لە ڕێکەوتی 30-07-1967 لە گەڕەکی #تەپەی مەلا عەبدوڵڵا#ی شاری #کەرکووک# لەدایک بووە، دوای پێنچ ساڵ ماڵیان گەڕاوەتەوە #سلێمانی#... باوکیشی لە شێخەکانی #بەرزنجە#یە... لەسەرەتای هەشتاکاندا چووتە ڕێزی شانە نهێنییەکانی #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان# لە ساڵی 1986ەوە تێکەڵ بەدنیای نووسین بووە.
لە ساڵەکانی 1992 تا 2008 لە زۆربەی بوارەکانی میدیای کوردیدا کاریکردووە بە ڕادیۆ و ڕۆژنامە و گۆڤار و تەلەڤزیۆنەوە.
لەسەرەتای ڕاپەڕیندا بەرنامەی شەهیدانی لە ڕادیۆی سلێمانی پێشکەش کردووە و لە 1992 تا 1994 لە ڕۆژنامەی ئاڵای ئازادی نووسەر و پەیامنێر بووە، ساڵی 1995 بووە بە ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، چواردە ساڵ لەو ڕۆژنامەیە کاریکردووە و تا پلەی بەڕێوەبەری نووسین ڕۆشتووە و سەرنووسەری گۆڤاری پشووی کوردستانی نوێ بووە، کەژاڵ ئەحمەد یەکەم کچە پەیامنێری جەنگ بووە لە کوردستان، بابەتەکانی لە ئەرشیفی ڕۆژنامە و تەلەڤزیۆنەکان بەڵگەن.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/162/0016.JPG=KTML_ImageCaption_Title=یەکەم کۆڕی شیعریی کەژاڵ ئەحمەد لە سلێمانی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=یەکەم کۆڕی شیعریی کەژاڵ ئەحمەد لە سلێمانی=KTML_ImageCaption_End=
لە کەناڵی کورد سات بەرنامەکانی (هەر ژنێک و لەهەر باخێ ژنێک و دژەباو) لە 2001 تا 2008 بەردەوامبوون.
$لە بواری شیعر و نووسیندا خاوەنی ئەم بەرهەمە چاپکراوانەیە:$
1-=KTML_Bold=بەندەری بەرمۆدا=KTML_End= کۆمەڵە شیعرەو ساڵی 1999 چاپکراوە.
2-=KTML_Bold=وتەکانی وتن=KTML_End= کۆمەڵە شیعرە و 1999 چاپکراوە.
3-=KTML_Bold=قاوەیەک لەگەڵ ئەودا=KTML_End= کۆمەڵە شییعرە 1999 چاپکراوە.
4-=KTML_Bold=ئاوێنەم شکاند=KTML_End= کۆمەڵە شیعرە و ساڵی 2004 چاپکراوە
5-=KTML_Bold=دیوانی کەژاڵ ئەحمەد=KTML_End= کۆبەرهەمە و لە 2006 چاپکراوە.
6-=KTML_Bold=من دەبێت خۆم بسمیلبکەم=KTML_End= کۆمەڵە شیعرە و 2014 چاپکراوە و داهاتەکەی بۆ کەس وکاری شەهیدان بووە.
7-=KTML_Bold=کتێبی ژن=KTML_End= کۆمەڵە وتار و لێکۆڵینەوە یە و ساڵی 1999 چاپکراوە.
8-=KTML_Bold=ناسنامە بکوژەکان=KTML_End= نووسینی ئەمین مەعلوف وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە کەژاڵ ئەحمەد ساڵی 2002 چاپکراوە.
$شیعرەکانی کەژاڵ ئەحمەد بە زمان و شێوەزاری تر:$
1- =KTML_Bold=دیوانی Erobringer=KTML_End= کە دیوانێکی شیعریی وەرگێڕاوی کەژاڵە بۆ سەر زمانی نەرویجی، دکتۆرە ئینگەر و هاودەم ساڵح جاف وەریانگێڕاوە و ساڵی 2005 لەلایەن خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی Cappelen ەوە چاپکراوە ئەم خانەیە ساڵی 1829 لە ئۆسلۆ دامەزراوە.
2- =KTML_Bold=Qehweyek ligel wi=KTML_End= دیوانە شیعرێکی سۆرانیە دلشا یوسف گۆڕیویەتی بۆ زاری کرمانجی باکوور و لە ئەستانبوڵ لەلایەن چاپخانەی ئاڤێستاوە چاپکراوە.
3- =KTML_Bold=قصائد تمطر نرجسا=KTML_End= واتا ئەو شیعرانەی نێرگز یان لێدەبارێت کۆمەڵە شیعرێکی وەرگێڕدراون بۆ زمانی عەرەبی لەلایەن مامۆستا سەڵاح بەرواری یەوەو ساڵی 2008 لە دیمەشق چاپکراوە.
4- =KTML_Bold=poems kajal Ahmad=KTML_End= کۆمەڵە شیعرێکی وەرگێڕدراوی کەژاڵە بۆ سەر زمانی ئینگلیزیی لەلایەن دکتۆرە چۆمان هەردی یەوە. ساڵی 2008 سەنتەری وەرگێڕانی شیعری جیهانیی لە لەندەن چاپ و بڵاویکردۆتەوە.
5-=KTML_Bold=Handful of salt=KTML_End= واتا مشتێ خوێ کۆمەڵە شیعرێکی وەرگێڕدراوی کەژاڵە بۆ سەر زمانی ئینگلیزی و 2016 لە ئەمریکا چاپکراوە و دەسکەوتی مادیی ئەم دیوانە پێشکەش بە ژنە ئێزدییە قوربانییەکانی شەری داعش کراوە.
6- زمانی باڵندەم دەزانی کۆمەڵە شیعر 2019 لە چاپخانەی کارۆ لە سلێمانی چاپکراوە.[1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/profile.php?id=100047543492259=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: کەژاڵ ئەحمەد-کوردی=KTML_Link_Facebook_End=
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/profile.php?id=100063676102746=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: کەژاڵ ئەحمەد-عەرەبی=KTML_Link_Facebook_End=