عەباسی کەمەندی
عەباسی کەمەندی کوڕی عەلی
لە 1ی کانوونی دووەمی 1952 لە جەورئاوا لە شاری
سنەسنەی رۆژهەڵات لەدایکبووە.
هونەرمەند کەمەندی جیا لە هونەری مۆسیقا شارەزایی زۆری لە بواری نەقاشی، شانۆ و سینەما و ئەدەبیاتی کوردیدا هەبووە و ماوەی 35 ساڵ لە رادیۆ دەنگی شاری سنە بێ وچان کاری کردووه.
لە تەمەنی 23 ساڵ ژیانی هاوبەش دەستپێدەکات و باوکی کوڕێک و دوو کیژه.
سەرەتایی هەفتاکانی سەدەی 20 لەگەڵ خاتوو
شەهێن تاڵەبانیشەهێن تاڵەبانی گۆرانیی بەناوبانگی سەبری-یان تۆمارکرد.
بەشێک لە بەرهەمەکانی هونەرمەند عەباسی کەمەندی:
1. چوار ئەلبووم گۆرانی بەناوەکانی گەلاوێژ، هەورامان، پرشەنگ، کیژی کورد.
2. نووسینی کتێبی ئەدەبیات و فۆلکلۆری کوردستان، کە شەش هەزار لاپەڕەیە و لە کتێبخانەی فەرهەنگیی تاران پارێزراوە.
3. نووسینی چوار ڕۆمان.
4. نووسینی دەقی 30 فیلمی درێژ و کورت.
5. نووسینی دوو کتێبی شیعری بە زمانەکانی فارسی و کوردی.
6. کێشانی نزیکەی 100 تابلۆی جۆراوجۆر.
لە رێکەوتی
22-05-201422-05-2014 کۆچی دوایی کردووە.