ناو: قادر
ناوی باوک: ئەحمەد
نازناو: قادر زیرەک
شوێنی لەدایک بوون: گوندی
بێرکۆتبێرکۆت
ساڵی لەدایک بوون: 1954
ڕۆژی کۆچی دوایی:
17-07-198117-07-1981
شوێنی کۆچی دوایی: ڕێگای خەلیفان-هەریر
ژیاننامە
ناوی تەواوی قادر ئەحمەد مستەفایە لە ساڵی
1954 لە گوندی
بێرکۆتبێرکۆت لەدایکبووه، هەر لە تەمەنی منداڵییەوە ئەوینی بۆ گۆرانی و مۆسیقای کوردی هەبوو، کە لە قوتابخانەی سەرەتایەوە ئەم بەهرەیەی تیدا بەدی کراوە و توانیویەتی لە ڕێگەی لاسایی کردنەوە پەرە بەبەهرەکەی بدات، ئەم لاسایی کردنەوەش بەهونەر و دەنگی مامۆستای گەورە حەسەن زیرەک ئەوەبوو، بەئەوینی ئەوەوە لاسایی کردووەتەوە و هەر لە زووەوە خولیای گۆرانی و دەنگی حەسەن زیرەک بووه، نازناوی زیرەکیش هەر بۆ ئەو کاریگەرییە هونەرییە دەگەڕێتەوه.
قادر زیرەک لە قۆناغی سەرەتایی لە بێرکۆت تەواوکردووه، دواتر دێتە شار و قۆناغی لە شار تەواو دەکات، بەهۆی بارودۆخی ژیان ناتوانێت خوێندن تەواو بکات و تاکوو سێی ناوەندی دەخوێنی.

قادر زیرەک و کوڕەکەی
قادر زیرەک لە ساڵی 1969دا ژیانی خێزانداری پێکدەهێنێت و ماڵێک پڕلەئەوین و هونەر لەگەڵ نەسرین ئەحمەد درووست دەکات. دوو منداڵییان دەبێت بەناوەکانی ئەیوب و ژیان.
بەڵام مەرگ ناهێڵێت قادر و نەسرین بەردەوامی ژیانیان هەبێت دوای چوار ساڵ بە یەکەوە بوون، بەهۆی کارەساتی سووتان لە ساڵی 1973دا نەسرینی خێزانی و ژیانی کچی ماڵاوایی لە ژیان دەکەن، دوای 3 ساڵ بەتەنیایی و خەم و گریان دەرد و کەسەر، ئەمجارەیان هەوڵی ژیانێکی نوێ دەدات.
لە ساڵی 1976دا لەگەڵ خاتوو ئاواز عەبدولعەزیز ژیانی هاوسەرێتی پێکدەهێنێت و لەم خێزانەش ئومێد، ئاوات و ئەردەڵان لەدایک دەبن.
قادر زیرەک یەکەم گۆرانی لە ساڵی 1977دا لە ئێزگەی کوردی لە بەغدا تۆمار کردووە بەناوی دوورم لە یاران، ئەم گۆرانییە دەنگدانەوەیەکی باشی هونەرمەند بوو لەو کات و ساتەدا و بووە مێژوویەک بۆ ئەرشیفی ناوبراو، کە تا ئێستاش ئەم گۆرانییە هەر بە نەمری ماوەتەوە و یەکێکە لە گۆرانییە ڕەسەنەکان، ئەوەی ئاواز و تێکستی
ڕزگار خۆشناوڕزگار خۆشناوە.
دواتر لە ساڵی 1980دا توانی چەند بەرهەمێکی دیکە تۆمار بکات لەوانە دوگمەی سینه، ئەمان ساقی، لە بنەوار، بازی کوێستان، ئیتر قادر زیرەک لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا ناسرا و خەڵک بەرهەمەکەی ئەوان وەرگرت، کە بۆنی ڕەسەنایەتی و پاکی لێ دەهات.
لە ڕێکەوتی 17/18-07-1981 قادر زیرەک لەگەڵ چەند برادەرێکی لە گەڕانەوەی گەشتێک لە
بێخاڵبێخاڵ و
گەلی عەلی بەگگەلی عەلی بەگ بەرەو
هەولێرهەولێر لە ڕێگای
خەلیفانخەلیفان-هەریر ئۆتۆمبیلەکەیان وەردەگەڕێت و قادر زیرەک و هاوڕێیەکی گیان لەدەست دەدەن.
[1]