • دۆزی ژن
  • زانستە سروشتییەکان
  • ژیاننامە
  • ژینگەی کوردستان
  • شوێنەوار و کۆنینە
  • شوێنەکان
  • شەهیدان
  • فەرمانگەکان
  • گیانلەبەرانی کوردستان
  • گەشتوگوزار
  • مۆزەخانە
  • ناوی کوردی
  • نووسراوە ئایینییەکان
  • نەخشەکان
  • نەریت
  • هۆز - تیرە - بنەماڵە
  • هۆنراوە
  • وشە و دەستەواژە
  • وێنە و پێناس
  • ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار)
  • ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
  • ڤیدیۆ
  • کارە هونەرییەکان
  • کلتوور - گاڵتەوگەپ
  • کلتوور - مەتەڵ
  • کورتەباس
  • کۆمەڵکوژی
  • کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
  • یارییە کوردەوارییەکان



  • هەموو زمانەکان
  • کوردیی ناوەڕاست
  • Kurmancî
  • English
  • کرمانجی
  • هەورامی
  • لەکی
  • Zazakî
  • عربي
  • فارسی
  • Türkçe
  • עברית
  • Deutsch
  • Français
  • Ελληνική
  • Italiano
  • Español
  • Svenska
  • Nederlands
  • Azərbaycanca
  • Հայերեն
  • 中国的
  • 日本人
  • Norsk
  • Fins
  • Pусский

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گەڕان بە کرتە
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گەڕان بە کرتە
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
...
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی

  • 25-03-2025
  • 26-03-2025
  • 27-03-2025
  • 28-03-2025
  • 29-03-2025
  • 30-03-2025
  • 31-03-2025
  • 01-04-2025
  • 02-04-2025
  • 03-04-2025
  • 04-04-2025
  • 05-04-2025
  • 06-04-2025
  • 07-04-2025
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان

  • 25-03-2025
  • 26-03-2025
  • 27-03-2025
  • 28-03-2025
  • 29-03-2025
  • 30-03-2025
  • 31-03-2025
  • 01-04-2025
  • 02-04-2025
  • 03-04-2025
  • 04-04-2025
  • 05-04-2025
  • 06-04-2025
  • 07-04-2025
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
نووسەرێکی کورد بە ئیشقەوە دەڕوانێتە پەرتووک خوێندنەوە
28-03-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
بابەکر ئەمین محەمەد
27-03-2025
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
عەلی عەبدوڵڵا فارس
27-03-2025
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
مەجید عەلی محەمەد
27-03-2025
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
فەنایی 2
26-03-2025
زریان سەرچناری
وێنە و پێناس
فریاد حەمەد مەعروف یاریدەدەری بەڕێوەبەری ئامادەیی کشتوکاڵی تەقتەق لە ساڵی 1983دا
26-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
وێنە و پێناس
عەلی ئاغای کوڕی سەرۆک عەشیرەتی گەورک، نەوادەی یەکێک له قارەمانانی دوازدەسوارەی مەریوان
26-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
حلوان، لە سەردەمى خەلافەتى تا ڕووخانى ميرنشينى عەنازى
26-03-2025
هەژار کامەلا
وێنە و پێناس
کوردانی تیرەی زودی لە عەشیرەتی مەنگوڕ لە پشدەر چرکێنراوە کاتێک ئاغای بایزی مەنگوڕ تیرەکانی بەسەر دەکاتەوە، ساڵی 1919
26-03-2025
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
سنووری باکووری کوردستان، ساڵی 1915، ئەحمەد ئاغای شێروانی و دەستەیەک له پیاوانی عەشیرەتی بە تفەنگ و فیشەکدانەوە
26-03-2025
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  546,217
وێنە
  116,686
پەرتووک PDF
  21,121
فایلی پەیوەندیدار
  112,581
ڤیدیۆ
  1,967
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
298,402
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
92,417
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,779
عربي - Arabic 
35,621
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
22,671
فارسی - Farsi 
12,632
English - English 
8,073
Türkçe - Turkish 
3,735
Deutsch - German 
1,887
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,169
ژیاننامە 
27,321
پەرتووکخانە 
26,404
کورتەباس 
20,314
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,316
شوێنەکان 
13,865
پەند 
13,750
شەهیدان 
11,950
کۆمەڵکوژی 
10,956
هۆنراوە 
10,584
بەڵگەنامەکان 
8,536
وێنە و پێناس 
8,172
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,583
ڤیدیۆ 
1,847
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
1,514
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,490
فەرمانگەکان  
1,120
پۆلێننەکراو 
988
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
831
کارە هونەرییەکان 
778
گیانلەبەرانی کوردستان 
657
شوێنەوار و کۆنینە 
645
ئیدیۆم 
447
یارییە کوردەوارییەکان 
279
نەخشەکان 
215
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
88
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
58
مۆزەخانە 
51
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
552
PDF 
33,237
MP4 
3,188
IMG 
215,197
∑   تێکڕا 
252,174
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئە...
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مەلا ناسیح تۆماری
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی گوڵ گوڵیی مەل...
وێنە و پێناس
هەمزە عەبدوڵڵا و شەهید مەئم...
مەسعود بارزانی
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Copy Link2
E-Mail0
Facebook4
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 3
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic1
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German1
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

مەسعود بارزانی

مەسعود بارزانی
مەسعود مستەفا بارزانیمستەفا بارزانی، لە بنەماڵەی بارزانە کە بنەماڵەیەکی ئایینی و نیشتمانی باشووری کوردستانە و ئەم بنەماڵەیە تێکۆشەرە زیاتر لە سەدەیەکە لە مەیدانی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستاندا تێدەکۆشێت.
تەکییەی بارزان کە سەر بە تەریقەتی نەقشەبەندییە، ناوەندێکی هزریی نیشتمانی و ڕوحی و کۆمەڵایەتی بووە.
خەباتی بارزان بە ڕابەرایەتی شێخ عەبدوسەلامی بارزانیی یەکەم و شێخ محەمەد بارزانی و شێخ عەبدولسەلام بارزانیعەبدولسەلام بارزانی دووەم و تا شێخ ئەحمەدی بارزانشێخ ئەحمەدی بارزانی کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر بزاڤی ڕزگاریخوازی سەرانسەری کوردستان هەبووە.
بە ڕابەرایەتی مەلا مستەفا بارزانی نەمر شۆڕشی بارزان پێی نایە قۆناغێکی فراوانتر و پێشکەتووتر و حیزب و دامودەزگای سەربازیی و ڕێکخراوەیی بە شیوەی کاریگەرتر خرانە خزمەت بزاڤی ڕزگاریخوازی نیشتمانی.
سەرۆک بارزانی لەدایکبووی ڕێکەوتی 16-08-194616-08-1946، لە شاری مەهابادمەهابادی پایتەختی کۆماری دیموکراتیی کوردستانە، ئەوەش هەمان ڕۆژە کە یەکەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کورد لە شاری بەغدا بەستراوە و تێیدا ژەنەڕاڵ مستەفا بارزانی نەمر وەک سەرۆکی پارتەکە هەڵدەبژێرێت.
پاش نسکۆی کۆماری دیموکراتیی کوردستان، لە ساڵی 1947 لەگەڵ ماڵباتەکەی و گشت باشوورییەکانی نێو کۆمار، دەگەڕێنرێتەوە باشووری کوردستان. لەولایشەوە، بارزانیی نەمر، لەگەڵ زیاتر لە 500 هەڤاڵیدا، ڕوو لە یەکێتی سۆڤێت دەکات و لەوێ دەگیرسێتەوە و تا ڕووخانی ڕژێمی شانشینی و دامەزراندنی کۆماری ئێراق لە ساڵی 1958، ئینجا دەرفەتی گەڕانەوەی بۆ دەڕەخسێت. لە هەمان کاتدا شێخ ئەحمەدی بارزانیش لە بەندیخانە ئازاد دەکرێ.
بە دەستپێکی هێرشی سوپای ئێراق بۆ سەر باشووری کوردستان لە ڕێکەوتی 11-09-196111-09-1961دا، بە ناچاری خوێندن بەجێ دەهێڵێ و لە ڕێکەوتی20-03-196220-03-1962دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە دەکات.
ساڵی 1967 یەکێک لە دامەزرێنەران و سەرپەرشتیاری دەزگای پاراستن بووە لە شۆڕشی ئەیلولدا.
ساڵی 1970 ئەندامی شاندی دانووستانکاری شۆڕشی ئەیلول و حکومەتی ئێراق بووە.
ساڵی 1970 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی هەشتەمی پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستانەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوە و دواتر بە ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سیاسی دەستنیشان کراوە.
دوو مانگ دوای نسکۆ، بە ڕاوێژ لەگەڵ سەرۆک مستەفا بارزانیدا و بە هاوڕێیەتی خوالێخۆشبوو ئیدریس بارزانی جوانەمەرگ لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردە، فەرماندە و کادیری پێشکەوتوودا، بناغەی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دادەڕێژێتەوە.
لەنێوان ساڵانی 1976تا 1979دا، لە ئەمەریکا لە خزمەت سەرۆک مستەفا بارزانیی باوک و ڕابەردا بوو کە بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بووە.
لە سەرەتای ساڵی 1979 بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و ڕێکخستنەوەی کاروباری حزب، هەروەها بۆ ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ نووسینگەی ئیمام خومەینی لە پاریس بە مەبەستی هەماهەنگی و کاری هاوبەش دژی ڕژێمی شای ئێران، سەردانی ڤییەننا دەکات. لەو کاتەدا لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا، لەلایەن دەستەیەک بکوژی دەزگای هەواڵگریی ئێراقەوە هەوڵی تیرۆرکردنی درا و دوو لە یاوەرەکانی بریندار بوون.
دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و ڕووخانی ڕژێمی محەمەد ڕەزا شای پەهلەوی لە ساڵی 1979دا، سەرۆک بارزانی گەڕاوەتەوە بۆ شاری تاران و لەوێ هەواڵی کۆچی دوایی باوکی پێ دەگات، لەگەڵ ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی ئامادەسازی بۆ هێنانەوەی تەرمەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن و لە شارۆچکەی شنۆشنۆ ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئەنجام درا.
ڕێزدار مەسعود بارزانی لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی 1979دا، لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە سەرۆکی پارتی دێتە هەڵبژاردن و دەبێتە دووەمین سەرۆک لە مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستاندا.
ساڵی 1983، لە پڕۆسەی ئەنفالی بارزانییەکاندا، 37 کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەی لەگەڵ 8000 کەسی ناوچە و عەشیرەتەکەی، لەلایەن ڕژێمی سەدام حسێنەوە لە بیابانەکانی ناوەڕاست و خوارووی ئێراقدا لەناو دەبرێن و لە گۆڕی بەکۆمەڵدا شوێنبزر دەکرێن.
لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوە و بەردەوامیدان بە خەبات و تێکۆشانی ناوخۆ، سەرۆک بارزانی چەندین جار لەگەڵ پێشمەرگە سەردانی ناوچە جیاجیاکانی باشووری کوردستانی کردووە.
ساڵی 1986 یەکەمین بەرهەمی خۆی لە بواری خەباتی بارزانی و مێژووی پارتیدا، لەژێر ناونیشانی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە سێ بەرگدا و بە زمانی عەرەبی لە چاپ دەدات، کە تاکوو ئێستا چەندین جار پێداچوونەوەی بۆ کردووە و بۆ سەر زمانەکانی کوردی بە هەردوو دیالێکتی کرمانجیی سەروو و کرمانجی ناوەڕاست، تورکی و فارسی و ئینگلیزی وەرگێڕراوە.
لە 31-01-198731-01-1987 بەڕێز ئیدریس بارزانی برای سەرۆک بارزانی کە هەڤاڵ و هاوشانی بەردەوامی سەرۆک لەو خەباتە سەختەدا بوو لە ناوچەی سلیڤانەی سەربە شاری ورمێورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کردووە.
ساڵی 1988 فەرماندەیی گشتی داستانی خواکوڕکی کردووە.
لە ساڵانی 1980 تا 1987 ڕۆڵی هەریەکە لە مەسعود بارزانی و ئیدریس بارزانی برای، لە سەرکردایەتی کردنی شۆڕشی گوڵان و دامەزراندنی چەندین بەرەی سیاسی لەنێوان لایەنە بەرهەڵستکارەکانی ئێراق زۆر بەرچاو بوو، کە دیارترینیان پێکهێنانی بەرەی کوردستانی بوو.
بەرەی کوردستانی لە ڕۆژی 02-03-198802-03-1988 ڕاگەیەنرا لە (8) حزبی باشووریی کوردستان پێکهاتبوو: پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، حسکحسک، پاسۆک، پارتی گەل، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانحیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، حیزبی شیوعی کوردستان-ئێراق، بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری. مەبەست لە پێکهێنانی بەرەی کوردستانی کار و خەباتی پێکەوەیی بوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی بەعس لە ئێراق کە لەو سەردەمەدا کردەوە دژ بە مرۆڤایەتییەکانی بەرانبەر بە گەلی کوردستان و شۆڕشەکەی گەیاندبووە ئەوپەڕی دڕندەیی.
شەهید ئیدریس بارزانی بە ئەندازیاری درووستکردنی بەرەی کوردستانی دادەندرێت و سەرۆک مەسعود بارزانی ڕۆڵێکی گرنگ و یەکلاکەرەوەی بینی لە دامەزراندن و بەڕێوەبردنی ئەو بەرەیەدا، بەتایبەتییش لە کاتی سەرپەرشتیکردنی ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991ی گەلی کوردستاندا.
ساڵی 1989 لە کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بۆ جاری دووەم بە تێکڕای دەنگ بە سەرۆکی پارتی هەڵبژێردراوەتەوە.
لە ڕاپەڕینی ساڵی 1991دا، ڕابەری مەیدانیی بەرەی کوردستانی بووە و پلانی دەرپەڕاندنی هێزەکانی ئێراقی لە باشووری کوردستان داناوە.
لە 07-04-199107-04-1991 لە دەربەندی کۆڕێ سەرپەرشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە کە تێیدا پێشمەرگە داستانێکی مەزن و مێژوویی تۆمار کرد و هێرشی هێزەکانی بەعسی لە کۆڕێ تێکشکاند، داستانی کۆڕێ وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە خەباتی بەرخودان و ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان.
لە مانگی ئایاری ساڵی 1991دا، لە دوای کۆڕە و سەرۆکایەتی شاندی بەرەی کوردستانی بۆ شاری بەغدا کردووە و بە مەبەستی دانووستان بۆ بەدەستهێنانی مافی کورد، لەگەڵ سەرانی ڕژێمی ئێراقدا گفتوگۆی کردووە، بەڵام لە دوای چەندین خول دانووستانەکان بێ ئەنجام بووە.
لە نەورۆزی ساڵی 1991 لە شارۆچکەی کۆیەکۆیەوە، داوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردستان و دامەزراندنی حکومەتی کوردستانی کردووە.
لە یەکەمین هەڵبژاردنی کوردستاندا لە ساڵی 1992، خۆی بۆ ڕێبەرایەتی هەڵدەبژێرێ و دەنگی یەکەمی بەدەست هێناوە، بەڵام کێشە ناوخۆییەکان و ڕەچاوکردنی دۆخی ناوخۆ ئاستەنگ بوون لە یەکلاکردنەوەی ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە.
لە ڕێکەوتی 19-06-199119-06-1991دا، لەلایەن ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤەوە خەڵاتی ئاشتیی بە گەلی کوردی پێ بەخشراوە. دواتر لەلایەن بەڕێزیانەوە خەڵاتەکە پێشکەش بە خاتوو دانیال میتێران کرا.
ساڵی 1992 ئەندامی سەرۆکایەتیی کۆنگرەی نیشتمانیی ئێراقی (INC) بووە.
لە شوباتی 1992 لە لەندەن لەلایەن جۆن مەیجەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پێشوازی لێ کراوە.
لە ساڵی 1993دا، لە کۆنگرەی یازدەیەمی پارتی، کە بە بەشداری (2167) نوێنەر لە شاری هەولێرهەولێر بەڕێوەچوو، بە سەرۆکی پارتی هەڵبژێردراوەتەوە.
پاش هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە باشووری کوردستاندا، هەموو هەوڵەکانی خۆی خستەگەڕ تا ڕێگە لەو شەڕە ماڵوێرانکەرە بگرێت. لە ڕێکەوتی 17-09-199817-09-1998 بە ئامادەبوونی بەڕێز خاتو مادلین ئۆلبرایت، وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەگەڵ بەڕێز جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی ڕێکەوتننامەی ئاشتیی واشنتۆنیان ئیمزا کرد.
لە ڕێکەوتی 15-10-199815-10-1998 لە بارەگای پارتی سۆسیالیستی فەڕەنسا لەلایەن بەڕێز فڕانسوا ئۆلاند، سکرتێری گشتی پارتی سۆسیالیستی فەڕەنسا پێشوازیی لێ کرا.
لە ڕێکەوتی 20-10-199820-10-1998یش لەلایەن سەرۆکی پەڕڵەمان و وەزیری دەرەوەی بەلجیکاوە پێشوازیی لێ کرا.
لە ڕێکەوتی 14-10-199914-10-1999 لە کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، کە بە بەشداری (1473) نوێنەر لە هەولێر بەڕێوەچوو، لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە بۆ جاری چوارەم بە تێکڕای دەنگ بە سەرۆکی پارتی هەڵبژێردرایەوە.
لەم قۆناغە بە دواوە ئەرک و دیپلۆماسییەتی سەرکردایەتی سیاسیی کورد هەنگاوی گەورە دەنێت و بەرپرسیارییەتی و دیدار و چاوپێکەوتنەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی لە ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا گەشەکردنێکی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت، کە ئەمە بەشێک لەو چالاکی و ئەرک و دیدارانەیە:
8 جار لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا کۆبووەتەوە. 4 جار لەگەڵ جۆرج بوش کە دوو جار لە کۆشکی سپی بووە 25-10-200525-10-2005 و 14-12-200814-12-2008، هەروەها 27-11-200327-11-2003 لە بەغدا و 03-09-200703-09-2007 لە بنکەی سەربازیی (عین الاسد) لە سنووری ئوردن. هەروەها 4 جار لەگەڵ باراک ئۆباما کۆبووەتەوە کە 3 جار لە کۆشکی سپی بووە 26-01-201026-01-2010 و 04-04-201204-04-2012 و 05-05-201505-05-2015، هەروەها 07-04-200907-04-2009 لە بەغدا.
پێنج جار دیداری لەگەڵ سەرۆککۆماری فەڕەنسا هەبووە کە دوو جاریان لە هەولێر بووە. لە مانگی ئاداری 1992 لە پاریس چاوی بە فرانسوا میتران سەرۆککۆماری فەڕەنسا کەوتووە. لە 12-09-201412-09-2014 لە شاری هەولێر پێشوازیی لە بەڕێز فڕانسوا هۆلاند، سەرۆککۆماری فەڕەنسا کردووە. لە 02-01-201702-01-2017 لە فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتیفڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی، بۆ جاری دووەم پێشوازیی لە بەڕێز فڕانسوا هۆلاند سەرۆککۆماری فەڕەنسا کردووە. لە 21-02-201621-02-2016 لە کۆشکی ئەلیزێ، لەلایەن بەڕێز فڕانسوا هۆلاند سەرۆککۆماری فەڕەنساوە پێشوازیی لێ کراوە. لە 10-02-201510-02-2015 لە کۆشکی ئەلیزێ، لەلایەن بەڕێز فڕانسوا هۆلاند سەرۆککۆماری فەڕەنساوە پێشوازیی لێ کرا.
چەندین جار لەگەڵ جێگرانی سەرۆکی ئەمەریکا کۆبووەتەوە. لەگەڵ ئالگۆر جێگری بیل کلینتۆن، دیک چنی جێگری جۆرج بوش و جۆ بایدن جێگری باراک ئۆباما.
سێجار لە ڤاتیکان پێشوازی لێ کراوە. لە 14-11-200514-11-2005 و 28-02-200928-02-2009 لەلایەن قەداسەتی پاپا بەنەدیکتی شازدەهەم، پاپای ڤاتیکان و لە 30-05-201430-05-2014 لەلایەن قەداسەتی پاپا فرا نسیسی یەکەم پێشوازی لێ کراوە و دیدار و گفتوگۆی درێژخایەن لەنێوانیاندا هەبووە بە تایبەت ژیان و گوزەرانی مەسیحییەکانی کە بەهۆی داعشداعشەوە کوردستان پەنای دابوون. لەسەر ئاستی دیپلۆماسیش چەندین شاندی باڵا بە نوێنەرایەتی پاپای ڤاتیکان سەردانی سەرۆک بارزانیان کردووە.
سێ جار لە هەولێر پێشوازیی لە سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە. لە 24-07-201424-07-2014 لە هەولێر پێشوازیی لە بەڕێز بان کی مۆن سکرتێری گشتی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد. لە 26-03-201626-03-2016 لە هەولێر پێشوازیی لە بەڕێز بان کی مۆن، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد. لە 30-03-201730-03-2017 لە هەولێر پێشوازی لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرز سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
لە 31-10-200531-10-2005 لەلایەن تۆنی بلێر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاوە پێشوازی لێ کرا.
لە 13-11-200513-11-2005 لەلایەن سێرجیۆ برلسکۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیاوە پێشوازیی لێ کرا.
چەندین دیداری لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی تورکیادا هەبووە. لەوانە پێنج جار لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا دیداریان هەبووە. لە شوباتی 1992 لەلایەن تورگوت ئۆزاڵ سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنکارا پێشوازی لێ کرا و یەکەمجار بوو میوانێکی فەرمی بە جلکی کوردییەوە پێشوازی لێ بکرێت. لە 14-07-201414-07-2014 لە کۆشکی کۆماریی تورکیا، لەلایەن عەبدوڵڵا گویلی سەرۆککۆمار پێشوازیی لێ کرا. لە 09-12-201509-12-2015 ڕەجەب تەییب ئەردوگان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتیی پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد. لە 23-08-201623-08-2016 لە کۆشکی کۆماریی تورکیا، لەلایەن سەرۆککۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیپ ئەردۆغانەوە پێشوازی لێ کرا. لە 26-02-201726-02-2017، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تورکیا، کە بۆ یەکەمجار ئاڵای کوردستانئاڵای کوردستان لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ بۆ پێشوازیی لە سەرۆک بارزانی هەڵکرابوو، لەو سەردانەدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگانڕەجەب تەیب ئەردۆگان لە ئیستانبوڵ کۆبوونەوە.
دەجار دیداری لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا هەبووە. لە شوباتی 1992 لەلایەن سولەیمان دەمیرڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا بۆ یەکەمین جار بە جلی کوردی پێشوازی لێ کرا. لە 06-10-200006-10-2000 و 08-05-200108-05-2001 لە کۆشکی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، لەلایەن بولانت ئەجەوید سەرۆکوەزیرانی تورکیاوە پێشوازیی لێ کراوە لە 29-03-201129-03-2011 لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازیی لە ڕەجەب تەیپ ئەردوغان سەرۆکوەزیرانی تورکیا کرد. لە 16-11-201316-11-2013 سەرۆک بارزانی و ڕەجەب تەیپ ئەردۆغان سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە ئامەدئامەد بەشداریی مەراسیمێکی جەماوەریی فراوانیان کرد کە بە ئامادەبوونی سەدان هەزار کەس لە هاووڵاتییانی ئامەد بەڕێوەچوو و تیایدا ئاڵای کوردستان دەشەکایەوە. لە 14-07-2014 لە کۆشکی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، لەلایەن ڕەجەب تەیپ ئەردۆغان سەرۆکوەزیرانەوە پێشوازیی لێ کرا. لە 21-11-201421-11-2014، لە هەولێر پێشوازیی لە دکتۆر ئەحمەد داوودئۆغلو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا کردووە. لە 09-12-201509-12-2015 ئەحمەد داودئۆغلو سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتیی وەزیرانی تورکیا پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد. لە 08-01-201708-01-2017 لە هەولێر، پێشوازی لە بینالی یڵدرم سەرۆکوەزیرانی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک لە وەزیران و بەرپرسانی باڵای کۆماری تورکیا پێکهاتبوو. لە 27-02-201727-02-2017 لە شاری ئەنکارا، لەلایەن بیناڵی یڵدرم سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بە دانانی ئاڵای کوردستانەوە، پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرا.
سەرۆک بارزانی چەندین دیداری لەگەڵ ڕابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆککۆمار و بەرپرسانی دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەبوو. لەوانە لە مانگی ئایاری 1979 لەگەڵ کاک ئیدریس بارزانی لە شاری قومی ئێران چاوی بە ئایەتوڵڵا خومەینی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەکەوێت. لە 31-10-201131-10-2011 لە تاران، ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، پێشوازیی لە سەرۆک بارزانی کرد. پێنج جار لەلایەن سەرۆککۆماری ئێران هەبووە. ساڵی 1995 هاشمی ڕەفسنجانی سەرۆککۆماری ئێران پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد. دوو جار لە کۆشکی کۆماریی ئێران لەلایەن بەڕێز سەید محەمەد خاتەمی، سەرۆککۆماری ئێرانەوە پێشوازیی لێ کراوه: 10-12-200210-12-2002 و 25-09-200425-09-2004. دوو جاریش لەلایەن دکتۆر مەحموود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆککۆماری ئێران، پێشوازیی لێ کراوە: لە 23-10-200823-10-2008 و 31-10-201131-10-2011. لەگەڵ چەندین دیداری تر لەگەڵ بەرپرسانی دیکەی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران.
لە 14-10-200314-10-2003 لە کۆشکی کۆماریی میسر لەلایەن حوسنی موبارەک، سەرۆککۆمارەوە پێشوازیی لێ کراوە. ڕۆژی 06-07-201006-07-2010 سەرۆک بارزانی لە کۆشکی کۆماریی لەلایەن حوسنی موبارەک سەرۆککۆماری مسرەوە پێشوازی لێ کرا. لە 22-05-201522-05-2015 لە پەراوێزی دانیشتنەکانی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی دەریای مردووی ئۆردۆن سەرۆک بارزانی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی کۆماری میسر کۆبووەوە.
لە ساڵانی 1982 هەتا 1996، لە کۆشکی کۆماری سووریا چەندین جار لەلایەن سەرۆککۆمار حافز ئەسەدەوە پێشوازیی لێ کراوە. هەروەها لە 20-10-200320-10-2003 و 18-10-200418-10-2004 لە کۆشکی کۆماریی سووریا لەلایەن بەشار ئەسەدبەشار ئەسەد سەرۆککۆمارەوە پێشوازیی لێ کراوە.
سەرۆک بارزانی سێ جار بانگهێشتی سعوودیە کراوە. جاری یەکەم لە ئایاری 1993 لەلایەک شا فەهد بن عەبدولعەزیز شای عەرەبستانی سعودییەوە پێشوازی لێ کرا. لە 13-03-200713-03-2007 لەلایەن شا عەبدوڵڵا شای سعودیە پێشوازی لێ کرا و جاری دووەم لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمی بۆ شانشینی سعوودیە لە 01-12-201501-12-2015 شا سەلمان عەبدولعەزیز لە کۆشکی پاشایەتی لە شاری ڕیاز پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد.
سەرۆک بارزانی پەیوەندییەکی توندی دۆستانەی لەگەڵ بەڕێز جەلالەتی شاعەبدوڵڵا کوڕی حسێن شای ئۆردۆن هەیە و چەندین جار دیدار و پەیوەندیی تەلەفۆنییان هەبووە. لە 19-03-200719-03-2007، 05-05-201405-05-2014، 21-05-201521-05-2015، 18-05-201718-05-2017 لە کۆشکی حسێنییەی عەمانی پایتەختی ئۆردۆن جەلالەتی شا عەبدوڵڵای دووەمی شای ئۆردۆن پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کردووە. لە 22-05-201522-05-2015 لەگەڵ شاعەبدوڵڵا بەشدارییان لە پێشانگای سۆفێکس کرد. لە 21-05-2015 لە یەکەم ڕۆژی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی، کۆبوونەوەیەک لەنێوان سەرۆک بارزانی و جەلالەتی شا عەبدوڵڵای پاشای شانشینی ئۆردۆن بەڕێوەچوو. لە 12-02-201612-02-2016 لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاساییشی میونشن 2016 سەرۆک بارزانی و شا عەبدوڵڵا کۆبوونەوە.
لە 13-10-200013-10-2000 لەلایەن بەڕێز هانز فیشەر سەرۆکی پەڕڵەمانی نەمسا پێشوازیی لێ کراوە.
لە ڕێکەوتی 03-10-200103-10-2001 لە پیرمام (هەولێر) پێشوازیی لە بەڕێز خاتو دانیاڵ میتێران، خاتونی یەکەمی فەڕەنسا، کرد کە بە دایکی کوردان ناسرا بوو.
لە ڕۆژانی 14-12-200214-12-2002 بۆ 16-12-200216-12-2002 بەشداریی کۆنگرەی لەندەنی بۆ ئۆپۆزسیۆنی ئێراقی دژ بە ڕژێمی سەدام حسێن کردووە.
لە ڕێکەوتی 28-04-200328-04-2003 بە مەبەستی چەسپاندنی فیدڕاڵیزم بۆ کورد، بە سەرپەرشتی شاندێک بەشداری کۆنگرەی بەغدای کردووە.
لە ڕێکەوتی 13-07-200313-07-2003 بە ئەندامی ئەنجوومەنی دەسەڵاتدارێتی نیشتمانیی ئێراقی دەستنیشان کراوە.
لە ساڵانی 1984 هەتا 2008 چەندین جار لەگەڵ مەعمەر قەزافی سەرۆکی لیبیا کۆبووەتەوە.
لەگەڵ میری دەوڵەتی کوێت و میری دەوڵەتی قەتەر دیداری هەبووە کە لە 03-02-200903-02-2009 میری دەوڵەتی کوێت بەڕێز شێخ سەباح ئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح لە کۆشکی بەیان پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کردووە و دیدار و گفتوگۆیان هەبووە و لە 08-02-200908-02-2009 لە تەلاری دیوانی ئەمیری لەلایەن بەڕێز شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی میری دەوڵەتی قەتەرەوە پێشوازی لێ کراوە.
لە ڕۆژانی 26-03-200426-03-2004 و 27-03-200427-03-2004 لەژێر چاودێری سەرۆک بارزانی، کۆنگرەی ئاشتبوونەوەی نیشتمانی ئێراقی لە شاری هەولێر دەستی پێ کرد.
لە ڕێکەوتی 18-03-200418-03-2004 لەژێر چاودێری سەرۆک بارزانی، کۆنگرەی دیالۆگی کوردی عەرەبی لە شاری هەولێر دەستی پێ کرد.
لە ڕێکەوتی 01-04-200401-04-2004 بە سەرۆکی ئەنجوومەنی دەسەڵاتدارێتی ئێراق لەلایەن ئەنجوومەنەوە، هەڵبژێردراوە.
لە ڕێکەوتی 01-12-200401-12-2004 لە شارەدێی پیرمام لەگەڵ بەڕێز جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان واژویان لەسەر ڕێکەوتننامەی ستراتیجی بۆ پرسە نیشتمانییەکان کردووە.
لە ڕێکەوتی 12-06-200512-06-2005 بە بڕیاری ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردستان و دەنگی زۆرینەی پەڕڵەمانتاران بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردراوە.
لە ڕێکەوتی 25-10-200525-10-2005 لە کۆشکی کۆماریی وڵا تە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەلایەن بەڕێز جۆرج بۆشی سەرۆککۆماری ئەمریکاوە پێشوازیی لێ کراوە. لەم دیدارەدا سەرۆک بارزانی وەک یەکەمجار لە مێژووی دیپلۆماسیی کوردیدا بە جلی کوردییەوە لە کۆشکی سپی ئامادەی دیدارەکە بوو.
لە ڕێکەوتی 14-11-200514-11-2005 لە کۆشکی ڤاتیکان لەلایەن بەڕێز پاپا بندیکتی شازدەیەم، پێشەوای کاتۆلیکیی جیهانی، پێشوازیی لێ کراوە.
لە ڕێکەوتی 15-11-200515-11-2005 لە کۆشکی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، لەلایەن بەڕێز سلیڤیۆ بێرلێسکۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا و دواتر لە تەلاری ئەنجوومەنی نیشتمانیی ئیتاڵیا لەلایەن بەڕێز پیەر فێردیناندۆی سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی ئیتاڵیاوە پێشوازیی لێ کراوە.
ڕۆژی 11-03-200811-03-2008 کۆنگرەی یەکێتی پەڕڵەمانی عەرەبی لە هەولێر دەستی بەکارەکانی کرد و ڕۆژی 15-03-200815-03-2008 سەرۆک بارزانی لە دانیشتنی کۆتایی کۆنگرەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد.
ڕۆژی دووشەممە 13-04-200913-04-2009 لە هەولێر، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین کرد. هەروەها لە 22-05-201522-05-2015 لە پەراوێزی دیدارەکانی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی دەریای مردوو لە وڵاتی ئۆردۆن، سەرۆک بارزانی، لەگەڵ مەحموود عەباس سەرۆکی فەلەستین کۆبووەوە.
لە ڕێکەوتی 25-07-200925-07-2009 لە هەڵبژاردنی گشتی و ڕاستەوخۆدا، بە 70%ی دەنگی گەل، بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردراوەتەوە.
ساڵی 2010 بۆ جاری پێنجەم لە کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، بە تێکڕای دەنگی نوێنەرانی کۆنگرە، بە سەرۆکی پارتیی هەڵبژێردراوە و شایەنی باسە لەم کۆنگرەیەدا لەبەردەم تێکڕای میوانە بیانی و ناوخۆییەکانیدا، بە ئاشکرا باس لە مافی بڕیاری چارەنووس بۆ کورد، کرا.
ڕۆژی 01-10-201001-10-2010 بەشداریی لە کۆنگرەی هاوپەیمانە دیموکراتەکان لە ڕۆما کرد و وتارێکی پێشکەش کرد.
22-02-201122-02-2011 لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە ڕۆمای پایتەختی وڵاتی ئیتاڵیا، مەدالیای Atlantic Award بە سەرۆک بارزانی بەخشرا.
ڕۆژی چوارشەممە 20-02-201320-02-2013 سەرۆک پۆتین سەرۆکی ڕووسیای ئیتحادی پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد.
ڕۆژی 20-06-201320-06-2013 لە پەراوێزی کاروبارەکانی کۆڕبەندی نێودەوڵەتی ئابووری سان پیترسبۆرگ لە وڵاتی ڕووسیا، سەرۆک بارزانی و سێرگێ لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆبوونەوە.
ڕۆژی دووشەممە 22-07-201322-07-2013 لە نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی 39 لایەنی سیاسیی هەر چوار پارچەی کوردستان، لەسەر داوا و بە سەرپەرشتیی سەرۆک مەسعود بارزانی، کۆبوونەوەیەک بۆ باسکردنی هەنگاوەکانی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و دانانی لیژنەی ئامادەکاری ئەنجام درا.
لە ساڵی 2013 پەڕڵەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەڕڵەمانتاران و ڕەزامەندی زۆربەی فراکسیۆنەکان، ماوەی سەرۆکایەتی هەرێمی بۆ دوو ساڵ درێژ کردەوە. هەرچەندە بەڕێز مەسعود بارزانی لەم درێژکردنەوەیە ڕازی نەبوو بەڵام لەبەر ئاشتەوایی نیشتمانی ئەرکەکەی لە ئەستۆ گرتەوە.
ساڵی 2014 لە شەڕی دژ بە داعشدا، فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە و تا تێکشکاندنی ئەم هێزە لە ئەرکەکەی بەردەوام بووە. سەرۆک بارزانی لە میانەی ساڵانی شەڕی داعش بە شێوەیەکی بەردەوام سەردانی هەر هەشت میحوەری بەرەکانی جەنگی دەکرد.
سەرۆک بارزانی لە ماوەی شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستاندا، وەک فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، جگە لە ئەرکی ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و دابەشکردنی میحوەرەکان، سەرکردایەتیی شەڕی دژی تیرۆریستانی دەکرد و ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی و فەرماندەیی هەڵمەتەکانی پێشمەرگەی بۆ ئازادکردنی ڕەبیعە، زوممار، چیای زەرتک، بەنداوی مووسڵ، چیای شنگالشنگال و حەوزی عەوێنات و شاری شنگالی کرد. پلانی ئازادکردنی زوممار و حەوزی عەوێنات و چیای شنگال و شاری شنگال، کە سەرۆک بارزانی داڕێژەریان بوو ڕاستەخۆش و فەرماندەیی کردن. لەڕووی کات و چۆنییەتیی جێبەجێکردنی ئەو پلانانەوە، داستانی بێ وێنە بوون.
لە ڕێکەوتی 20-08-201420-08-2014 پێشوازی لە بەڕێز ماتییۆ ڕێنز، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا کردووە.
لە ماوەی شەڕی داعشدا، هەولێر ترافیکێکی قوورسی دیپلۆماسی بەخۆیەوە دیت و بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا و دەوڵەتانی ئەوروپا، بەتایبەتیی وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی زۆربەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی دژی داعش و باڵیۆزی ئەو دەوڵەتانە لە ئێراق، سەردانی کوردستانیان دەکرد و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ دەبوونەوە. لەوانە: ئەمەریکا، بریتانیا، فەڕەنسا، کەنەدا، ئیتاڵیا، بەلژیکا، نەمسا، چیک، هەنگاریا، سوید، نەرویج، ژاپۆن، و...هتد.
ساڵی 2015 ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردستان دۆسیەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی خستە بەردەستی ئەنجوومەنی شورای کوردستان بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی یاسایی چارەسەری بکات، ئەوانیش پاش لێکۆڵینەوە لە بارودۆخەکە، بەهۆی نالەباربوونی بارودۆخی وڵات و نزیکبوونی هێزەکانی داعش لە شارە گەورەکانی کوردستان، بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێمیان بۆ دوو ساڵی تر دا، بەڕێزیشیان لەبەر هەستیاری دۆخەکە و پشتگەرمیی پێشمەرگە لە ئەرکەکەی بەردەوام بوو.
لە ڕێکەوتی 11-01-201511-01-2015 پێشوازیی لە بەڕێز پیتەر ماورێر سەرۆکی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور کرد.
لە ڕێکەوتی 13-02-201513-02-2015 لە کۆشکی کۆماری، لەلایەن بەڕێز هانز فیشەر سەرۆککۆماری نەمساوە پێشوازیی لێ کرا.
لە ڕێکەوتی 11-05-201511-05-2015 لەلایەن هەریەک لە بەڕێز ڤیکتۆر ئۆبان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا و بەڕێز جانۆس ئادێری سەرۆککۆماری هەنگاریا پێشوازیی لێ کراوە.
لە ڕێکەوتی 12-05-201512-05-2015 لە کۆشکی کۆماریی چێک لەلایەن بەڕێز میلۆس زێمان، سەرۆککۆماری چیکەوە پێشوازیی لێ کراوە.
ڕۆژی 22-05-201522-05-2015 بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی دەریای مردوو لە وڵاتی ئۆردۆن کرد.
لە ڕێکەوتی 23-12-201523-12-2015، پێشوازیی لە بەڕێز پێترۆ گراسۆ، سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی ئیتاڵیا کردووە.
لە ڕێکەوتی 25-10-201625-10-2016 لە پیرمامپیرمام پێشوازی لە بەڕێز ستێڤان لۆفین سەرۆکوەزیرانی سوید کردووە.
ڕۆژی 11-07-201711-07-2017 سەرۆک بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەکەی لە پەڕڵەمانی ئەوروپا لە بروکسل، وتارێکی پێشکەش کرد.
ڕۆژی 11-07-2017، سەرۆک بارزانی، خێرت بۆرژوا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی فڵاندەرزی بەلژیکا، پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد.
چەندین جار بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی کردووە و لە چوارچێوەی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، لەگەڵ زۆرێک لە سەرکردە سیاسییەکانی جیهاندا کۆبووەتەوە. لەوانە: شا عەبدوڵڵا پادشای شانشینی ئۆردۆن، خاتوو ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ئیلهام عەلیێڤ سەرۆککۆماری ئازەربایجان، جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، مارک ڕووتە سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا، خاتوو کۆلیندا گرابار کیتارۆڤیچ سەرۆکی کرواتیا، گیئۆرگی ئیڤانۆڤ سەرۆکی مەکدۆنیا، خاتوو فیدریکا موگیرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، تەممام سەلام سەرۆکوەزیرانی لوبنان، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق، کۆبوونەوەی ئەنجام داوە. ئەوە جگە لە دیدارەکانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی دەوڵەتانی بەشداری ئەو کۆڕبەندە و سەرۆک و سکرتێری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بەرپرسانی دیکەی بەشداربووی کۆڕبەندەکە.
بەڕێز مەسعود بارزانی، بە سووربوون و پێداگرییەکی ڕابەرانەوە لەسەر بڕیاردانی گەلی کورد لە مافی چارەنووسی خۆی، لە ڕێکەوتی 25-09-201725-09-2017، ڕێفڕاندۆمی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان ساز دا، لە ئەنجامدا 93% دەنگدەرانی کوردستان، بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان دا.
لە ئەنجامی خیانەتی تاقمێک و ڕادەستکردنی کەرکووککەرکووک گەرمەسێر، لە ڕێکەوتی 16-10-201716-10-2017دا. بۆ ڕێگریکردن لە بەدیهاتنی خەونی نەیاران، لە ڕێکەوتی 20-10-201720-10-2017، وەک فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە بەرەکانی پردێ مەخمور تەلسقۆف سحێلا، لە بەرانبەر میلیشیای حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی، سوپای ئێراق، وەستایەوە پێشڕەوی ئەو هێزە پڕچەکەی وەستێنرا و بەغدای ناچار بە ملدان بۆ دانووستان کرد.
لە ڕێکەوتی 29-10-201729-10-2017، پەڕڵەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری درێژکردنی ماوەی دەسەڵاتدارێتی هەردوو دەسەڵاتی ڕاپەراندن و یاسادانانی دا، بەڵام سەرۆک بارزانی بەوە ڕازی نەبوو و دەسەڵاتی خۆی خستە بەردەم پەڕڵەمان تا بەسەر هەردوو دەسەڵاتی ڕاپەراندن و یاسادانان دابەش بکرێت و ڕایگەیاند کە خۆی بە پێشمەرگە دەزانێت و وەک پێشمەرگە لە خەبات بەردەوام دەبێت.
سەرۆک مەسعود بارزانی ساڵی (1965) هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی هەشت منداڵە.
سەرۆک بارزانی شارەزای زمانەکانی کوردی بە هەردوو زاراوەی کرمانجیی سەروو و ناوەڕاست، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزییە.
حەز بە خوێندنەوەی پەرتووکی مێژوویی، ڕامیاری و سەربازی دەکات. یەکێکە لە ئارەزوومەندانی هۆنراوە عیرفانییەکانی هۆزانڤانی کورد مەلای جزیریمەلای جزیری و ئەحمەدی خانیئەحمەدی خانی و وەفاییوەفایی.
سەرۆک بارزانی وەرزش دەکات و حەزی لە وەرزشەکانی تۆپی پێ و مەلەکردن و پیادەڕۆیشتنە.
باوەڕی بە چەسپاندنی مافەکانی ئافرەت وەک ئەندامێکی کارای کۆمەڵگە، پێکەوە ژیانی نەتەوه، ئایین، ئایینزا و ڕێبازەکان لە کوردستاندا هەیە و بە بناغەی نیشتمانی هاووڵاتیبوونیان دەزانێ.
سەرۆک بارزانی زۆر گرنگی بە پرسی ژینگەپارێزی دەدات و لەسەر ڕێبازی شێخ عەبدولسەلام بارزانی و شێخ ئەحمەد بارزانی، پاراستنی سرووشت و ژینگە بە بنەمای ئەرکی ئایینی و نیشتمانی دەزانێت. ئەم بنەمایە ئیمرۆ لە دەڤەری بارزان بە چڕی جێگیرکراوە و بۆیە سرووشتی ئەم دەڤەرە بووە بە نموونەیەک لە ژینگەی سرووشتیی نایاب لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. کار بۆ فراوان کردنی ئەم نموونەیە لە هەموو کوردستان دەکرێت. [1]
ئەم بابەتە 69,484 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
#مستەفا بارزانی | #عەبدولسەلام بارزانی | #شێخ ئەحمەدی بارزان | #16-08-1946 | #مەهاباد | #11-09-1961 | #20-03-1962 | #پارتی دیموکراتی کوردستان | #ئیدریس بارزانی | #شنۆ | #31-01-1987 | #ورمێ | #02-03-1988 | #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | #حسک | #حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان | #07-04-1991 | #کۆیە | #19-06-1991 | #هەولێر | #17-09-1998 | #جەلال تاڵەبانی | #15-10-1998 | #20-10-1998 | #14-10-1999 | #25-10-2005 | #14-12-2008 | #27-11-2003 | #03-09-2007 | #26-01-2010 | #04-04-2012 | #05-05-2015 | #07-04-2009 | #12-09-2014 | #02-01-2017 | #فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی | #21-02-2016 | #10-02-2015 | #14-11-2005 | #28-02-2009 | #30-05-2014 | #داعش | #24-07-2014 | #26-03-2016 | #30-03-2017 | #31-10-2005 | #13-11-2005 | #14-07-2014 | #09-12-2015 | #23-08-2016 | #26-02-2017 | #ئاڵای کوردستان | #ڕەجەب تەیب ئەردۆگان | #06-10-2000 | #08-05-2001 | #29-03-2011 | #16-11-2013 | #ئامەد | #21-11-2014 | #09-12-2015 | #08-01-2017 | #27-02-2017 | #31-10-2011 | #10-12-2002 | #25-09-2004 | #23-10-2008 | #31-10-2011 | #14-10-2003 | #06-07-2010 | #22-05-2015 | #20-10-2003 | #18-10-2004 | #بەشار ئەسەد | #13-03-2007 | #01-12-2015 | #19-03-2007 | #05-05-2014 | #21-05-2015 | #18-05-2017 | #22-05-2015 | #12-02-2016 | #13-10-2000 | #03-10-2001 | #14-12-2002 | #16-12-2002 | #28-04-2003 | #13-07-2003 | #03-02-2009 | #08-02-2009 | #26-03-2004 | #27-03-2004 | #18-03-2004 | #01-04-2004 | #01-12-2004 | #12-06-2005 | #25-10-2005 | #14-11-2005 | #15-11-2005 | #11-03-2008 | #15-03-2008 | #13-04-2009 | #22-05-2015 | #25-07-2009 | #01-10-2010 | #22-02-2011 | #20-02-2013 | #20-06-2013 | #22-07-2013 | #شنگال | #20-08-2014 | #11-01-2015 | #13-02-2015 | #11-05-2015 | #12-05-2015 | #22-05-2015 | #23-12-2015 | #25-10-2016 | #پیرمام | #11-07-2017 | #25-09-2017 | #کەرکووک | #16-10-2017 | #20-10-2017 | #حەشدی شەعبی | #29-10-2017 | #مەلای جزیری | #ئەحمەدی خانی | #وەفایی |
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | masoudbarzani.krd
فایلی پەیوەندیدار: 77
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 526
2. ژیاننامە ئیدریس بارزانی
4. ژیاننامە وەیسی بارزانی
6. ژیاننامە Mesud Barzanî
7. ژیاننامە جەلال تاڵەبانی
8. ژیاننامە Masoud Barzani
9. ژیاننامە Idris Barzani
10. ژیاننامە Masrour Barzani
11. ژیاننامە Nechirvan Barzani
12. ژیاننامە Babo Massoud Barzani
13. ژیاننامە مسعود البارزاني
14. ژیاننامە مصطفى بارزاني
1. شوێنەکان ئامەد
1. پارت و ڕێکخراوەکان پارتی دیموکراتی کوردستان
2. پارت و ڕێکخراوەکان حزب دموکرات کوردستان
13. وێنە و پێناس مەسعود بارزانی - ساڵی 1959
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 16-08-1946 (79 ساڵ)
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
جۆری کەس: ناسراو
جۆری کەس: سیاسەتمەدار
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): مەهاباد
شار و شارۆچکەکان (نیشتەجێبوون): هەولێر
شارەزایی لە زمان: فارسی
شارەزایی لە زمان: عەرەبی
شارەزایی لە زمان: ئینگلیزی
شارەزایی لە زمان: کرمانجیی ناوەڕاست
شارەزایی لە زمان: کرمانجیی سەروو
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): ڕۆژهەڵاتی کوردستان
وڵات - هەرێم (نیشتەجێبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 29-05-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 69,484 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.243 KB 24-12-2019 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.114 KB 28-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ئولیس و ڕاڤەکانی (بەرگی دووەم)
پەرتووکخانە
دوین، هێدیاب، ئادیابێن
کورتەباس
لەبارەی ناوی نەورۆز و نەوڕۆژ
کورتەباس
پەرتووکی ئەدەب و هونەری منداڵان چاپ کراییەوە
کورتەباس
دیمەنی کولتووریی گوندی بێقەپوشک لەسەر شێوازی کۆنی خۆی
ژیاننامە
کاوە جوتیار
شوێنەوار و کۆنینە
گردی وەرکەبود
وێنە و پێناس
سنووری باکووری کوردستان، ساڵی 1915، ئەحمەد ئاغای شێروانی و دەستەیەک له پیاوانی عەشیرەتی بە تفەنگ و فیشەکدانەوە
وێنە و پێناس
عەلی ئاغای کوڕی سەرۆک عەشیرەتی گەورک، نەوادەی یەکێک له قارەمانانی دوازدەسوارەی مەریوان
شوێنەوار و کۆنینە
تەکیەی معاون ئەلموڵک
ژیاننامە
لاڤە مەلا بەختیار
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
وێنە و پێناس
هەمزە عەبدوڵڵا و شەهید مەئمون دەباغ و شەمسەدین موفتی و شێخ ئەحمەدی نەقیب
پەرتووکخانە
وەڵامە ونبووەکان
ژیاننامە
یارا سالار محەمەد
وێنە و پێناس
فریاد حەمەد مەعروف یاریدەدەری بەڕێوەبەری ئامادەیی کشتوکاڵی تەقتەق لە ساڵی 1983دا
ژیاننامە
ئەدۆنیس
کورتەباس
مرۆڤ شەیتانە یان شەیتان مرۆڤە؟
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەواری (ساریج) کە کاتی خۆی وەک شوێنی ساردکەرەوە بەکارهاتووە
پەرتووکخانە
پەروەردەی وەرزش (1-6) بنەڕەتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
کورتەباس
تەیفەگوڵ... ئەو خاتوونە کوردەی 40 ساڵ دژی داگیرکەران شەڕی کرد
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی گوڵ گوڵیی مەلەکشاهی
پەرتووکخانە
حلوان، لە سەردەمى خەلافەتى تا ڕووخانى ميرنشينى عەنازى
ژیاننامە
عەلی عەبدوڵڵا فارس
ژیاننامە
نیهایەت قادر
ژیاننامە
بەهێ خان
ژیاننامە
نیشتمان سەلیم محەمەد
ژیاننامە
مەجید عەلی محەمەد
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
ئەتڵەسنامە (وەشانی 2)
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
میلەکەی ڕەبات
وێنە و پێناس
کوردانی تیرەی زودی لە عەشیرەتی مەنگوڕ لە پشدەر چرکێنراوە کاتێک ئاغای بایزی مەنگوڕ تیرەکانی بەسەر دەکاتەوە، ساڵی 1919
ژیاننامە
بابەکر ئەمین محەمەد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
27-09-2010
هاوڕێ باخەوان
مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مەلا ناسیح تۆماری
15-04-2017
ئاراس ئیلنجاغی
مەلا ناسیح تۆماری
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی گوڵ گوڵیی مەلەکشاهی
09-02-2025
سارا سەردار
نەخشی بەردینی گوڵ گوڵیی مەلەکشاهی
وێنە و پێناس
هەمزە عەبدوڵڵا و شەهید مەئمون دەباغ و شەمسەدین موفتی و شێخ ئەحمەدی نەقیب
26-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
هەمزە عەبدوڵڵا و شەهید مەئمون دەباغ و شەمسەدین موفتی و شێخ ئەحمەدی نەقیب
 چالاکییەکانی ڕۆژی

  • 25-03-2025
  • 26-03-2025
  • 27-03-2025
  • 28-03-2025
  • 29-03-2025
  • 30-03-2025
  • 31-03-2025
  • 01-04-2025
  • 02-04-2025
  • 03-04-2025
  • 04-04-2025
  • 05-04-2025
  • 06-04-2025
  • 07-04-2025
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
نووسەرێکی کورد بە ئیشقەوە دەڕوانێتە پەرتووک خوێندنەوە
28-03-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
بابەکر ئەمین محەمەد
27-03-2025
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
عەلی عەبدوڵڵا فارس
27-03-2025
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
مەجید عەلی محەمەد
27-03-2025
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
فەنایی 2
26-03-2025
زریان سەرچناری
وێنە و پێناس
فریاد حەمەد مەعروف یاریدەدەری بەڕێوەبەری ئامادەیی کشتوکاڵی تەقتەق لە ساڵی 1983دا
26-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
وێنە و پێناس
عەلی ئاغای کوڕی سەرۆک عەشیرەتی گەورک، نەوادەی یەکێک له قارەمانانی دوازدەسوارەی مەریوان
26-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
حلوان، لە سەردەمى خەلافەتى تا ڕووخانى ميرنشينى عەنازى
26-03-2025
هەژار کامەلا
وێنە و پێناس
کوردانی تیرەی زودی لە عەشیرەتی مەنگوڕ لە پشدەر چرکێنراوە کاتێک ئاغای بایزی مەنگوڕ تیرەکانی بەسەر دەکاتەوە، ساڵی 1919
26-03-2025
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
سنووری باکووری کوردستان، ساڵی 1915، ئەحمەد ئاغای شێروانی و دەستەیەک له پیاوانی عەشیرەتی بە تفەنگ و فیشەکدانەوە
26-03-2025
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  546,217
وێنە
  116,686
پەرتووک PDF
  21,121
فایلی پەیوەندیدار
  112,581
ڤیدیۆ
  1,967
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
298,402
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
92,417
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,779
عربي - Arabic 
35,621
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
22,671
فارسی - Farsi 
12,632
English - English 
8,073
Türkçe - Turkish 
3,735
Deutsch - German 
1,887
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,169
ژیاننامە 
27,321
پەرتووکخانە 
26,404
کورتەباس 
20,314
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,316
شوێنەکان 
13,865
پەند 
13,750
شەهیدان 
11,950
کۆمەڵکوژی 
10,956
هۆنراوە 
10,584
بەڵگەنامەکان 
8,536
وێنە و پێناس 
8,172
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,583
ڤیدیۆ 
1,847
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
1,514
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,490
فەرمانگەکان  
1,120
پۆلێننەکراو 
988
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
831
کارە هونەرییەکان 
778
گیانلەبەرانی کوردستان 
657
شوێنەوار و کۆنینە 
645
ئیدیۆم 
447
یارییە کوردەوارییەکان 
279
نەخشەکان 
215
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
88
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
58
مۆزەخانە 
51
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
552
PDF 
33,237
MP4 
3,188
IMG 
215,197
∑   تێکڕا 
252,174
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ئولیس و ڕاڤەکانی (بەرگی دووەم)
پەرتووکخانە
دوین، هێدیاب، ئادیابێن
کورتەباس
لەبارەی ناوی نەورۆز و نەوڕۆژ
کورتەباس
پەرتووکی ئەدەب و هونەری منداڵان چاپ کراییەوە
کورتەباس
دیمەنی کولتووریی گوندی بێقەپوشک لەسەر شێوازی کۆنی خۆی
ژیاننامە
کاوە جوتیار
شوێنەوار و کۆنینە
گردی وەرکەبود
وێنە و پێناس
سنووری باکووری کوردستان، ساڵی 1915، ئەحمەد ئاغای شێروانی و دەستەیەک له پیاوانی عەشیرەتی بە تفەنگ و فیشەکدانەوە
وێنە و پێناس
عەلی ئاغای کوڕی سەرۆک عەشیرەتی گەورک، نەوادەی یەکێک له قارەمانانی دوازدەسوارەی مەریوان
شوێنەوار و کۆنینە
تەکیەی معاون ئەلموڵک
ژیاننامە
لاڤە مەلا بەختیار
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
وێنە و پێناس
هەمزە عەبدوڵڵا و شەهید مەئمون دەباغ و شەمسەدین موفتی و شێخ ئەحمەدی نەقیب
پەرتووکخانە
وەڵامە ونبووەکان
ژیاننامە
یارا سالار محەمەد
وێنە و پێناس
فریاد حەمەد مەعروف یاریدەدەری بەڕێوەبەری ئامادەیی کشتوکاڵی تەقتەق لە ساڵی 1983دا
ژیاننامە
ئەدۆنیس
کورتەباس
مرۆڤ شەیتانە یان شەیتان مرۆڤە؟
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەواری (ساریج) کە کاتی خۆی وەک شوێنی ساردکەرەوە بەکارهاتووە
پەرتووکخانە
پەروەردەی وەرزش (1-6) بنەڕەتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
کورتەباس
تەیفەگوڵ... ئەو خاتوونە کوردەی 40 ساڵ دژی داگیرکەران شەڕی کرد
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی گوڵ گوڵیی مەلەکشاهی
پەرتووکخانە
حلوان، لە سەردەمى خەلافەتى تا ڕووخانى ميرنشينى عەنازى
ژیاننامە
عەلی عەبدوڵڵا فارس
ژیاننامە
نیهایەت قادر
ژیاننامە
بەهێ خان
ژیاننامە
نیشتمان سەلیم محەمەد
ژیاننامە
مەجید عەلی محەمەد
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
ئەتڵەسنامە (وەشانی 2)
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
میلەکەی ڕەبات
وێنە و پێناس
کوردانی تیرەی زودی لە عەشیرەتی مەنگوڕ لە پشدەر چرکێنراوە کاتێک ئاغای بایزی مەنگوڕ تیرەکانی بەسەر دەکاتەوە، ساڵی 1919
ژیاننامە
بابەکر ئەمین محەمەد

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.672 چرکە!
Kurdipedia is using cookies. OK | More detailsکوردیپێدیا کوکیز بەکاردێنێت. | زانیاریی زۆرترOk, I agree! | لاریم نییە