مستەفا پاشا یامولکی:
کوڕی عەزیز یامولکیی مەلا زادەیەکی #بیارە#یە. ڕۆژی 25-01-1866 لە گەڕەکی #گۆیژە#ی شاری #سلێمانی# لەدایک بووە. یەکەمجار لای مەلا فەتاح لە مزگەوتی حاجی سەید حەسەن و لای عیرفان ئەفەندی خوێندویەتی. پاشتر سەرەتایی و ئامادەیی عەسکەریی بەغدا مەکتەبی حەربییەی ئەستەمبوڵی لە 1885دا تەواو کردووە. بەمولازمی دووەمی چووەتە پۆلی ئەرکانی جەنگ و 1886 بووە بەمولازمی یەکەم.
1888، سەفییەخانی حسێن پاشای خەندانی هێناوە. ئەو ساڵە بووە بەیووزباشی (نەقیب) و لە لقی سێهەمی ئەرکانی گشتیی جەنگدا دامەزراوە. 1889 بووە بەقول ئاغاسی (ڕائید) و، بەدوای خۆی ڕەوانەی ئەرکەکانی جەنگی حیجاز کراوە. 1892 کراوەتە بینباشی (موقەددەم) ، گوێزراوەتەوە بۆ ئەرکەکانی جەنگی ئۆردووی هومایۆنی شەشەم و، بەرودوا هەرسێ قونسڵخانەی خۆی و #سەڵماس# و قارس و، 1898یش بۆ ئەرکەکانی جەنگی ئۆردوو لەبەغدا. 1900 پلەی قائیمقامی دراوەتێ و، لە 1901دا کراوە بەسەرۆکی ئەرکەکانی جەنگی ئۆردوو 1902 بووە بەسەرۆکی ئەرکانی جەنگی فیرقەی شانزەهەمی ڕەدیق لەسیواس، 1904 بە میرلیوا (میراڵای) و، 1905 بەمەئمووری کۆمسیۆنی سنووری خاقانیی ناوچەکانی سلێمانی و وەزنە و لاجان.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/126/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=مستەفا پاشای یاموڵکی و مستەفا کەمال=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=مستەفا پاشای یاموڵکی و مستەفا کەمال=KTML_ImageCaption_End=
بەڕاگەیاندنی مەشرتییەتی عوسمانی، کراوە بەسەرۆکی ئەرکانی جەنگی فیرقەی ئەنقەرە. 1908 بووە بە فەرماندەی لیوای نیزامیی بیتویەکەمی ئۆردووی شەشەم لەبەغدا: 1910 بەفەرماندەی فیرقەی سێیەمی نیزامی لەتەشکیلاتی نوێی فەیلەقی دەیەم: 1911 بەفەرماندەی فیرقەی نیزامیی پێنجەم لەمایدۆس: 1912 بەفەرماندەی فیرقەی نیزامیی بیست و حەوتەم لەبەیرت و، بەشداری شەڕی باڵکان بووە.
1913 کە ئەنوەری پاشا بووەتە وەزیری جەنگ، خانەنشین کراوە و، بەدرێژایی ی یەکەمین جەنگی جیهانی لەئەستەمووڵا دانیشتووەو، لایەنگری حیزبی (حوڕڕییەت و ئیئتیلاف) بووە. پاش جەنگ، پلو پایەی جارانی دراوەتەوەو، بووە بەئەندامی دیوانی جەنگ بۆ سزادانی سەرانی (#ئیتیحاد و تەرەقی#) . ئەودەمە، بووە بەئەندامی (جەمعییەتی #تەعالی کوردستان#) لەئەستەمووڵا.
1919 کەفەرید پاشا کابینەی پێکهێنایەوە، بووە والیی ویلایەتی خوداوەندکارو، هەمان ساڵا برووسەی بەجێ هێشتووە و گەڕاوەتەوە بۆ ئەستەمووڵا. 23-4-1920 بەئیرادەی شاهاتە کراوە بەسەرۆکی دیوانی عورفی یەکەم و، سزای توندی کەمالیەکانی داوە. #21-10-1920#، بەهاتنەسەر کاری کابینەی تۆفیق پاشای لایەنگری کەمالیەکانی، گیراوە و دراوەتە دادگا. بەڵام #06-02-1921# بەئیرادەی سوڵتان بەربووەو، دەستی لەکار کێشراوەتەوە. 17-6ی ئەو ساڵە لەئەستەمووڵەوە گەڕاوەتەوەو، #04-10-1921# گەیشتووەتە سلێمانی.
12-7-1922 بووە بەسەرۆکی (جەمعییەتی کوردستان) و، 05-09-1922بەئەندامی ئەنجوومەنی ئیدارەی شار، دوای ئەوەی ئینگلیز سلێمانیی چۆڵا کردووە. ئەو ڕۆژانە ئیمتیازی ڕۆژنامەی بانگی کوردستانی وەرگرتووەو، خۆیشی وەک مودیری مەسئوول و سەرموحەڕڕیر بەڕێوەی بردووە و سیانزە ژمارەی لێ دەرکردووە.
لەدووەم حکوومەتی کوردستاندا، بەڕەئیسی مەعاریف دانراوە. 03-03-1923 لەگەڵ چەند کەسێکی تردا بەوەفد چوونەتە #کەرکووک# و بەغدا بۆ گفتوگۆکردن. لەدووەم خولی حوکمی ڕاستەوخۆی ئینگلیزدا، ژمارە (14) ی بانگی کوردستانی بەتەنیا بڵاوکردووەتەوە. لەڕۆیشتنە عوموومیەکەی 17-6-1923دا، چووەتە بەغداو تاسە لەوێ نیشتەجێ بووە. ساڵی 1926، سێ ژمارەی تری لەبانگی کوردستان دەرکردەوە. ڕۆژی 25-1-1936 لە گەڕەکی عیوازییەی بەغدا کۆچی دوایی کردووەو، بەڕاسپێریی خۆی، لە (#گردی سەیوان#) نێژراوە.[1]