لە#01-07-1946# ی زایینی لەگوندی شاوەیس لەدایک بووە کەنزیکەی حەوت کیلۆ مەترێک لەشاری #هەولێر# دوورە. هەرلەتەمەنی منداڵیدا بۆتە قوتابی قورئان و توانیویەتی لەتەمەنێکی بچووکدا فێری خوێندنی قورئانی پیرۆز ببی. وەک باوکی دەیگێرِێتەوە(تەمەنی زۆر بچووک بووەلەگەڵ خۆم دەمبردەکۆرِ و مەجلیسەکان و قورئانم پی دەخوێند)، مامۆستا زۆر بەسەرکەوتوویی قۆناغەکانی خوێندنی برِیوەو لەتەمەنێکی زوودا بۆ خوێندن هاتۆتەشار و خوێندنی ناوەندی و ئامادەیی تەواوکردووە، لەگەڵ خوێندنیش درێژەی بەکاری بانگەوازی ئیسلامیی و خوێندنی زانستەئیسلامییەکان داوەو چۆتە مزگەوتەکانی قەڵا و حاجی مراد، دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی خوێندن دەبێت بە مامۆستا لەئامادەیی کشتوکاڵ. مامۆستا جەمیل لەسەرەتای شەستەکان دەستی کردووە بەبانگەوازی ئیسلامیی و شان بەشانی چەندین مامۆستا شەو و ڕِۆژ لەخزمەت بانگەوازی ئیسلامیی دابووە. مامۆستا جەمیل لەساڵی 1964 ژیانی هاوسەری لەگەڵ حاجی سەبیحەی ئامۆزای پێکدەهێنێ و سۆز و خۆشەویستی و ڕِێزکۆیان دەکاتەوە، وە بەهۆی نەخۆسیەکەوە بینایی چاوەکانی لەدەست دەدات. خوای گەورە پێنج کورِو سێ کچی پێ دەبەخشێت کە سەرجەم کورِەکانی لەخزمەت ڕِاگەیاندندان ئەوانیش (ئوسامە، بوخاری، موسعەب، بیلال، سوهەیب) جگەلەوەی بانگخواز (حاجی کاروان) زاوای مامۆستایە.
مامۆستا جەمیل لەتافی لاوێتیدا و تائێستاش لە گەڵدابێت ماڵەکەی بۆتە مینبەرێکی خزمەتگوزار بۆ بانگەوازی ئیسلامیی و بەسەدان قوتابی لەماڵەکەی پەروەردەکراون.. لەسەرەتای ساڵی 1980 لە مزگەوتی گەورەی ئازادی دادەمەزرێ و لەدوای ڕِاپەرِینەوە درێژە بەکاری بانگەواز دەداتەوەو لەگەڵ شەهید فوئاد چەلەبی هاوەڵی لەماڵ و مزگەوتی عەلائەددین سجادی شەوورِۆژ خەریکی کاری بانگەواز دەبن، کەتوانی سەدان گەنج پەروەردەبکات کە ئێستاکە زۆربەیان کەسایەتی سیاسی و وتاربێژن. لەساڵەکانی 1991 و 1993 لەگەورەترین پێشبرِکێی قورئان دووجار لەسەر ئاستی کوردستان پلەی یەکەمی وەدەست هێناوە. لەساڵی 1993 بەهاوکاری چەند مامۆستایەک توانی لەمزگەوتی سپی شاری هەولێر بنکەیەکی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز دابمەزرێنێت، پاشان توانی بەهاوکاری پرِۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆکی ڕِابیتەی ئیسلامیی کورد بنکەی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز بکاتەوە لەساڵی 1995. لەم بنکەیە مامۆستا بەهاوکاری چەند مامۆستایەک سەدان کەس فێری خوێندنی قورئان بکات و لەزانستەکانی قورئان و تەجوید شارەزایان بکات. مامۆستای وتار خوێن : لەساڵی 1994 ی زایینی لەمزگەوتی (عەلادین السجادی) لەگەرِەکی شۆرِشی شاری هەولێر بەوتار خوێن و پێش نوێژ خوێن دامەزراوە، لەماوەی ئەو چەند ساڵەدا بەسەدان کاسێتی وتاری هەینی و موحازەرەی مانگی ڕِەمەزانی پیرۆزی بۆ تۆمارکراوە کە ئێستا لەزۆربەی تۆمارگاکانی کوردستان و هەندێک شاری ئێران و چەند وڵاتێکی ئەوروپی دەست دەکەون، جگەلەوەی ڕۆژانی هەینی مزگەوتەکەی قەڕەباڵغیەکی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت کەتەنانەت نوێژخوێنان زۆربەیان لەحەرەمی مزگەوتەکە جێگایان نابێتەوە هەروەها لەمانگی ڕِەمەزانی ساڵی 2002 ی زایینی لەکاتی نوێژەکانی تەراویح خەتمێکی قورئانی بەریوایەتی (حەفسی کوری عاسم) بۆ تۆمارکراوە، وە لەژیانیدا چوار جار حەجی ماڵی خودای بەجێ هێناوە، مامۆستا جەمیل جگە لەوتاری ڕِۆژانی هەینی، بەرِێوەبەری بنکەی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆزەو هەفتانە لەتەلەفزیۆنی یەکگرتوو کەناڵی هەولێر بەرنامەیەکی ڕِاستەوخۆ بەناوی (پێشبڕکێی قورئانی پیرۆز) پێشکەش دەکات، کەتێیدا بینەران فێری خوێندنی قورئان و زانستەکانی تەجوید دەکات. شایانی باسە مامۆستا دەرچووی کۆلێژی (المعرفەالجامعە)ی شاری موسڵە لەساڵی 2007.
لە ڕێکەوتی #17-07-2020# بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/mamostajamelali/?ref=page_internal=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: جەمیل عەلی شاوێسی=KTML_Link_Facebook_End=