ناو: هۆشمەند
ناوی باوک: عەلی مەحمود حەمەد
ژیاننامە
ی. پرۆفیسۆر دکتۆر هۆشمەند عەلی مەحمود شێخانی ڕۆژی هەینی (
15-08-198015-08-1980) لە گەڕەکی سەیداوەی شاری
هەولێرهەولێر لەدایک بووە، قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری هەولێر و ئامادەیشی لە
قەڵادزێقەڵادزێ تەواوکردووە. ساڵی
2003 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی مێژووی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی بە پلەی چوارەم بەدەستهێناوە. هەروەها لە مانگی ئابی ساڵی
2006 لە بەشی مێژووی
زانکۆی کۆیەزانکۆی کۆیە بە پلەی زۆر باش بڕوانامەی ماستەرو پاشان بڕوانامەی دکتۆرای بە پلەی نایاب لە مانگی شوباتی
2012 لە بەشی مێژووی زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە. لە مانگی نیسانی
2016 ەوە پلەی زانستی پرۆفیسۆری یاریدەدەرە. لە 27ی شوباتی
2004 ەوە تائێستا لە زانکۆی کۆيە ئەرکی ئەکاديمی خۆی جێبەجێ دەکات.
پەرتوکە چاپکراوەکانی:
1- عەبدولڕەحمان قاسملوو، ژیان و ڕۆڵی لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورددا (1933-1989)، لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی- سیاسییە، چاپخانەی شەهاب، هەولێر (2007).
2-
ڕاپەرینی شاری هەولێر لە ساڵی 1991داڕاپەرینی شاری هەولێر لە ساڵی 1991دا (لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی- سیاسییە)، چاپخانەی شەهاب، هەولێر (2009).
3- ڕۆژهەڵاتی کوردستان (1979-1989) لێکۆڵینەوەیەک له دۆخی سیاسیی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، چاپخانەی شەهاب، هەولێر (2012).
4-
مەحمود حەمەد شێخانی دەنگێکی ڕەسەنی ون 1926-1994مەحمود حەمەد شێخانی دەنگێکی ڕەسەنی ون 1926-1994، چاپخانەی شەهاب، هەولێر (2019).
5-
دیداری قاسملوو لە گێڕانەوەی زارەکی دادیداری قاسملوو لە گێڕانەوەی زارەکی دا، چاپخانەی کارۆ- سلێمانی (2022).
6-
ژیان لە نێوان خەون و واقیع دا، بیرەوەرییەکانی عەلی ئیلنجاغیژیان لە نێوان خەون و واقیع دا، بیرەوەرییەکانی عەلی ئیلنجاغی، چاپخانەی شەهاب، هەولێر (2022).
توێژينەوە بڵاوکراوەکانی:
1. ڕاپەرینی شاری هەولێر لە ساڵی 1991دا (توێژینەوەیەکی مێژوویی – سیاسییە)، گۆڤاری زانکۆی کۆیە، ژمارە (7)، ساڵی 2007. (ل 103-132).
2.
تورکیا لەماوەی فەرمانڕەوایەتی عیصمەت ئینۆنۆداتورکیا لەماوەی فەرمانڕەوایەتی عیصمەت ئینۆنۆدا (لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی لە بارودۆخی سیاسیی- ئابووری و کۆمەڵایەتی)، گۆڤاری زانکۆی کۆیە (14)، ساڵی 2010. (ل 189-218)
3.
محەمەد سادق شەرەفکەندی، ژیان و تێکۆشانی سیاسییمحەمەد سادق شەرەفکەندی، ژیان و تێکۆشانی سیاسیی (1938-1992) لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی- سیاسییە، گۆڤاری زانکۆی کۆیە، ژمارە (35)، ساڵی 2015. (ل 91-132)
4.
بزاڤی توتن لە ئێران (1890-1892)بزاڤی توتن لە ئێران (1890-1892)، گۆڤاری زانکۆی ڕاپەرین، ساڵی 2015، توێژینەوەی هاوبەشە لەگەڵ توێژەر (د.ئیسماعیل عەبدولڕەحمان سەعید).
5.
غەنی بلوریان ژیان و تێکۆشانی سیاسیغەنی بلوریان ژیان و تێکۆشانی سیاسی (1924-2011) لێکۆڵینەوەیەکی مێژووییە، گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی، ژمارە (34)، ساڵی 2015. (ل 195-240)، توێژینەوەی هاوبەشە لەگەڵ توێژەر (د.ئیسماعیل عەبدولڕەحمان سەعید).
6.
بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە جەنگی عێراق- ئێران 1980-1988بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە جەنگی عێراق- ئێران 1980-1988، گۆڤاری زانکۆی صلاح الدین، 2017، توێژینەوەی هاوبەشە لەگەڵ توێژەران (پ.د.سامان حسێن و م.زانا تەیفور).
7.
کێشەی ئەرمەن لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکیکێشەی ئەرمەن لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، گۆڤاری زانکۆی کۆیە، ژمارە (1)، 2018، توێژینەوەی هاوبەشە لەگەڵ توێژەر (پ.د.سامان حسێن).
8. تایبەتمەندییەکانی کەسێتی دکتۆر عەبدولڕەحمانی قاسملوو، گۆڤاری K21، ژمارە (1)، ساڵی 2008.
9. تێکۆشانی سیاسیی عەبدولڕەحمان قاسملوو لە حیزبی توودەی ئێران دا (1948-1968)، گۆڤاری تیشک، ژمارە (25)، پایزی 1388هەتاوی. (2009ز).
10. سمکۆی شکاک ڕۆڵی لە بزوتنەوەی کوردایەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا (1918-1930)، گۆڤاری K21، ژمارە (9)، ساڵی 2010.
11.
ناپلیۆن وەک کونسوڵی یەکەمی فەرەنسا کودەتای برومر و کار و ڕیفۆرمە نێوخۆییەکانی (1799-1804)ناپلیۆن وەک کونسوڵی یەکەمی فەرەنسا کودەتای برومر و کار و ڕیفۆرمە نێوخۆییەکانی (1799-1804)، گۆڤاری مێژوو، ژمارە (14)، ساڵی بەهاری 2010.
12.
یەکێتی ئەڵمانیا لەساڵی (1871)دایەکێتی ئەڵمانیا لەساڵی (1871)دا، گۆڤاری مێژوو، ژمارە (15)، ساڵی 2010.
13. ڕێبازی لێکۆڵینەوەی مێژوویی مەسعود محەمەد لە کتێبی حەمەغای گەورەدا، لە دووەمین کۆنفرانسی ناودارانی کۆیە- کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یادی پازدە ساڵەی کۆچی دوایی ئەدیب و فەیلەسوف و بیرمەندی کورد مەسعوود محەمەد، زانکۆی کۆیە (2017).
14. کۆیە لە شاڵاوی ئەنفالی چواردا توێژینەوەیەکی مێژوویی-زارەکی یە، گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، توێژینەوەی هاوبەشە لەگەڵ توێژەر (کۆسرەت ئەکرەم عەولا)، پەسندکراوە بۆ بڵاوکردنەوە لە (29/9/2022).
ئەمە جگە لە چالاکی وجوڵانەوە نا ئەکاديميەکانی وەک نوسينی بابەت لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان و چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی.
ئەزمونی کارگێڕی
جگە لە ئەرکی مامۆستايەتی، ئەزمونی کارگێڕيشی هەيە، لەسەرەتای بنیادنانی زانکۆی کۆیە چەندین پۆستی کارگێری هەبووە، لەوانە بەرپرسی نوسینگەی ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردە ساڵی 2004، بەرپرسی نوسینگەی سەرۆکی زانکۆی کۆیە ساڵی2004-2005، بەڕێوەبەری تۆمارگای کۆلێژی پەروەردە ساڵی2006، بەڕێوەبەری تۆمارگای کۆلێژی یاسای ئێواران ساڵی2007، هەروەها بەڕێوەبەری تۆمارگای گشتی زانکۆی کۆیە ساڵی2006-2008. یاریدەدەری ڕاگر لە پەیمانگای تەکنیکی هەیبەت سوڵتان (2016-2017). لە
01-09-202201-09-2022 ەوە سەرۆکی بەشی مێژووە لە فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆی کۆیە.
[1]