سەڵاحەدینی ئەیوبی یەکێکە لە هەرە گرنگترین کەسایەتییەکانی مێژووی ئیسلام. لەسەدەی دوانزهەمینی زایینی سەرکردایەتی ڕزگارکردنی قودسی کرد، ئەویش پاش ئەوەی بەزەبری هێز لەژێر چنگی خاچپەرستەکانی دەریهێنا و چەندین داهێنان و چاکسازی و بیناسازی لە هەریەک لەمیسر و وڵاتی شامدا ئەنجامدا.
سەڵاحەدین یوسف کوڕی ئەیوب کوڕی شازی کوڕی مەروانه، کوردێکی موسوڵمانە لە ساڵی 1138ی زایینی لەتکریت لەدایکبووە. بنەچەی خێزانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەی هەریر لە باکووری ڕۆژاوای شاری هەولێر. لەگەڵ باوکی و مامی بەرەو شاری موسڵ بەڕێکەوتن و چوونە لای عیمادەدینی زەنگی و لەپاشان براکەی، کەناوی نووردین بوو.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/236/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=سەڵاحەدینی ئەیوبی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/236/0005.JPG=KTML_Photo_End=
لەگەڵ مامی ئەسەدەدین شێرکۆ سەروەری سوپای نوورەدین زەنگییان بۆ میسر بە مەبەستی بەهاناوەچوونی ئەلعازید ئەلفاتیمی دژی دوژمنانی کرد و لەوێش سەروەی سوپا و نازناوی پاشای ناسری پێبەخشرا، لەپاشان کۆتایی بەفەرمانڕەوایی فاتمییەکان هێنا و بوویە خاوەن دەسەڵاتداری میسر.
پاش کۆچی دوایی نوورەدین زەنگی ئاژاوە باڵی بەسەر شامدا کێشا و داوا لە سەڵاحەدین کرا هێمنی بگەڕێنێتەوە بۆ شام. سەڵاحەدین هەڵسا بەئارامکردنەوەی باری ئاڵۆزی شام و وڵاتەکانی چواردەوەری یەکخست و چاکسازی تێدا ئەنجامدا و لەمیسر قەڵایەکی گەورەی بەناوبانگی تێدا درووستکرد و چەندین قوتابخانە و نەخۆشخانەی کردەوه.
بەرهەمەکانی ناوبەناو بەرەو زیادبوون و گەشەکردن دەچوون، تاکوو وای لێهات وڵاتی ئەیوبی لە باشووری میسرەوە بۆ وڵاتی ئەرمن لە باکوور و لە ڕۆژهەڵاتیشەوە دوورگە و موسڵ، لەوێشەوە هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی خاچپەرستەکان درێژەپێدا.
لە ساڵی 1182 بۆ دواهەمین جار لە میسرەوە بەرەو شام بۆ بەرنگاربوونەوەی هێرشی خاچپەرستەکان بەڕێکەوت و لە چەندین جەنگدا بەرنگاری هێرشی خاچپەرستەکان بوویەوەو تا جەنگی کۆتایی لەحتین لە ساڵی 1187ی زایینی بەرپابوو، کەتیایدا هیوای خاچپەرستەکانی لەگۆڕنا و ڕێگای بۆ سوپای سەڵاحەدین بەرەو ڕزگارکردنی قودس لەهەمان ساڵدا خۆشکرد، کەپێشتر توانی تەبەریە و عەکا و یافا و بەیرووت ڕزگار بکات.
سهڵاحەدینی ئەیوبی توانی بڵاویی موسوڵمانەکان یەکبخاتەوه، پاش ئەوەی لەشێوەی چەند نیمچەوڵاتێک لەژێر دەستی خاچپەرستەکاندا بوون. سەڵاحەدین بەفەرمانڕەوایەکی دادوەر دەناسرا و بەشێوەیەکی یەکسانی تەماشای خەڵکی دەکرد و لەگەڵ دیلکراوەکانی خاچپەرستەکاندا بەشێوەیەکی مرۆڤانە ڕەفتاری دەکرد.
سەڵاحەدینی ئەیوبی لە ساڵی 1193دا لە تەمەنی 57 ساڵییدا گیانی لەدەست دا، لەپاش خۆی وڵاتەکەی بەسەر کوڕەکانیدا دابەشبوون. شایەنی باسە نێوبراو هیچ خزمەتێکی دۆزی کوردی نەکردووە.[1]