ئیبراهیم ئەحمەد لە
06-03-191406-03-1914 لە بنەماڵەیەکی ناسراوی شاری
سلێمانیسلێمانی لەدایکبووه، ڕەمزی فەتاح کە ئەفسەرێکی کورد بووە مامی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بووە و کاریگەریی زۆری لەسەر ڕۆشنبیر بوونی برازاکەی هەبوو، هەر بۆیە زوو ڕەوانەی قوتابخانەی دەکات. ئەم کاریگەرییەی مامی تا قۆناغەکانی دواناوەندی خوێندنی ئیبراهیم، نووسەر هەربەردەوام بوو.
لە ساڵی
1937 لە شاری بەغدای پایتەختی وڵاتی ئێراق کۆلیژی یاسا تەواودەکات.
ئیبراهیم ئەحمەد لەتەک نووسین کاری ڕامیاری کردووە و بەشداری چالاکی لە شۆڕشی ئەیلوولی کوردستانی باشوور بەسەرۆکایەتی
مەلا مستەفا بارزانیمەلا مستەفا بارزانی کردووه.

ئیبراهیم ئەحمەد و خێزانەکەی لە مەهاباد ساڵی 1954
هەر زوو مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد لە شاری سلێمانی گوێبیستی سروود و هۆنراوەی نیشتمانپەروەران و هەواڵی شۆڕشی
شێخ مەحمودشێخ مەحمودی نەمر بووه، هەروەها بۆردومانی شاری سلێمانی لەلایەن فڕۆکەکانی ئینگلیزەوە کاری تێ کردووه، جگە لەو هەلوومەرجە تایبەتییەی ئەوکاتەی سلێمانی، (مامە ڕەمزی) یشی ڕێبەرایەتی کردووە بۆ ئاشناکردنی بە خەباتی ڕزگاریی و نەتەوایەتیی. لە ساڵانی سییەکاندا و لەگەڵ کۆمەڵێک خوێندکاری کورد لە بەغدا گرووپێکی پێکهێناوە بەناوی (لاوانی کورد) و گۆڤارێکیشی بەناوی (دیاری لاوان) بڵاوکردۆتەوه.
مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بە دامەزرێنەری و لێپرسراوی (ژک) لە کوردستانی باشوور دەناسرێت، کە سەربە مەڵبەندی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستانی ڕۆژهەڵات بووه، کە سەروەری دامەزراندنی کۆماری کوردستان (
مەهابادمەهاباد 1946) ی هەیه، لەگەڵ هەڤاڵەکانیدا توانیبووی لە زۆر ناوچەی کوردستان لق بۆ (ژک) و پاشان بۆ (حدک) بکاتەوه.
پاش ڕووخانی کۆماری مەهاباد لە ساڵی 1947دا ئیبراهیم ئەحمەد و لقی (ژک) لەپاش کۆبوونەوەیەک بڕیاریاندا بچنە ناو
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بە سەرۆکی لقی سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێرا.
لە ساڵی
1948 پاش ئەوەی دەسەڵاتداری ئەو کاتەی ئێراق بەربووە گیانی شۆڕشگێڕانی کورد و پارتی دیموکراتی کوردستان، ئیبراهیم ئەحمەد بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک بەندکرا. ئەو کاتەی ئازادکرا تا هەڵگیرسانی شۆڕشی 14ی تەمموزی ساڵی 1958ی ئێراق ڕێگایی خەباتی نهێنی گرتەبەر.
لە شوباتی ساڵی
1951 لەمیانەی کۆنگرەی دووەمی پارتی لە شاری بەغدا بەکۆی دەنگ کۆنگرەی پارتی ئیبراهیم ئەحمەدی بە سکرتیری گشتی پارتی هەڵبژارد. هەر لەمیانەی هەمان کۆنگرەدا لەسەر پێشنیازی ئەو ناوی (پدک) گۆڕا بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان-ئێراق.
لەسەر کار و چالاکی ڕامیاری لە هاوینی ساڵی
1951 لە سلێمانییەوە بۆ
کەرکووککەرکووک گوێزرایەوه.
لە ساڵی
1953 کۆنگرەی سێیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێبەرایەتی ئیبراهیم ئەحمەد گیرا و لەم کۆنگرەیەدا دامەزراندنی یەکێیتی ئافرەتان و لاوان و قوتابییان پەسەندکرا.
لە ساڵی
1961 ئیبراهیم ئەحمەد وەک سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان و و سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەبات کاری دەکرد، پێش داخستنی ڕۆژنامەی خەبات و هەڵگرتنی مۆڵەتی پارتی لە کۆتایی ساڵی
1961 ناچاربوو شاری بەغدا بەجێبهێڵێت و خۆی بشارێتەوه.
لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول ڕووی کردۆتە شاخ و لەڕووی ڕامیارییەوە شۆڕشەکەی بەڕێوەبردووە.
لە ساڵی
1964 تا ساڵی
1971 سکرتێری باڵی نووسینەگەی ڕامیاری پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، پاش هەرەسی شۆڕشەکە ڕوودەکاتە هەندەران و زۆربەی ژیانی لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا گوزەراندووه.
ژیانی وێژەییی و ڕۆژنامەوانی
ئیبراهیم ئەحمەد هەر لەسەرەتای ژیانییەوە دەستی داوەتەکاری نووسین و ڕۆژنامەوانی، هەر بۆیە لە تەمەنی 18 ساڵیدا لە ڕۆژنامەی (ژیان) کاریکردووە و نۆبەری نووسینەکانی لەوێ بڵاوکردۆتەوه. لەبەر شارەزایی نووسین حاجی تۆفیق (پیرەمێرد) ی شاعیر و خاوەنی ڕۆژنامەی ژیان لە نووسینێکدا ستایشی ئیبراهیم ئەحمە دەکات و دەڵێت: ژیان چاوەڕێی ئەم کوردییە ڕەوانەیه، پیرەمێردیش بەهیوای نەوجەوانانە.
کاتێکیش خوێندن تەواو دەکات، دیسان پیرەمێرد باسی دەکات و دەڵێت: لە خوێندەوارە هەڵبژێردراوەکانمان ئیبراهیم ئەحمەد کە کۆلێژی مافی تەواوکردووه.. هتد.
لە ساڵی
1939 بۆ ساڵی
1949 لەگەڵ مامۆستا
عەلائەدین سەجادیعەلائەدین سەجادی گۆڤاری (
گەلاوێژگەلاوێژ) دەردەکەن، هەر بۆیە ناچار دەبێت لە ساڵی
1944 دەست لە کاری میریی هەڵبگرێت.
پاش سەرکەوتنی شۆڕشی 14ی تەمموزی
1958 مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی چەند ژمارەیەکی گۆڤاری ڕزگاری پێ بەخشرا و هاوکاتیش بەرپرسیارییەتی ڕۆژنامەی (خەبات) یش دەکرد.
ئیبراهیم ئەحمەد بێجگە لەو ڕۆژنامانەش خاوەنی ڕۆژنامەی (کوردستان) یش بوو، کە
جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی زاوای سەرنووسەری بووه. بەهۆی بڵاوکردنەوەی وتارێکی بەڕووی دەسەڵاتدارانی ئێراقدا، خەبات و کوردستان لە ساڵی
1961 داخران و فەرمانی زیندانیکردنیش بۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەرچوو.
لە گۆڕەپانی وێژەشدا ئیبراهیم ئەحمەدی نووسەر و پارێزەر چەندین کاری بەنرخی نووسیوە، ئەویش بەچەند شاکارێکی بەنرخ وەک (
ژانی گەلژانی گەل، کوێرەوەری، دوا تیری کەوان و هتد) .
نامیلکەی (الاکراد و العرب) یش کە لە ساڵی
1937 بە عەرەبی نووسیوێتی هەوڵێک بووە بۆ ڕێکخستنی پەیوەندیی نێوان کورد و عەرەب لە وڵاتی ئێراقدا.
ئیبراهیم ئەحمەد لە تەمەنی 86 ساڵییدا لە کاژمێر 5ی ئێوارەی 2000-04-08 لە شاری لەندەن کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی گوێزرایەوە بۆ شاری سلێمانی و هەر لەو شارەش نێژرا.
[1]