کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,640
وێنە
  123,876
پەرتووک PDF
  22,078
فایلی پەیوەندیدار
  125,590
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,592
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,553
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,711
عربي - Arabic 
43,854
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,622
فارسی - Farsi 
15,767
English - English 
8,522
Türkçe - Turkish 
3,821
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,087
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
965
وێنە و پێناس 
9,463
کارە هونەرییەکان 
1,573
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,952
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
761
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,051
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,676
کورتەباس 
22,144
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,366
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,063
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
55
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,347
PDF 
34,671
MP4 
3,832
IMG 
233,692
∑   تێکڕا 
273,542
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
شەهرامی نازری - شارام نازری
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
بەشکردن
Copy Link1
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
شەهرامی نازری
شەهرامی نازری
شارام نازری ساڵی 1328 ی هەتاوی (50-1949 ی زایینی) لە #کرماشان# لەنێو بنەماڵەیەکی هونەرپەروەردا چاوی لەڕووی ژیان هەڵێنا. ئەو هەر لەسەردەمی منداڵییەوەوەک زۆربەی گۆرانیبێژان کەدەنگەزوڵاڵەکەیان میراتێکی بنەماڵەییە، ئەو دەنگەخۆش و لەبەردڵانەلەباوک و دایکی بەمیرات پێ دەگات. وەکی دەڵێن باوکی دەنگێکی خۆشی پێوەبووەو بەدوای شێوازی گۆرانی چڕینی بەرینانی خۆدا خاسما نەمر شێخ داوودی دا چووە. هەر بۆیەکوڕەکەی هەر لەمناڵییەوەبار دێنێ. هەڵبەت پێشەنگی بنەماڵەکەیان لەبواری هونەریی دا نەمر مامۆستا حاجی خانی نازری بووەکەزۆربەی هونەرمەندانی کرماشانی فێری نۆتەو مۆسیقای ڕەسەنی ئێرانی کردووە.
باوکی شارام نازری سەرباری ئاشناێتی دەگەڵ هەوا و دەزگاکانی مۆسیقایی ئێران، سێتاریشی ژەنیوە، دایکیشی دەنگێکی خۆشی پێوەبووە. شارام لەنێو وا ماڵباتێکدا پەروەردەبووە. هەر ئەو خاڵەلەسەر شارام نازری شوێندانەر دەبێ و ئەو لەتەمەنی 9 ساڵاندا یەکەم بەرنامەی هونەری خۆ لەڕادیۆ کرماشان بەئامێری تاری نەمر دەروێشی لەژەنیارانی بەناوبانگی دەڤەری کرماشان پێشکەش دەکات.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/253/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=شەهرام نازری - شارام نازری=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/253/0003.JPG=KTML_Photo_End=
شارام نازری پاشان لەتەمەنی 11 ساڵاندا لەڕادیۆ تەلەڤزیۆنی ئێران چەن بەرنامەیەکی هونەری بەڕێوەدەبات. بۆ بەرزکردنەوەی پلەی زانیاری و ناسیاری خۆ دەگەڵ مۆسیقا ئەچێتەلای کوڕەمامی خۆ عەلی نازری و دەروێش نەعمەت عەلی خانی خەراباتی و پتر دەگەڵ دونیای گۆرانی و ئاوازی کوردی ئاشنا دەبێت. پاشان بۆ بەرفرەکردنی زانستی هونەری خۆ دەچێتەلای گەلێ مامۆستای پایەبەرز. ساڵی 1345 ی هەتاوی بەلای مامۆستایانی وەک نەمر عەبدوڵڵا خانی دەوامی، نوورعەلی خانی بروومەند، عەبدولعەلی وەزیری، مەحمود کەریمی و...درێژەبەخوێندنی هونەری خۆ دەدا. هەر لەو دەمەوەنیشتەجێی تاران دەبێت و بەلای مامۆستایانی دی وەک ئەحمەد عیبادی، مەحمود تاج بەخش، جەلال زوولفنوون و مەحمود هاشمی یەوەزانیاری هونەری خۆ بەرز دەکاتەوە.
شارام نازری نێزیکەی ساڵێک لەتەورێز لەگەڵ ژەنیار و مۆزیکژەنانی ئەو دەڤەرەوەک بیجگەخانیو مەحمود فەرنام قیتانچیان کەلەقوتابییانی ئیقباڵ ئازەر بوون لەسەر مۆسیقایی ئێرانی چالاکی دەبێت.
ساڵی 1354 ی هەتاوی لەسەر پێشنیازی نوورعەلی بروومەند لەدەزگەی ڕادیۆ تەلەڤزیۆن دادەمەزرێ و یەکەم بەرنامەی هونەری لەگەڵ تیپی شەیدا بەسەرپەرشتی محەمەد ڕەزا لوتفی بەشێعرێکی نێو مەسنەوی مەولەوی و گۆرانییەکی شێخ بەهایی بەڕێوەدەبات. پاشان دەگەڵ تیپی مۆسیقای عارف بەسەرپەرشتی حوسێن عەلیزادە و پەروێز مووشکاتیان درێژەبەهاریکای خۆ دەدا. ساڵی 1355 ی هەتاوی لەیەکەمین تاقیکاری مۆسیقای ڕەسەنی ئێرانی دا(باربوود) پلەی یەکەم وەدەس دێنێ. ساڵی 1356 ی هەتاوی هاوڕێی تیپی هونەری سەماعی بەسەرپەرشتی ئەسغەر بەهاری و حوسێن ناهید بۆ کۆنسێرتکردن بەشداری فێستیڤاڵی تووس دەبێت. ساڵی 1358 ی هەتاوی دەگەڵ گرووپی چاووش کەبۆ خۆشی ئەندامێکی ئەو تیپەدەبێت لەبارودۆخێکی زۆر دژواردا دەنگی ئاواز و گۆرانی ڕەسەن بەگوێی جەماوەری هونەردۆس دەگەیینێ. شارام نازری لەساڵی 1357 هەتا 1360 ی هەتاوی چالاکانەئەلبۆمەکانی 2، 3، 4، 7 و 8 بەهاوکاری تیپی چاووش، شەیدا و عارف بەسەرپەرشتی محەمەد ڕەزا لوتفی، حوسێن عەلیزادەو پەروێز مووشکاتیان، ئەلبۆمی مەسنەوی مووسا و شوان بەهاریکاری ژەنیارانی دەزگەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی مۆسیقای ڕەسەنی ئێرانی و تیپی مەولانا بەسەرپەرشتی جەلیل عەندەلیبی، ئەلبۆمی پەیڤی عەشق بەهاوکاری گرووپی تەموورەی شەمس و عاشقەکەی وەک من و بەهاریکاری تیپی هونەری عارف بەسەرۆکایەتی پەروێز مووشکاتیان ئامادەدەکات. شارام نازری لەساڵانی 1360 تا 1364 ی هەتاوی، ڕادەی چالاکی هونەری و مۆسیقایی خۆ کەم دەکاتەوەو زێتر ڕوو لەوانەوتنەوەی مۆسیقا و فێرکردنی دەزگاکانی مۆسیقایی بەهۆگرانی دونیای مۆسیقا دەکات.
لەساڵی 1364 ی هەتاوی بەم لاوەدەگەڵ چەندین تیپی مۆسیقای ئێرانی گەلێ بەرهەمی بەپێز پێشکەش دەکات کەئەو بەرهەمانەزێتر ڕوویان لەخانەی مۆسیقای عیرفانی و ڕەسەنی ئێرانییە. لەبەرهەمەشازەکانی ئەو سەردەمەدەکرێ ئاماژەبکەینە: گوڵی سەت چڵ بەهاوکاری مامۆستا جەلال زوولفنوون، ئاوری نێو قامیشەڵان بەهاریکاری دیسان مامۆستا جەلال زوولفنوون، کۆنسێرتی مامۆستایان بەهاوکاری مامۆستا فەرامەرز پایوەر و بێ قەرار بەهاوکاری جەلیل عەندەلیبی.
شارام نازری بەدرێژایی ساڵانی چالاکی خۆ، گەلێ کۆنسێرتی بۆ مۆسیقای ڕەسەنی ئێرانی پێشکەش کردووەو لەسەردانی خۆ بۆ وڵاتانی ئاسیایی و ئەورووپی و ئەمریکا، بەرنامەی هونەری بەڕێوەبردووەو بەشداری گەلێ فێستیڤاڵی جیهانیش بووە. بەم ساڵانەش لەبەر پێشوازی بەرفرەی جەماوەر، سەرباری نەبوونی کەرەستەو ئامێری پێویست و کەند و کۆسپەکانی سەر ڕێی دونیای هونەر بەتایبەت پاش سەرکەوتنی شۆڕش، دەنگی زوڵاڵی خۆی بەگوێی جەماوەر گەیاندووە. بەشداری خۆی و کوڕەکەی بەساڵی 1380ی هەتاوی لەکۆڕەجێژنی مۆسیقای فەجەر، یەک لەگرینگترین ڕووداوەکانی دەورانی ئەو فێستیڤاڵەدێتەئەژمار کەخەڵاتی یەکەمی ئەو کۆڕەجێژنەش بۆ باشترین سترانبێژی مۆسیقای ڕەسەنی ئێرانی بەشارام نازری بەخشرا. ئەو هەروەها خەڵاتی تایبەتی دەستەی داوەرانیشی لەفێستیڤاڵی مێهر بەرکەوت بەڵام دیارەهیچ کامەلەو خەڵاتانەشایانی هونەرمەندێکی پایەبەرزی وەک شارام نازری نەبوونە. لەگرینگترین ئەلبۆم و بەرهەمەهونەرییەکانی شارام نازری دەکرێ ئەمانەنێو بەرین : مەسنەوی مووسا و شوان، پەیڤی عەشق، بەهارانی ئاویەر، شنەی بای بەهار، شێعر و عیرفان(ڕوخسارت وەدەر خە)، یادگاری دۆس، ساقی نامەو سۆفی نامە(سووتەدڵان)، چرپە، هاواری قامیش، پەیڤی نوێ، دیوانی شەمس، گوڵاڵەی بەهار، شۆقی دڵ و گەلێ بەرهەمی دی.
ئاڵبوومەکانی ئەم هونەرمەندە کوردە بریتین لە:
ئالبوومی آواز اساتیر
ئالبوومی آتش در نیستان
ئالبوومی بهاران آبیدر
ئالبوومی بنمای ای ڕوخ
ئالپوومی بشنو از نی
ئالبوومی بیقرار
ئالبوومی چشم بە ڕاە
ئالبوومی کنسرت اساتید موسیقی ایران
ئالبوومی کنسرت دیگر
ئالبوومی کنسرت 77
ئالبوومی در گلستان
ئالبوومی دل شیدا
ئالبوومی غم زیبا
ئالبوومی حیرانی
ئالبوومی کیش مهر
ئالبوومی لالە بهار
ئالبوومی لیلی و مجنون
ئالبوومی لولیان
ئالبوومی مسی و شبان
ئالبوومی مترب مهتاب ڕو
ئالبوومی ناجوا
ئالبوومی سفر بە دیگر سو
ئالبوومی ساقینامە 1
ئالبوومی ساقینامە 2
ئالبوومی ساز نو آوا نو
ئالبوومی صدای سخن عشق
ئالبوومی شورانگیز
ئالبوومی Through Eternity
ئالبوومی سخن تازە کە لەم ئاهەنگانە پێک هاتووە: قرار غم، آواز، سخن تازە، سە گاە، آواز اصفهان، نغمە، بیات اصفهان، شرح جان
ئالبوومی یادگار دوست
ئالبوومی نوروز
ماڵپەڕی ئوستاد شەهرام نازری
http://www.nazerismusic.com/home.asp
ئەم بابەتە 14,361 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 21
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری کەس: گۆرانیبێژ
زمان - شێوەزار: فارسی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): کرماشان
شار و شارۆچکەکان (نیشتەجێبوون): تاران
فۆڵدەرەکان: کوردی فەیلی
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): ڕۆژهەڵاتی کوردستان
وڵات - هەرێم (نیشتەجێبوون): ئێران
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-05-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 14,361 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.117 KB 29-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.781 چرکە!