ئازاد شەوقی
ژیاننامە
ئازاد شەوقی لەساڵی 1929 لە شاری
هەولێرهەولێر چاوی بۆ ژیان هەڵهێناوه، لە بنەماڵەیەکی ناسراو و دیاری شاری
سلێمانیسلێمانییە، خوێندنی سەرەتایی لە شاری دیوانییەی باشووری ئێراق تەواوکردووە و قۆناغی ناوەندی و دواناوەندیی لەشاری
کەرکوککەرکوک و پەیمانگای هونەرەجوانەکانی لە شاری بەغدا تەواو کردووه، پاشان بۆماوەی 13 ساڵ سەرپەشتیاری پەروەردەیی بووە لە شاری سلێمانی.
سەرەتای کاری هونەریی لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداوە دەستیپێکردووه، لەژیانی هونەرییدا دەیان پێشانگای نایابی کردۆتەوه، کەسەرجەمی تابلۆکانی گوزراشت لەجوانی کوردستان و کۆمەڵی کوردەواری دەکەن.
مامۆستا ئازاد شەوقی لەمانگی ئایاری ساڵی 2000 تووشی نەخۆشی (غودەی لێمفاوی) بوو، ئەگەرچی دواتر نەشتەرگەری و چارەسەری بۆکرا، بەڵام بەئازار و کۆمەڵێک لەهیوای هونەری و مرۆڤایەتییەوە لە ناوەڕاستی مانگی ئابی ساڵی 2002دا بۆ هەمیشە چاوەکانی لێکنا.
هەندێک لە پێشانگاکانی
- 1958 پێشانگای شێوەکاریی هاوبەش لەگەڵ قوتابییەکانیدا
- 1959 پێشانگای شێوەکاریی لەگەڵ هونەرمەند خالید سەعید دا
- 1962 پێشانگای هاوبەش لەئەڵمانیایی دیموکراتی، لەڤیستڤاڵەکانی دیموکراتی
- 1965 پێشانگای تایبەتی خۆی لەزانکۆی ئەمەریکی لەبەیرووت
- 1973 پێشانگای تایبەت لەکۆمەڵەی رۆشنبیری کوردی لەبەغدا
- 1981 پێشانگای تایبەتی لەبەغدا
- 1992 پێشانگای تایبەتی لەهۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی
- 1993 پێشانگای رێزلێنانی پەلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ کارەهونەرییەکانی
- 1993 پێشانگای شێوەکاریی هاوبەش لەپاریس
- 1997 پێشانگای رێزلێنانی پەڕڵەمانی کوردستان
- 2000 پێشانگای تایبەتی لەهەولێر