ژیاننامە
کوردناس و زانای مەزنی کوردی
یەکێتی سۆڤیەتیەکێتی سۆڤیەتی جاران پڕۆفیسۆر قەناتی کوردۆ لە ڕۆژی
1909-09-121909-09-12 لە گوندی سوسزی ناوچەی قانزمانی هەرێمی
قارسقارس لە کوردستانی باکووری سەر بەدەوڵەتی عوسمانی لەدایکبووه، ناوی تەواوی قەنات کوڕی کوردۆ کوڕی کەلەش کوڕی خدرە و لەسەر ئایینی
ئێزیدیئێزیدی بووه.
لە کۆتایی جەنگی یەکەمی جیهانی لە ساڵی 1918دا کە تورکەکان جینۆسایدی ئەرمەنی کرد، بنەماڵەی قەنات و خەڵکی ئاواییەکەیان خۆیان لەچنگی تورکەکان ڕزگار کرد و بەرەو ناوچەی ئاپارانی
ئەرمەنستانئەرمەنستانی ژێر دەستی ڕووسیا کەوتنەڕێ و لەو ناوە لە گوندی کۆربلاخ نیشتەجێ بوون، کە خەڵکی گوندەکە هەموویان کورد بوون، هەر لەو ساڵەدا تورکەکان ناوچەی ئاپارانیان داگیر کرد، بەتایبەتیی گوندەکانی کورد، بۆیەماڵی قەنات ماوەیەک دەربەدەربوون و لە دواییدا گەڕانەوە ئاپاران و باوکی بە حەماڵی گوزەرانی دەکرد و لە ساڵی 1920دا ڕوویان کردە گورجستان و لە شاری تفلیس نیشتەجێ بوون و ملیان دایە ڕەنجبەری و باوکی لە1921دا کۆچی دوای کرد و پەروەردەکردنی ئەو کوڕە 12 ساڵییە کەوتە ئەستۆری دایکی و هەر لەو ساڵەدا لە قوتابخانەی هاگۆب گازاریانیی ئەرمەنی ناسراو بە لازۆ دەستی بەخوێندن کرد و ئەو زانایە بە پیتی لاتینی ئەرمەنی فێری کورد و ژنەکەشی زمانی ئەرمەنی فێرکرد.
خوێندن
قەناتی کوردۆ لە ساڵی 1928دا خوێندنی سەرەتایی لەو قوتابخانە تایبەتییە تەواوکرد و لەکۆلیژی کارگەران لە شاری لینینگراد وەرگیراو لە ساڵی 1931دا ئەو کۆلیژەی تەواوکرد، کە بەرانبەر قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی بووە و لە کۆتایی ئەو ساڵەدا قەنات و دوو هاوڕێی کوردی کۆلیژی زمانەوانەی زانکۆی لینینگراد وەرگێڕان و لە ساڵی 1936دا خوێندنی تەواوکرد و بڕوانامەی دیبلۆمی وەرگرت و هەر ئەو ساڵە لە بەشی دکتۆرا وەرگیراو لە ساڵی 1941دا خوێندنی باڵای تەواوکرد و بڕوانامەی دکتۆرای وەرگرت و لە پەیمانگەی ئەسنۆگرافیای ئەکادیمیای زانستی سۆڤیەت دامەزراوه، دوای ماوەیەکی کەم نێردایە فابریکەی شەفەقی سوو تا مانگی شوباتی 1942.
دکتۆر قەناتی کوردۆ لە ساڵی 1945دا بووە ئەندامی
پارتی کۆمۆنیستپارتی کۆمۆنیستی ڕووسیا و لەپاش جەنگ بوو بە مامۆستای زمانی کوردی بەخوێندکارانی بەشی ئێرانی دەگوتەوه.
لە ساڵی 1947ەوە تاکوو
1960 سکرتێری لیژنەی ناوچەی پارتی کۆمۆنیستی پەیمانگەی
ڕۆژهەڵاتناسڕۆژهەڵاتناس بووە لەو شارەی لینینگراد دا تاکوو ساڵی
1958 قەناتی کوردۆ و ئیسحاق تسوکەرمان و مارگریت ڕودینکۆ خەریکی کوردناسی بوون لە بەشی ئێرانی پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی و لە ساڵی 1958دا بەشی کوردی بەیارمەتیی یوسف ئۆربێلی سەرۆکی پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناس جیاکرایەوە و بووەبەشێکی سەربەخۆ.
لە سەرەتادا ئۆربێلی خۆی بووەسەرۆکی، بەڵام لە دواییدا دکتۆر قەناتی کوردۆ بە سەرۆکی بەشەکە هەڵبژێردرا. ئەوەی شایانی وتنیشە دکتۆر قەنات لە ساڵی 1968دا بڕوانامەی دکتۆرای ناووک واتە دکتۆرای زانستەکانی وەرگرت و پلەی زانستی بووەتە پڕۆفیسۆر.
تاکوو ڕۆژی کۆچی دوایی لە
1985-10-311985-10-31دا وەک سەرۆکی بەشی کوردی و زانایەکی مەزنی کورد و کوردناسێکی دڵسۆز و لێهاتووی نەتەوەکەی خزمەتی زمان و وێژەی و مێژووی کوردی کرد.
هەندێک لە بەرهەمەکانی
پڕۆفیسۆت قەناتی کوردۆ گەلێک بەرهەمی بەنرخی نووسیوە و بڵاوکردووەتەوە لەوانه:
1. تەحویری مێژووی کورد لەزانستی مێژووی بۆ ڕجوازیی فارس-ساڵی 1954
2. خەپاتۆر ئابۆڤیان وەکوو کوردناس و ئەسنۆگراف-ساڵی 1955
3. بیروباوەڕی ناڕاست لەبارەی زمانی کوردییەوە-ساڵی 1955
4. کورد لە پەرتووکی نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست-ساڵی 1957
5. فەرهەنگی کوردی-ڕووسی شێوەی کرمانجی باشوو-ساڵی 1983
6. پەرتووکی ڕێزمانی کوردی-ڕەوان-ساڵی 1956
7. ئەحمەدی خانی و بەرهەمی وێژەیی
8. درووستبوونی وشە لە زمانی کوردیدا
9. کوردی سۆڤیەت لەوێژەیی کوردی دەرەوەدا
10. بیروباوەڕی قارەمانییەتی لەبەرهەمی وێژەی ئەحمەدی خانی دا
[1]