محەمەد عەلی عەونی لە ساڵی 1897دا لە کوردستانی باکوور، لە شاری سوێرەک، سەربە شاری #ئامەد#، هاتۆتە ژیانەوه.
پلەی یەکەم و دووەمی خوێندنی لە تورکیا تەواوکردووە و بۆ فێربوونی زانستی ئایینی و عەرەبی هاتۆتە میسر و لە قاهیرە، لە ئەزهەر خوێندیە و کارنامەی بەرزی ساندوە.
زمانی فارسی و فەرەنسیشی زۆرباش زانیوه، لەگەڵ ماڵە بەدرخانییەکاندا لە دامەزراندنی کۆمەڵی خۆییبووندا بەشداربوه. لەبەر کوردایەتی کردنی تورک نەیانهێشتوە بگەڕێتەوە نیشتمانی خۆی و هەر لەمیسر ماوەتەوە و لە دیوانی شاهیدا بەوەرگێڕی زمانە ڕۆژهەڵاتییەکان دامەزراوه.
#شەرەفنامە#ی فارسی لە چاپداوەتەوە و پێشەکی و پەراوێزی زۆر هێژای لەسەر نووسیوە. هەروەها شەرفنامەی کردۆتە عەرەبی و لە پاش مەرگی ئەو ساڵی 1958 شالیارێتی پەروەردەی میسر لە چاپیداوه.
مەسەلەی کورد (#القضیة الکردیة#) ی بلەچ شێرکۆ عەرەبییەکەی، ئەو نووسیویە. پوختەی مێژووی کورد و کورستان و مێژووی وڵاتان و میرنیشینەکانی کوردی مامۆستا #محەمەد ئەمین زەکی بەگ#ی کردون بە عەرەبی و بە پەراوێزی زۆربایەخداری ڕازاندونەوه. بەشی دووەمی مشاهیر الاکرادی ئەمین زەکیبەگی لەچاپ داوەتەوه. گەلێک نووسراوی زۆربەنرخی لەسەر کورد و کودستان هەیە کە تا ئێستا بڵاونەکراونەوه.
لە 11 تەمموزی ساڵی 1952 لە شاری قاهیرەی پایتەختی وڵاتی میسر کۆچی دوایی کردووە، لەتەکییەی شێخ مغاوی لە جەبەل مەقطەم، لە نزیک گۆڕی عومەر ئیبن ئەلفارض نێژراوە.[1]