ناوی سەیید عەلی کوڕی سەیید نیزامەددینی کوڕی سەیید جامییە، ساڵی 1882 لەگوندی (سەڵوەت ئاوا)ی نزیک شاری
سنەسنە لە بنەماڵەیەکی ئایینی ناودار لەدایکبووە.
بەمنداڵی خراوەتەبەر خوێندنی مزگەوت و لای مامۆستا عەبدولموئمینی مەردۆخ و چەند مامۆستایەکی تری شاری سنە فێری خوێندەواری بووەو شارەزایی لە دەرسە دیینیەکاندا پەیدا کردووە.
هەر ئەو سەردەمەش بەهرەی دەنگخۆشی تیادەرکەوتووە و بۆتەسەر باشقەی دەنگخۆشەکانی شاری سنە لە بۆنە ئایینیەکاندا.
سەیید عەلی ئەسغەری کوردستانی وەک سۆفی ژیاوە و بەتەنگ ماڵی دنیاوە نەهاتووە.
زوربەی کاتی خۆی بەخوا پەرستی و خوێندنەوەی ئەدەبیاتی کوردییەوە بەسەر بردووە
ساڵی 1905 خێزانی پێکەوەناوە، پەیوەندییەکی توندو تۆڵی لەگەڵ ئەشراف و ناودارەکانی شاری سنە و دەوروبەریدا دروستکردووە.
دوای کۆتایی هاتنی جەنگی یەکەمی جیهانی هەوڵیداوە گۆرانی ڕەسەنی کوردی لەسەر قەوان تۆمار بکات و زیاتر لە چواردە گۆرانی بۆ کۆمپانیاکانی ئەو سەردەمە تۆمارکردووە. سەیید عەلی ئەسغەر ئەو هونەرمەندە بلیمەتەیە کە مەقامە ڕەسەنە کوردییەکانی پاراست و شیعری بەرزی شاعیرانی کوردی کرد بەگۆرانی.
لەسەر دەستی شێخ عەلی حسامەددین تەریقەتی نەقشی وەرگرتووە و لەو چوار جارەی کەسەردانی باشووری کوردستانی کردووە، سێ جاری بۆ زیارەتی بیارەبووە.
دوا سەردانی ئەم هونەرمەندە گەورەیە بۆ باشووری کوردستان ساڵی 1935 بوو لەرێی قەسری شیرین-ەوە خۆی گەیاندە بەغدا و لەوێ بەدیداری شێخ مەحمود شاد بوو، لەگەڕانەوەشیدا ماوەیەک لە
کەرکوککەرکوک و
سلێمانیسلێمانی مایەوه.
ئەم مامۆستا گەورەیەی مەقامی کوردی لە 6 ی ئابی ساڵی 1936 لە تەمەنی 54 ساڵیدا کۆچیدوایی کرد و لە گوندەکەی خۆی بەخاک سپێردرا.
[1]