ناوی عەبدوڵڵا کوڕی محەمەد ئەفەندییە، ساڵی
1875 لە شاری
سلێمانیسلێمانی لەدایک بووە، پاش خوێندنی سەرەتایی بووە بەفەقێ و ماوەی پانزە ساڵ هەموو زانستە ئایینەکانی خوێندووە، پاشان چووەتە ئەستەمبوڵ و ماوەیەک لەوێ ماوەتەوە، بۆ دوا جار گەڕاوەتەوە سلێمانی و لە قوتابخانەی ڕوشدیەی عەسکەری وانەی زمانی تورکی وتووەتەوە.
کەسێکی نیشتمانپەروەر بووە و لە هەموو ڕووداوە سیاسییەکانی ئەو سەردەمەدا هەڵوێستێکی جوامێرانەی هەبووە، ماوەیەک بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری مامۆستای قوتابخانەی زانستی بووە کەتایبەت بووە بەو کەسانەی لە سەردەمی منداڵیدا فرسەتی پەروەردە و خوێندنیان نەبووە، پیاوێکی ئیماندار و دڵسۆز بووە بۆ گەل و هۆزەکەی، چەندین دیوانی هۆنراوەی بەچاپ گەیاندووە، لەوانە (دەستە گوڵی لاوان)
1937 و (گەنجینەی مەردان) و (خێری ناو مزگەوت) .
ئەم شاعیرە گەورەیەی کورد ڕۆژی 10-11-1948 کۆچی دوایی کردووە.
[1]