ناوی مەلا محەمەدی کوڕی مەلا عوسمانی باڵحییە لە نەوەی پیر و زانای ناودار (شێخ ڕەش) . باپیریشی وەک باوکی ناوی مەلا عوسمان بووە و وەک شێخ مارفی نۆدێ لەگەڵ درووستکردنی #سلێمانی#دا هاتۆەتە شاری نوێوە. (باڵح) یش دێیەکە لە ناوچەی (ماوەت) لە شارستانی سلێمانی. مێژوونووسی کورد، (محەمەد ئەمین زەکی بەگ) دەڵێت لە ساڵی1252ی کۆچی (1836 1837ی زایینی) دا لەدایک بووە. مامۆستا عەلائەددینی سەجادیش دەڵێت لە ساڵی 1830 (1246 ی کۆچی) دا لەدایک بووە. کاکەی فەلاحیش دەڵێت لە 1247ی کۆچی (1831 1832 ی زاینی) دا لەدایک بووە. باوکی خەلیفەی شێخ (عوسمان سیراجەدینی) تەوێڵە بووە. حەوت ساڵان بووە خراوەتە بەر خوێندن و ماوەک لای باوکی خوێندویەتی. بۆ خوێندن چووەتە شاری (#سنە#) و (سابڵاغ) یش و لای مەلا (عەبدوڵڵای پیرەباب) خوێندویەتی. پاشان گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و لای ناودارەکانی ئەو ناوچەیە خوێندویەتی. ئەو جا چووە بۆ (بەغدا) و بووە بە فەقێی زانای بەناوبانگی کورد (مفتیی زەهاوی) و ئیجازەی مەلایەتیی لای ئەو وەرگرتووەه. دیسان مامۆستا عەلائەددین سەججادی دەڵێ پاش ئیجازە وەرگرتنی لە ساڵی 1859ی زاینی دا بووە بە مەلای مزگەوتی ئیمامی (ئەعظەم) لە (بەغدا) ، بەڵام لە ساڵی 1862ی زاینی دا بەغدای بەجێ هێشووە و گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و بووە بە ئەندامی دادگا. لە ساڵی 1868ی زاینی دا بەهۆی مردنی باوکییەوە دەستی لە کاری میری کێشاوەتەوە و بوەتەوە بە مەلا و دەستی کردووە بە وانە وتنەوە بە فەقێکان. (مەلا حەسەنی کوڕی مەلا عەلیی قزڵجی) و (مەلا مەحمودی مەزناوەیی) و (مەلا سەعید ئەفەیدیی نایب ئۆغڵیی #کەرکووک#) و (مەلا عەزیزی موفتیی سلێمانی) لە بەناوبانگترینی فەقێکانی بوون. هەر بە ڕێچکەی باوکیا ڕێگای تەریقەتی گرتووەتەبەر و بووە بە خەلیفەی شێخ (بەهائوددین کوڕی شێخ عوثمانی) تەوێڵە. =KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/293/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=گۆڕی مەحوی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=گۆڕی مەحوی=KTML_ImageCaption_End=
وەک مامۆستا (شێخ محەمەدی خاڵیش) لە (مفتی زەهاوی) یەکەیدا نووسیویەتی، (مەحوی) لە ساڵی 1291ی کۆچی بەرانبەر بە (1874 1875ی زاینی) دا لەگەڵ چەند مەلایەک لە سلێمانییەوە نەفی کراوە بۆ بەغدا. ناوبرا و هیچی تری لەبارەی ئەم دوورخستنەوەەو هۆیەکەی و چۆنییەتیی گەڕانەوەی مەحویەوە لەوەوپاش بۆ سلێمانی، نەی نووسیوە.
(مەحوی) ، لە ساڵی 1883ی زاینی دا بە پێی قسەی مامۆستای (سەججادی) چووە بۆ حەج و لەوێوە چووە بۆ ئەستەمبوڵ و لە ڕێگای پیاوماقوڵانی کوردەوە لە ئەستەمبوڵ چاوی بە سوڵتان (عەبدولحەمیدی عوثمانی) کەوتووە. سوڵتان ڕێزێکی زۆری لێ گرتووە و فەرمانی داوە خانەقایەکیان لە سلێمانی بۆ کردووەتەوە کە ئەوەتە ئێستا بە (خانەقای مەحوی) بەناوبانگە. مووچەێکیشی بە ناوی خزمەتی کردنی هەژارنەوە بۆ بڕیوەتەوە. کە گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی تا مردنی لە سەرەتای شەشەڵانی1324ی کۆچی (تەشرینی یەکەمی 1906) زاینی دا.
هەر خەریکی دەرسیوتنەوە بوو بە فەقێکان و بڵاوکردنەوەی ئایین وخزمەتکرنی موسڵمانان و بڵاوکرنەوەی گیانی سۆفیەتی بووە. لە یەکێ لە ژوورەکانی خانەقاکەی خۆیدا بە خاک سپێراوە.[1]