ساڵی 1953 لە ناوچەی #پێنجوێن#ی سەربە پارێزگای #سلێمانی# لەدایک بووە.
خوێندنی سەرەتای و ناوەندی هەر لە شاری پێنجوین تەواوکردووە.
خوێندنی دوا ناوەندی لە پەیمانگەی ئیسلامی سلێمانی تەواوکردووە. بەپلەی یەکەمی ناوچەی حوکمی زاتی خوێندنگە ئیسلامیی یەکانی تەواوکردووەلە ساڵی 1974-1975
ساڵی 1978 -1979 کۆلێژی شەریعەی لە بەغدا تەواوکردووەبەپلەی نایاب.
لە ساڵی 1977 وەتا ئێستا پێش نوێژ و وتارخوێنی ئەکات، سێ جار لەسەر کاری وتارخوێنی لابراوە، جارێک لە بەغدا لە ساڵی 1987، دوو جاریش لە کوردستان، کەتا ئێستاش بێ مزگەوتە!
تووشیی ڕاونان و ئەشکەنجەی زۆر هاتووەلە ژیانیدا.
هەڵگری بڕوانامەی ماجستێرەلەعلومی قورئانی پیرۆز، بەپلەی زۆر باشەلە ساڵی 2006.
ئەندامی دامەزرێنەری یەکێتی زانایانی ئیسلامی جیهانییە، کەمەڵبەرەندەکەی لەبەریتانیایە.
ئێستا قوتابی دکتۆرایەلە زانکۆی سانت کلیمنس.
لە زۆرێک لەکۆرو کۆبوونەوەی ئیسلامی لەناوەوەو لە دەرەوەی ئێراق بەشداری کردووە.
ئەندامی پێشوی کۆمەڵەی نیشتمانی ئێراقی بووە. ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووریش بووە.
سەدان کاسێت و سیدی لە بواری وتاری هەینی و محازەرەی هەمەچەشنەدا بڵاو بووەتەوە.
دەیان وتاری بە عەرەبی و بە کوردی لەرۆژنامەو گۆڤارەکانی یەکگرتوودا هەیە. هەروەها لە: الرسالة السلامیة و التربیة الاسلامیة و الرباط دا.
چەند پەرتووک و نامیلکەی هەیە و، دوانیان لەچاپ دراون ئەوانیش بۆ هەل ئەگەڕێن.
باوکی بلال و عەبدولڕەحمان و شەیماو عبدالباسط و ئەسماو ڕوونی یە.