نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی پێشتر سەرۆکی
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەندامی پۆلیت بیرۆی (مەکتەبی سیاسی)
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستانە.
نێچیرڤان بارزانی کوڕی
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی و نەوەی سەرۆک
مەلا مستەفا بارزانیمەلا مستەفا بارزانی و زاوای
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانییە. ڕۆژی 21-09-1966 لە حاجی هۆمەران لەگەڵ
دلۆڤان بارزانیدلۆڤان بارزانیی برایدا لەدایکبووە.
ئەو لە ساڵی
1966 لەدایک بووە. کاتێک لە ساڵی
1975 ئیراق و ئیران لە جەزائیر لە دژی شۆڕشی کوردستان (شۆڕشی ئەیلول)، ڕێککەوتن و بە بڕیارێکی سیاسی و بۆ کاتێکی کوورت سەرۆکایەتی شۆڕش خەباتی چەکداری ڕاوەستاند، ئەو دەمە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ خانەوادەکەی ئاوارەی ئیران بوون و لەوێ لە زانکۆی تەهران، زانستە سیاسییەکانی خوێند.
ئیدریس بارزانی باوکی نێچیرڤان بارزانی، ئەندامی پۆلیت بیرۆ (مەکتەبی سیاسی) پارتی دیموکراتی کوردستان بوو و ڕۆڵێکی مەزنی لەناو تەڤگەری ڕزگاریخوازی کوردستاندا هەبوو، هەر لە منداڵییەوە لەناو ڕێزەکانی شۆڕشدا بوو و لەتەک پێشمەرگەکان مەزن ببوو.
لە ساڵی
1989 بوو بەئەندامی پۆلیت بیرۆی (مەکتەبی سیاسی) پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە ساڵی
1996 بووە جێگرێ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
لە ساڵی
1999 بووە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (کابینەی چوار).
لە 07-05-2006 بووە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (کابینەی یەکگرتنەوە).
نێچیرڤان بارزانی حەز لەئەسپسواری، مەلەوانی، بەسەر چیا کەوتن دەکات.
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ
نەبیلە بارزانینەبیلە بارزانیی ئامۆزایدا هاوسەرگیریی کردووە و باوانی پێنج منداڵن. کوڕە گەورەکەیان
ئیدریس نێچیرڤان بارزانیئیدریس نێچیرڤان بارزانییە.
ڕۆژی
28-05-201928-05-2019 بووە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڕۆژی
10-06-201910-06-2019 لە مەراسیمێکدا لە
هەولێرهەولێر سوێندی یاسایی خوارد.