ناو: خدر
ناوی باوک: ئەحمەد
نازناو: نالی
نالی ناوی خدر (خضر)ە و کوڕی ئەحمەدی شاوەیسی ئالی بەگی مکایەڵییە. لە گوندی
خاکوخۆڵخاکوخۆڵ لەدەشتی
شارەزوورشارەزوور هاتووەتە ژیانەوە. بەپێی ڕێبازی خوێندنی ئەو سەردەمە لە سەرەتاوە قورئانی پیرۆزی و وردەپەرتووکی فارسی خوێندووە و چووە بۆ فەقێیەتی و لەپێناوی وەرگرتنی زانستە ئایینییەکاندا شار و دێهاتە و قوتابخانەکانی بەشێکی کوردستان گەڕاوە و دوا پلەی ئەو خوێندنەی بڕیوە و مۆڵەتی مەلایەتیی وەرگرتووه.
ئەو شوێنانەی نالی بۆ ماوەیەکی زۆر تێیاندا ماوەتەوه: سنه، سابڵاغ، زەردیاوای قەرەداغ، هەڵەبجە و سلێمانی. لە قەرەداغ لای شێخ محەمەدی (ئیبنولخەییاط) خوێندوویەتی. لەتەکییەی قەرەداغیش ماتماتیکی لای شێخ عەلیی مەلا خوێندوه.

لە سلێمانی لە مزگەوتی سەیید حەسەن لای مەلاعەبدوڵڵای ڕەش بووه. زۆرترین کاتی موستەعیددیی لەخانەقای مەولانا خالید لە سلێمانی بەسەربردووه. هەروەها گەلێکیشی لە هەڵەبجە و سلێمانی لای شێخ ئەوڵای خەرپانی خوێندوه.
سەبارەت بە تەمەنی نالی چەندین بۆچوونی جیاواز: خوالێخۆشبوو محەمەد ئەمین زەکی بەگ دەڵێت: نالی لە ساڵانی 1273-1215دا کۆچیکردووە و 1800-1856 زایینیدا ژیاوه.
دکتۆر مەعروف خەزنەداریش هەر هەمان مێژوو دیاری دەکات، هەروەها دکتۆر
کەمال فوئادکەمال فوئادیش هەمان بۆچوونی هەیه.
مامۆستا عەلائەددین سەجادییش دەڵێت: لە 1797ی زایینیدا هاتووەتە دنیاوە و لە 1855دا مردووه.
هەموو ئەم مامۆستایانە، بێجگە لە مامۆستا سەججادی نەبێت، مێژووی لەدایکبوون و مردنی نالییان وەک یەک دانا و بەو پێیە نالی 56 ساڵ ژیاوە. تەنیا بەپێی بۆچوونەکەی مامۆستای سەججادی تەمەنی بووە 58 ساڵ.
ئەم جیاوازییەش وەکوو سەرنجی بۆ دراوەقسەی مامۆستا سەجادی لەلایەک و دکتۆر خەزنەدار و دکتۆر کەمال فوئاد لەلایەکی ترەوە دەربارەی تەمەنی و ساڵی لەدایکبوونی نالی ئەو بەراوردکردنەی کوردی و مەریوانی و بەدوای ئەوانیشدا مامۆستا عەلی موقبیله، ئەوەی لە پێشەکی دیوانەکەیاندا ساڵی 1215ی کۆچییان لەگەڵ ساڵی 1797ی زایینیدا بەراوردکردووه. جا ئەگەر وەها بێت، ئەوا وەک کوردی و مەریوانی و موقبیل و سەجادی ئەفەرموون نالی 58 ساڵ ژیاوه.
بەڵام لە ڕۆژنامەکانی ڕۆژهەڵاتناسی ئەرمەنیی یوسف ئەبگارەڤێچ ئۆربێلیدا ساڵی 1215ی کۆچی لەگەڵ ساڵی 1800-1801ی زایینی بەرانبەر کراوه. بەپێی ئەمە وەک دکتۆر
مارف خەزنەدارمارف خەزنەدار و دکتۆر کەمال فوئاد لەسەری ڕۆشتوون، ساڵی لەدایکبوونی نالی دەکاتە 1800ی زایینی و تەمەنیشی دەبێتە 56 ساڵ.
[1]