کێوی ناڵەشکێنە هەڵکەوتوو لەنێو شاری بۆکان، بەبەرزایی 1600 میتر لەئاستی دەریا. هۆی ناودار بوونەکێوی ناڵشکێنەزیاتر دەگەڕێتەوەبۆ حەسەن زیرەک. واتەناوی ناڵەشکێنەو حەسەن زیرەک و بۆکان سێ ناوی لێکدانەبڕاون لەیەکتر. هونەرمەندی ناوداری کورد حەسەن زیرەک ڕێزێکی تایبەت و خۆشەویستییەکی مەزنی بۆ بۆکان و هەبووە، هەر بۆیەلە زۆربەی گۆرانییەکانیدا ناوی بۆکان ڕەنگدانەوەی تایبەتیی هەبوو، یەکێک لەگۆرنییەهەرەبەناوبانگەکانی حەسەن زیرەکی نەمر گۆرانی (دەچمەسەر ناڵەشکێنەیە)، هەر ئەم ڕێز و خۆشەویستییەی حەسەن زیرەک بۆ زێدەکی بوو کەوسێتی کردبوو دوای ماڵئاوایی کردن لەنیشتمانەکەی لەکێوی ناڵەشکێنەکەبەسەر بۆکاندا دەڕوانێ بنێژرێ.[1]