ناوی تەواوی (ئەحمەد مەحمود) ە و بە (ئەحەی خولە
سنەسنەیی) ناسراوە لە ساڵی
1923 لە گەڕەکی
سەرشەقامسەرشەقام لە شاری
سلێمانیسلێمانی لە خێزانێکی هەژار و دەستکوورتی لەدایکبوو. لە سەرەتادا دەخرێتە حوجرە بۆ خوێندنی قورئان، کە ئەو کات حوجرەکان بڕەوێکی زۆریان هەبووه، لەبەر هەژاری وازی لە خوێندن هێناوە و دەستی بەکارکردن کردووە و ئاوارەی شاران بووه، خەم و کەسەر و مەینەت دەبێتە بەشێک، لە ژیانی ئەم کەڵە هونەرمەندە هەر لە سلێمانی ژنی هێناوە و چەند منداڵێکی خسووەتەوه، کە ئەوانیش (جەمال و جەلال و جەزا و شەماڵ و ناسک و بەناز)یان ناوه.
لە ساڵی 1953دا دەستی بەکاری هونەری کردووه، پاش ئەوەی کە خەڵک وردەوردە گوێبستی دەنگی ئەو هونەرمەندە دەبن وای لێ دێ خەڵکانێکی زۆر خۆشیان بووێت، لەگەڵ زۆربەی هونەرمەندەکانی ئەو سەردەمە گۆرانی گوتووه، وەک خوالێخۆشبووان ماملێ و زیرەک و مەردان.
ئەم هونەرمەندە لە ڕۆژی
03-04-199703-04-1997دا لە شاری سلێمانی لە دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا چاوی لێکنا و بۆ یەکجاری بەجێی هێشتین، کە هەر لەو شارەش بە ئامادەبوونی خەڵکێکی زۆر بەخاک سپێردرا.
[1]