لە ساڵی 1977 لە #سەردەشت# لەدایکبووە.
ساڵی 1997 دەستی بەکاری گۆرانی وتن کردووە، خاوەنی چەندین بەرهەمە،
لە دوای ساڵی 2001 بەهۆی دەستگیرکردنی لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە، ڕوودەکاتە باشووری کوردستان. هونەرمەند ماوەیەک لە شاری #هەولێر# ژیانی بەسەر بردووە، بەم دواییەش لە #ڕانیە#.
ڕۆژی هەینی #01-08-2008# لەسەر ڕێگای (بانوەقەڵ)ی سنووری شارەدێی #سەنگەسەر#، لە ئەنجامی ڕووداوێکی ئوتۆمبیلدا بریندار دەبێت و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی ڕانیە گیان لەدەستدەدات. [1]