ڕێکخراوێکی چەکداری کوردییە لەساڵانی 1970 دا لەلایەن #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#ەوە کەئێستا لە تورکیا زیندانە، دامەزرێنرا. ئایدۆلۆجیای پەکەکە لەسەر بنەما شۆڕشگێڕییەکانی مارکسیزم- لینینیزم و نەتەوەخوازیی کوردی دامەزرێنرا. ئامانجی پەکەکە درووستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردیی سۆشیالیستییە لە کوردستان، ئەو ناوچەیەی کەوتۆتە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا، باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێراق، باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاو باکووری ڕۆژاوا ئێران، کەتیایدا کوردەکان ڕێژەی سەرەکی دانیشتووان پێک دەهێنن. ئەم ئامانجە ئێستا نوێکراوەتەوە بەوەی داوای مافی کلتوری و سیاسی بۆ کوردەکانی ناو دەوڵەتی تورکیا دەکەن. پەکەکە پشتیوانییەکی بەربڵاو، بەڵام نەک جیهانی، هەیە لەنێوان کوردەکانی تورکیاو لایەنگرییەکی سنووردار لەلایەن کوردی پارچەکانی تر. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەلایەن چەند دەوڵەت و ڕێکخراوێکەوە بە تیرۆریست ناسێنرا، لەوانە ئەمریکا و ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا. لە ساڵی 2007 دا بە یەکێک لە 12 ڕێکخراوە تیرۆریستییە چالاکەکان ناسێنرا بەپێی بەشی دژەتیرۆر و چالاکییەکانی سەر بەفەرمانگەی گشتی ئاساییش (پۆلیسی تورکیا) . سەرچاوە تورکییەکان پەکەکە بە ڕێکخراوێکی جوداییخوازی قەومی ناودەبەن کە تیرۆریزم دژی خەڵکی سیڤیل و ئامانجە سەربازییەکان بەکاردێنن بۆ گەیشتن بەمەرامە سیاسییەکان. لە 1984ەوە کە پەکەکە خەباتی چەکداری دەست پێکردووە، زیاد لە 37000 کەس کوژراون. لە پڕۆسەکەدا، هێزە چەکدارەکانی تورکیا نزیکەی 8000 دێی کوردیان خاپوور کرد و بەمەش نزیکەی 3 تا 4 ملیۆن کورد ئاوارەبوون. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/105/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/105/0004.JPG=KTML_Photo_End=
$چەکەکان$
بەڵگەنامەیەک فەرماندەیی گشتی تورکیاوە کەلە2007 دا دەرچووە، سەرچاوەی ئەو چەکانە دەستنیشان دەکات کەلای چەکدارەکانی پەکەکەدەستیان بەسەردا گیراوە. چەند ڕاپۆرتێک ئاماژە بەوە دەکەن کەچەکدارەکانی پەکەکەژمارە (سیریەڵ نەمبەر) ی سەر چەکەکانیان لەناودەبەن. ئەمەی خوارەوە چەکە دەستبەسەرداگیراوەکان و شوێنی درووستکردنیانە: 4500 کڵاشینکۆفی جۆری ئەی.کەی 47 کە71.6% ڕووسی، 14.7%ی چینی، 3.6%ی هەنگاری و 3.6%ی بولگاریین. 5713 چەکی هەمەجۆر وەک قەنناس، بی کەی سی، ئاربیکەی و.. تاد. کەتەنیا 959یان سیریاڵ نەمبەریان لەسەر بووە، لەوانە 45.2%ی ڕووسی، 13.2%ی بریتانی، 9.4%ی ئەمریکی بوون. 1610 موشەکهاوێژ کەتەنیا 313یان سیریاڵ نەمبەری هەبووە، 85%ی ڕووسی، 5.4%ی ئێراقی و 2.5 %ی چینی بوون. 2885 دەمانچە کە تەنیا 2208 یان ژمارەیان لەسەر بووە، 21.9% چیکۆسلۆڤاکی، 20.5% ئیسپانی و 19.8% ئیتاڵی بوون. 3490 قومبەلە کە 136 دانەیان ژمارەی لەسەر بووە، 72%ی ڕووسی، 19.8%ی ئەمریکی و 8%ی ئەڵمانی بوون. 11568 مین کەتەنیا 8015یان ژمارەیان هەبووە، 60.8%ی ئیتاڵی، 28.3%ی ڕووسی و 6.2%ی ئەڵمانی بوون.
$سەرچاوە داراییەکان$
بودجەی ساڵانەی پەکەکە بە 86 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێنرێت. سەرچاوەی داهاتەکە بەکوورتی خۆی لە کۆمەکە داراییەکانی دەوڵەمەندە کوردەکانی باکووری کوردستان دەبینێتەوە هەروەها یارمەتیی کوردی پارچەکانی تر، هەروەها لەرێگەی بڵاوکراوە و بازرگانی ڕێپێدراوەوە کە پەکەکە دەیکات.
$سەرچاوە مرۆییەکان$
بەپێی ئەو زانیارانەی پرۆگرامی سەرچاوە هەواڵگرییەکانی سەر بە فیدراسیۆنی زانایانی ئەمریکا دەستەبەری کردووە، هێزی مرۆیی ڕێکخراوەکە لە نزیکیە 4000 – 5000 چەکدار پێکدێت کە 300-3500 لەوانە لە باکووری ئێراقن. لێکۆڵینەوەیەک کە لەلایەن بەشی دژەتیرۆر و چالاکییەکانی سەر بەفەرمانگەی گشتی ئاساییش (پۆلیسی تورکیا) ئەنجامدرا دەربارەی ئەو کەسانەی کەلەژێر یاسای تورکیادا بەتیرۆریست ناودەبرێن نموونەیەک لە262 چەکداری ڕێکخراوەکە وەرگیرا و دەرکەوت کە54% لەو کەسانە تەمەنیان لە 14-25 ساڵە و 34% لە 26-37 ساڵ و 12% 38-58 ساڵن. ئەوانەی زانکۆیان تەواوکردووە 16% پێکدێنن و دەرچووانی ناوەندیی 13%و 39% دەرچووی سەرەتایین و 12% خوێندەوارن بەڵام بڕوانامەیان نییە و 9% نەخوێندەوارن.