یەکێک لە پارێزگاکانی خۆرەهەڵاتە و شاڕیکی کوردنشینە و خەڵکەکەی بە زمانی کوردی کەلهۆڕی و لەکی دئاخاوێنن. یەکێک لە شوێنەوارە مێژووییەکانی ئەم شارە تاقوەسانە کە سەرەتای دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان.
پارێزگای کرماشان لە 12 شار پێک هاتووە کە خودی شاری کرماشان یەکێک لەوانە. شارەکان ئەمانەن: ئیسلام ئاباد غەرب، گیلان، قەسرشیرین، سەرپێڵ زەهاو، #جوانڕۆ#، تازاوا، #پاوە#، هەرسین، سەحنە، کەنگاوەر و سونقور.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/118/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=کرماشان=KTML_Style=width:35%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/118/0007.JPG=KTML_Photo_End=
کرماشان بە پێ سەرژمێری ساڵی 1385 هەتاوی، حەشیمەتی ئەو شارە نزیک بە 784٬602 کەس بووه. بەو بۆنەوە بە نۆیەمین شاری گەورەی ئێران دەبژێردرێ. مێژووی پێک هاتنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی پێنجەمی زایین و هەر لەو سەردەمەوە تا هێرشی عەرەبەکان، وەکوو دوویەمین پێتەختی ئیمپراتووری ئێران لە سەردەمی ساسانەکان دا جێ ی سەرنجی حکوومەت بوو. یازدە سەدە بە دوای هێرشی عەرەبەکاندا، لە سەردەمی دەسەڵاتی قاجارەکان لە ئێراندا دیسان شارەکە بووژایەوە و بە هۆی کەوتنە سەر ڕێگەی بەغدا و کەربەلا گرینگی تایبەتیی پەیدا کرد. لە ماوەی شەڕەکانی یەکەم و دووەمی جیهانی دا لە لایەن هێزە داگیرکارەکانە داگیر کرا، بەڵام دوای شەڕ بەجێیان هێشت. ئەم شارە لە سەردەمی شەڕی ئێران و ئێراق دا زیانی زۆری لێکەوت. خەڵکی کرماشان بە زاراوەکانی کەلهوڕی، گورانی، جافی و هەورامی قسە دەکەن.
وشەی کرماشان لە وشەی کرمانجان گیراوە. کرمانجان یان کورمانجان یان کوری مانجەکان، ناوی هۆزێک لە پێش هاتنی مادەکان بۆ ئەم بەشە، بووە. مانج ناوی هۆزێکی زەردەشتی بووە کە لەم ناوچەیەدا ژیاون.