لە ساڵی 1920 لە شاری #سلێمانی# لە دایکبووه. خوێندنی سەرەتایی لە شارەکەی خۆی تەواوکردووە و چووەتە بەغدای لە قوتابخانەی خانەی مامۆستایانی لادێ.
لە قوتابخانەی ڕۆستەمییە وەرگیراوە و لە هاوینی ساڵی 1940دا خوێندنی تەواوکردووە و بڕوانامەی دەرچوونی وەرگرتووە و لە مانگی تشرینی یەکەمی هەر ئەو ساڵە کراو بە مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی لە پارێزگای سلێمانی و لە گەلێک شار و دێهاتەکان مامۆستایی کردووه.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/339/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=ئیبراهیم ئەمین باڵدار=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/339/0007.JPG=KTML_Photo_End=
چەند ساڵ لە گوندەکانی هەورامان و #هەڵەبجە# و لە داوێنی چیای سوورداش لە
قەمچوغە قەمچوغە و گوندی دیکە مامۆستا بوو و لەو ماوەیەدا ئەلفبێیەکی نوێی بۆ فێرکردنی زمانی کوردی داناوە و دەستنووسەکەی ناردووە بۆ بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی و لەوێ لەلایەن لێژنەیەکی پسپۆڕ پەسندکراوە و نادراوە بۆ شالیارێتی پەروەردە لە بەغدا، کە ئەوسا پێیان دەوت وەزارەتی مەعاریف و پسپۆڕانی ئەویش و ڕێکخراوی یۆنسکۆش پەسندەی دەکەن، ئینجا چاپکردنەکەی بەخۆی دەسپێرن.
بەر لە تەواوبوونی چاپەکەی ئەو ئەلفبێیە نوێیە مامۆستا باڵدار لە ساڵی 1950دا گوێزراوەتەوە بۆ شاری #هەولێر# و ئەو ئەلفبێیە نوێیەی لە هەولێر گوتۆتەوه، کە لەسەر ڕێگای ڕستەیی دەگوترێتەوه، نەک پشت بە دەنگی پیت و تاکە وشە ببەستێ و ئەم ڕێگایەی مامۆستا باڵدار گەلێک زانستی و پەروەردەییه.
مامۆستای ئیبراهیم باڵدار ئارەزووی تەواوکردنی خوێندنی باڵاتری بوو، بۆیە بە هەوڵ و کۆششێکی زۆر بڕوانامەی دەرچوونی لە تاقیکردنەوەی گشتی قۆناغی ئامادەیی وەرگرت و لە کۆلێژی بازرگانی و ئابووری لە زانکۆی بەغدا وەرگیرا و لە ئەنجامدا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرت و هەر بە ئەوەندە نەوەستا بەڵکوو هەوڵیدا بچێتە ئەمەریکا و لە سەرەتای شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا بڕوانامەی ماستەری لە کۆلیژی سان فڕانسیسکۆ لە وڵاتی ئەمەریکا لە پەروەردە وەرگرت و گەڕایەوە بەغدا.
مامۆستا باڵدار لە دوای کردنەوەی زانکۆی سلێمانی و گەڕانەوەی لە ئەمەریکا دەکرێتە مامۆستا لە کۆلیژی ئاداب لەو زان#کۆیە#دا.
کاتێکیش کە ئەو زانکۆیە دەگوازرێتەوە بۆ هەولێر و ناوەکەی دەکرێتە زانکۆی سەڵاحەددین ئەویش هەولێر و لە کۆڵێجی ئاداب -بەشی کوردی ماوەیەک وانە دەڵێتەوه.
ئینجا دەچێتە شاری بەغدا لە زانکۆی موستەنسیرییە وانە دەڵێتەوە تاکوو لە ڕۆژی 1998-07-11 دا لە بەغدا و لە ماڵەکەی خۆیدا دڵە گەورەکە لە لێدان دەوەستێت و تەرمی ئەم خزمەتگوزارەی کورد دەبردێتەوە بۆ سلێمانی لە گۆڕستانی #گردی سەیوان# بە خاک سپێردرا..
=KTML_Bold=بەرهەمە چاپکراوەکانی:=KTML_End=
مامۆستا ئیبراهیم ئەمین باڵدار لە ماوەی ژیانیدا ئەم بەرهەمانەی خوارەوەی داناوە و بە چاپی گەیاندوون:
1-ئەلفبێی نوێی کوردی بەغدا -چاپی یەکەمی 1951 و تاکوو ئێستا پتر لە دەیان جار چاپکراوەتەوە و 98 لاپەڕەیه
2-ئەلفبێ بۆ گەوران -بەغدا -چاپی یەکەم 1955 و 78 لاپەڕەیه
3-الابنیة المدرسیة للمدارس الابتدائیة -بەغدا 1965 و 42 لاپەڕە[1]