شەرفخان کوڕی شەمسەدین بەدلیس لە ساڵی 25-02-1543 لە گوندی گەرمەڕووی سەربە شاری قوم لە ئێرانی عەجەم لەدایکبووه.
لە دیوەخانی شاتەهمان سپی یەکەم لە ساڵی (1543 تا 1576) لەگەڵ کوڕەکانی ئەودا ژیاوه. لە ئێران شا ئیسماعیلی سەفەوی ساڵی 1576 پایە و نازناوی میری میران دەبەخشێتە شەرەفخان و دەیکاتە سەرۆکی هۆزی کوردەکانی ئێران.
لەکانوونی دووەمی ساڵی 1578 لەجەنگی نێوان ئێرانییەکان و عوسمانییەکان دا پشتی ئێرانییەکان بەردەدات و لایەنگری عوسمانییەکان دەکات بەخۆی و 400 چەکدارەوە دژ بە ئێران دەوەستێت سەرکردایەتی عوسمانییەکان دەکات لە ساڵی 1589 سوڵتان موڕادی سێیەم دژ بە ئێرانییەکان پایە و نازناوی خان دەبەخشێتە شەرەفخان و دەیکاتە میری ویلایەتی بەدلیس لە ساڵی 1590 واتا لە تەمەنی 53 ساڵیدا جڵەوی فەرمانڕەوایی خۆی دەداتە دەست کوڕەکەی خۆی شەمسەدین بەگ.
لە ساڵی 1591 تا 1592 دەست دەکات بە نووسینی شەرەفنامە و لە 04-08-1597 لە نووسینی شەرەفنامە تەواو دەبێت و پوختەی نووسینەکانی لەدوا دوای ساڵی 1597دا کۆتایی پێهێنا بەم جۆرە پڕۆژەی تۆمارکردنی کوردی ئەنجامدا.
میر شەرەفخان لە ساڵی 1012ی کۆچی دا بەرانبەر بەساڵانی 1603-1604ز کۆچی دوایی کردووە. بەساڵنامەی زایینی 60 ساڵ ژیاوە و بەساڵنامەی کۆچیش 63 ساڵ ژیاوه.
شەرفنامە گەلێ بابەتی سەرەکی و گرنگی گرتۆتەخۆ وەکوو ئەمانەی خوارەوه:
1-حکوومەتە کوردییەکانی مەڕوانی و حەسنەوی و فەزلەوی و ئەیووبی.
2-حاکمە کوردییەکانی پشتاوپشت حوکمڕانیان کردووه.
3-ئەو حاکمە کوردانەی پارەیان لێداوە و وتاریان بەناو خوێنراوەتەوه.
4-جگە لەمانەش بەدوورودرێژی باسی حکوومەتی بتلیسی کردووه.
ئەم پەرتووکەی شەرفنامە لە کۆنەوە گرنگییەکی زۆری پێدراوەلە ساڵی 978ی کۆچی بەرانبەری 1667ی زایینی لە زمانی فارسییەوە لەلایەن شامی ناوێکەوە وەرگێڕراوەتە سەر زمانی تورکی و لە دواییدا ولیامینۆفی ڕووسی کردوویەتییە ڕووسی و بەچاپی گەیاندووە و کارمۆی مێژوونووسی فەڕەنسیش کردویەتییە فەڕەنسی و لە میسریش مێژوونووسی کورد لە چلەکانی سەدەی ڕابردوو بە فارسی چاپی کردووە و #مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی# لە ساڵی 1953دا بەپەراوێزی بەنرخەوە کردوویەتییە عەرەبی و بەچاپی گەیاندووە دواجاریش #هەژار موکریانی# بەپەراوێزو پێشەکییەکی درێژەوە کردوویەتییە کوردی و لە ساڵی 1972دا لەچاپخانەی #کۆڕی زانیاری کورد# لە بەغدا لەچاپ دراوه.