ساڵی 1935 لەشارۆچکەی چوارتا لەدایکبووە، لەقوتابخانەی ئەیوبیەی سەرەتایی لەسلێمانی وەک ئەستێرەیەکی پرشنگدار لەیارییەکانی تۆپی پێ و باسکەو بالەدا دەرکەوتووە، دواتر لەتیپەکانی هەڵبژاردەی پەروەردە(معاریف) یاریکردوە.
لەژیانی سەربازیدا لەشاری کەرکووک لەتیپی لیوای چواری فرقەی دوو، یاریزانێکی بەتواناو دیار بووە، پاشان لەهەڵبژاردەی تیپی تۆپی پێی سلێمانی یاریکردوە، دوو تیپی باسکەو بالەی بۆ کارگەی جگەرەی سلێمانی دامەزراندوە.
ئەم وەرزشکارەخەمخۆرو دڵسۆزە، یەکێکەلەدامەزرێنەرانی یانەی وەرزشی (وەتەن)، کەئێستا یانەی سیروانی نوێیە، جگەلەوەش دامەزرێنەرو سەرپەرشتیاری هەرسێ تیپی (تۆپی پێ، بالە، باسکە)ی وەرزشکارەدێرینەکانی شاری سلێمانیە، کەتائێستا چەندەها یاری جوانیان پێشکەش بەجەماوەری سلێمانی و کوردستان کردوە.
خاوەنی بیرۆکەو کۆکردنەوەی کتێبی مێژویی وەرزشییەبەناوی (وەرزش و شاری سلێمانی).