ساڵی 1950 لەیەکێک لەئاواییەکانی دەوروبەری شاری#مەهاباد# لەکوردستانی ئێران لەدایک بووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لەشاری مەهاباد تەواو کردووەو لەزانکۆی تەورێز لەبواری ئەندازیاری کارەبادا ماستەری وەرگرتووە.
لە دەورەی ڕژێمی شادا بەبۆنەی چالاکی سیاسی لەزانکۆ بۆ ماوەی ساڵێک زیندانی بووە.
لەساڵَی 1979 بووەتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە و لەساڵی 1983 وەکوو سکرتێری یەکەمی کۆمەڵە هەڵبژێردراوە و لەو کاتەوەتا ئێستا ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و سکرتێری یەکەمی کۆمەڵەیە.