سەرەتای مێژووی نووسینی یەشار کەمال، بۆ ساڵی 1947ز. دەگەڕێتەوە کە یەکەم چیرۆکی نووسی.
لە ساڵی 1975ز. کۆمەڵێک چیرۆک بەچاپ دەگەیێنێت و پاشان دەیان پەرتووکی تر دەنووسێت وەک (
حەمەدۆکحەمەدۆک و زەوی ئاسن و ئاسمانی زیو، ئەگەر مار بکوژن و دەرگای قەڵا و سەیرکەئاوی فوڕات چەند خوێنڕێژە)، چەندین پەرتووکی تر کەبۆ دەیان زمانی تر وەرگێڕراون، لەگەڵ نووسینی چەند ڕۆمانێکی داستانی (سێ ئەفسانەی ناو ئەنادۆل و ئەفسانەی چیای ئاگری و ئەفسانەی گلگامێش) و هەروەها دەیان وتار کە لە هەموویان کاریگەرتر لە ساڵی 1995ز. وتارێکی سیاسی بڵاوکردەوەو لە گۆڤارێکی ئەلمانی بەناوی (ژن)، وتارەکە بەناوی کێلگەی مردن دەنووسێت، لە وتارەکەدا باس لە خواستەکانی گەلی کورد دەکات لە تورکیا، کە دەنگدانەوەیەکی گەورەی لەناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی کوردی و ئەلمانی و تورکی درووستکرد.
هەر لەو وتارەدا ئاماژە بەو تاوانانە دەکات کە بەرانبەر بە گەلی کورد ئەنجامدراوە بەتایبەت وێرانکردنی زیاتر لە (1000) گوند و کۆچبەرکردنی خەڵکەکەی بۆ مەترە پۆلەکانی تورکیا و ئەوروپا و ئەنجامدانی (1800) تاوانی بکەری نادیار و بێ سەروشوێنکردنی دەیان کەس.
یەشار کەمال، بەدەیان خەلاتی لە ناوخۆی تورکیا و دەرەوەی وەک خەلاتی (سینۆ دێل دوسا و خەلاتی نێودەوڵەتی کەتالۆنیا و خەلاتی ئازایەتی بەگژداچونەوەی لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی و خەلاتی دکتۆرای لەلایەن زانکۆی بەرلین) و چەندین خەلاتی تری بەنرخی لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوەی تورکیا پێ بەخشراوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو پاڵێوراو بووە بۆ وەرگرتنی خەلاتی نۆبل لە ئەدەب. ئێستاش بە یەکێک لە نووسەرە بەناوبانگەکانی تورکیا دەژمێردرێت لە ڕیزی عەزیز نەسین و نازم حیکمەت و مەحمود مەقال و فەقیر بایقورت.
یەشار کەمال، لە ساڵی 1923ز. لە دایک و باوکێکی کوردی هەژار لە ناوچەی چقورجەی سەربە شاری
وانوان لەدایک بووە.
ڕۆژی
28-02-201528-02-2015 کۆچی دوایی کرد.
[1]