لە ساڵی 1977 لە شاری #دهۆک# لەدایک بووە. هەر لە شاری دهۆکیش خوێندنی تەواو کردووە، دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە و لەبەر لێهاتوویی و زیرەکی، کراوەتە مامۆستای بەشی موزیک لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکان.
هونەرمەند بڵند ئیبراهیم لە ساڵی 1998 یەکەم بەرهەمی خۆی تومار کردووە. دەسپێکی ئاشنابوونی و سەرکەوتنی بەگۆرانی (هێلینا زێرین) بوو.[1]