محەمەدی ماملێ
ناوی محەمەد کوڕی سەعید کوڕی عەلییە، لە
02-06-192502-06-1925 لەشاری
مەهابادمەهاباد (سابڵاخ) لەدایکبووە، بنەماڵەی ماملێ یەکێکە لە بنەماڵە هەرە کۆنەکانی دانیشتووی مەهاباد، زۆربەی ئەندامەکانی بەدەنگ خۆشی و هونەرمەندی ناسراون. محەمەدیش کەلەو ژینگەیەدا پەروەردە کراوە هەر زوو بەهرەی خۆشخوانی تێدا دەرکەوتووە، لەتەمەنی سیانزەساڵیدا یەکەمین
گۆرانگۆرانی لەبۆنەیەکدا پێشکەش دەکات و لێهاتوویی خۆی ئەسەلمێنێ.
ئەم هونەرمەندە بلیمەتە لە ماوەی 56 ساڵی ژیانی هونەرییدا نزیکەی 328 گۆرانی تۆمار کردووە.
محەمەدی ماملێ، ئەوەی بەئەستێرەیەکی گەشی ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردی دادەنرێت، تەنیا بەیتە فۆلکلۆرییەکانی نەکردووە بەگۆرانی، بەڵکو شیعری گەلێ شاعیری گەورەشی بەدەنگە خۆشەکەی خۆی کردووەبەگۆرانی، لەوانە شیعرەکانی
وەفاییوەفایی،
هێمن موکریانیهێمن موکریانی،
ئەحمەد هەردیئەحمەد هەردی، گۆران....هتد.
محەمەدی ماملێ هانی دەنگ خۆشانی بنەماڵەکەیشی داوەهەمان رێباز بگرن و وەک مامۆستایەکی بەئەزموون رێنمایی کردوون.
بنەماڵەی ماملێ لە چالاکییە کۆمەڵایەتی و رامیارییەکانیشدا رۆڵی دیاریان هەبووە، هونەرمەندی گەورە محەمەدی ماملێ جگە لەوەی کە لە بەرهەمەکانیدا باسی ئازادی و پێشخستنی کۆمەڵ دەکات، باوکی شەهیدێکی کوردستانیشە، ماملێ لەساڵی 1994دا دوا گۆرانی تۆمار کرد، لەو ساڵەوە تووشی نەخۆشییەکی سەخت بوو و دوای پێنج ساڵ بەو نەخۆشییە کۆچی دواییکرد و لەپاش خۆی ناوبانگێکی گەورە و بنەماڵەیەکی هونەر پەروەر و خەرمانێ لەئاواز و گۆرانی رەسەنی کوردی بۆ نەوەکەی جێدەهێڵێت.
ماملێ رۆژی
23-01-199923-01-1999 لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد و لە رێوڕەسمێکی زۆر شایستەدا هەر لە مەهاباد نێژرا.