ساڵی 1338ی هەتاوی لە شاری سەقز لە دایک بوە خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری سەقز و درێژەی خوێندنی لە دانشسەرای سنە تەواو کردوە. بۆ ماوەی هەشت ساڵ دەبێتە مامۆستای قوتابخانە لە شارو گوندەکانی کوردستان و لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1357 دا بەندیخانەیشی ناسیوەو بە هۆی کێشەی سیاسییەوە لە سەر کار لابراوە (اخراج و انفصال دایم از خدمات دولتی)، و پاشان لە ساڵی 1362بە دواوە دەستی داوەتە قەڵەم بە زمانی نەتەوەکەی و لەم بوارانەی خوارەوەدا نووسیویە:
1 شێعر: هەشت دیوانی شێعری کە بە داخەوە تا ئێستا هیچیان بواری بڵاو کردنەوەی بە شێوەی فەرمی نەبووە (سەمفۆنیا دیاری هەزار دیوانی کەڵەگەت لە پرسەدا درۆ موقەددەسەکان شێعرەسات بەژمارەی تەلەفۆنەکانی عالەم وەهمەکانی ئەشق و تابۆکانی دەمامک حەبێکی هەنگوینی دائەنێی مەترسە).
زۆربەی ئەو شێعرانە لە گۆڤار و حەوتوونامەکاندا و بەشێوەی نافەرمی، لەکۆرِو کۆبوونەوەکان یان ماڵپەڕە کوردییەکاندا بڵاو کراونەتەوە.
2 چیرۆک: دوو کۆچیرۆکی (پشت تریبۆنەکە کەسی لێنەبوو و ون بوون، کە جگە چەند چیرۆکیکی ئەم دوو کۆمەڵە چیرۆکە هێشتا بڵاو نەکراوەنەتەوه.
3 لە ژێر تیشکی ڕەخنەدا (رەخنەی ئەدەبی و وتار): کە زۆربەیان لە گۆڤار و چاپەمەنییەکانی کوردستاندا بڵاو کراونەتەوە و لەم مانگەدا لەلایەن گۆڤاری هەنارەوە وەک کتێب لە باشووری کوردستان بڵاو کرایەوه. هەروەها کتێبی نالی و خوێندنە نوێکانی سەردەم، کە سەنتەری ڕووناکبیری ئێل بەگی جاف، لە باشووری کوردستان بڵاوی کردۆتەوه.
4 وتار: کۆی دانیشتنە ئەدەبیەکان، وەرگیرِان و...
5 شانۆ نامە: کایە و دەوران دەوران
6 کردنەوەی تەوەرەیەکی نوی بۆ نوێخوازان لە گۆڤاری سروە دا بە ناوی (رچە).
ئەو کتێبانەی تا ئێستا لەبواری شێعری نوێترخوازدا بڵاوی کردۆتەوە؛ بەشی یەکەمی دیوانەکەی سەرتان لێ ئەسێوێ ئەزانم کە شەش کۆمەڵە شێعری درۆموقەددەسەکان، بەژماری تەلەفۆنەکانی عالەم، شێعرەسات، وەهمەکانی ئەشق و...، حەبێکی هەنگوینی.. و بە عینجەو فینجەوە..چ شاری لە خۆ گرتووە.. ئەو دیوانە شێعرییە لە ئەرکی شاعیر و داوەری کورد قوباد جەلیزادە لە چاپخانەی پیرەمێردی سلێمانی بڵاو کرایەوە... ✔️شاعیری نوێترخوازی سەقزی بەرهەمێکی شیعری خۆی لە سلێمانی لە چاپ دا
🔹ساڵح سووزەنی زیاتر لە چل ساڵە خەریکی نووسین و لێکۆڵینەوەیە و بەرهەمی ئەو چل ساڵە، دوانزە دیوانی شیعر و سێ بەرهەم لەسەر ئەدەبیات و ڕەخنەی ئەدەبییە، کە ساڵی 2006 بەرگی یەکەمی کتێبی لە ژێر تیشکی ڕەخنەدا لە سلێمانی چاپ کرد/چاپی هەنار؛ بەرگی دووهەمی ئەو کتێبەش لە سالی 2014 لە لایەن یەکیەتیی نووسەرانەوە بە چاپ گەیشت. هەروەها کتێبی نالی و خوێندنەوەکانی سەردەم ی لە ساڵی 2006 لە چاپ درا، بەڵام بە هۆکار گەلێکی جۆراوجۆرەوە تا ئێستا نەیتوانیوە کۆی بەرهەمە شیعرییەکانی لە ئێران دا بڵاو بکاتەوە.
🔹ناوبراو لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی واکاوی ڕای گەیاند: دەبوا بەشێک لە شیعرەکانم سانسۆر بکردایە بۆیە کۆی شیعری سەرتان لێ ئەسێوێم لە سلێمانی، لەسەر ئەرکی قوبادجەلیزادە و هەوڵی ناوەندی پیرەمێرد بە چاپ گەیاند.
🔹هەروەها ساڵح سووزەنی گوتی: ئەم بەرهەمە شیعرییە پێکهاتوە لە دیوانگەلی؛
درۆ موقەدەسەکان، بە ژمارە تەلەفوونەکانی عالەم، شیعرەسات، وەهمەکانی ئەشق، تابۆکانی دەمامک، حەبێکی هەنگوێنی، بە عینجەوفینجەوە و چ شار؟ و بەم زووانەش بەشی دووهەمی دیوانی شیعریم کە لە شەش کۆشیعری دیکە پێک هاتووە لە چاپ دەدرێت.[1][2]