لەناوچەی #بانە#، کەشوێنی کاری حیزبی بوو بەمەلا عەزیز ناسرا بوو. ساڵی 1942 لەشاری #مەهاباد# لەبنەماڵەیەکی مامناوەندی لەدایک بوو. خوێندنی سەرەتایی لەمەهاباد و خوێندنی ناوەندی لە قوتابخانەی (ئەلبورز)ی تاران تەواو کرد. پاشان لە ڕشتەی (ئەلکترۆ مکانیکدا) لەزانستگای هونەریی تاران خوێندنی درێژەپێدا. کاک سمایل بۆ ئازادی نیشتمان و وەدەست هێنانی مافی نەتەوایەتی گەلی کورد ڕێگای سیاسی گرتەبەر.دەگەڵ دەستەیک لەخوێندکارانی زانستگای تاران کاری سیاسی خۆی دەست پێکرد. ساڵی1961کاتی هێرشی پۆلیسی شا بۆ سەر زانستگا، سمایل گیرا و پاش ماوەیک لەزیندان ئازاد کرا، دووبارەلەزانستگادا کاری سیاسی درێژەپێدا.ساڵی1964لەپەلاماری سازمانی ئەمنیەت بۆ سەر کوردستان، گرتن و بێ شۆن کردنی ئەندامان و هەوادارانی حیزبی دێموکڕات، کاک سمایل خۆی گەیاندەهاوڕێیانی حیزبی کەئەو کات بەشێکیان لەکوردستانی عێراق بوون.لەو ماوەدا جگەلەکاری سیاسی، (دیفاعیاتی خەسرەوی ڕوزبە)ی وەرگێرا سەر زمانی کوردی. ساڵی1967سمایل و هاواڵەکانی گەڕانەوەکوردستانی ئێران، وەلەلادێیەکاندا خەباتی سیاسیان درێژەپێدا، لەشیکردنەوەی سیاسەتی حیزبی و بیری نەتەوایەتی ورێکخستنی شانەکانی حیزبیدا زۆر سەرکەوتوو بوون. ژاندەرمەجەردەکانی شا بەهۆی جاشێک بەناوی کۆیخا شەریف جێگای کاک سمایلی یان دۆزێوە. ڕێکەوتی 02-05-1968 زیاتر لە300 ژاندارمەو جاش بەپشتیوانی چەکی قورس لەگوندی دارێنەی سەر بەشارستانی بانەپێنج پێشمەرگەی دێموکڕات گەمارۆ دەدەن.سمایلی شەریف زادەکەبریاری دابوو تا دوا هەناسەلەسەر خەبات و تێکۆشان بڕواو سەر بۆ دوژمن دا نەنوێنێ، لەوەڵامی فەرماندەی سەربازو ژاندەرم و جاشەکاندا کەداوای تەسلیم بوون وچەک فڕی دانیان لێ دەکرد، وەک تێکۆشەرێکی دێموکڕات نەڕاندی و گوتی: (ئەی خۆفرۆشەناپیاو و خوێڕیەکان، بڕۆن، خەجالەت بن، لەئێمەی پێشمەرگەی گیانفیدا کەبۆ ئازادی و مافی نەتەوایەتی گەلەکەمان خەبات دەکەین، داوای تەسلیم بوون دەکەن.) پاش شەش سەعات شەڕی قارەمانانەی پێنج پێشمەرگەی دێموکڕات بەرامبەر بە300 خۆفرۆشی تاران، چرای تەمەنی کورت، بەڵام پڕ لەشانازی سمایل کوژایەوە. کاک سمایل و سێ هاوسەنگەری، میرزا محەمەد شادمانی، کاک حوسێن ڕەحمانی ڕابی و کاک عەلی عەوڵاکۆڵی، شەهید دەکرێن، پێشمەرگەیەکیش بەبرینداری لەحاشارگەیکدا ڕەزگار دەبێت.