لە ساڵی
1903 ز لە گوندی حەسار نزیک بە شاری
ماردینماردین لەدایکبووه. بەمنداڵی شوانی و گاوانی کردووە، لەبەر ئەوەی نەداربووە و باوکی کۆچی دواییکردوه، خوشکەکەی گرتوویەتییە خۆی و بەخێوی کردووە و دواتر لەبەر دەردە نەداری و هەژاری بەناچاری گوندی حەسار جێدەهێڵن و لە ساڵی
1914 بۆ گوندی عاموودە دەیگوێزنەوه.
جگەرخوین هەر لە منداڵییەوە زیرەکی و هۆشیاری و توندوتۆڵی پێوە دیاربووە و حەزی لە خوێندن کردووه، بۆیە بە هەر جۆرێک بێت، ناردوویانە بەر خوێندن لە حوجرەی مزگەوت و سەرجەم خوێندنەکانی زۆر زیرەکانە بەرێکردووە وەک خوێندنی زمانی عەرەبی و زانستەکانی ئایینی ئیسلام، بۆیە بە ئومێدی تەواوکردنی مۆڵەتی دوازدە زانستی باکوور و هەر چوار پارچەی کوردستان گەڕاوە و دواتر لەسەر دەستی مەلا عوبێد وەرگرتووه.
لە کوردستانی ڕۆژاوا و ماوەیەکیش لە کوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵات مەلایەتی کردووه.
جگەرخوین لە ساڵی
1946 ز ڕوو دەکاتە شاری
قامیشلیقامیشلی و دەست بەکاری ڕامیاری دەکات و دەبێتە ئەندامی پارتی جڤاتا ئازادی و یەکییەتییا کورد (Civata Azadî û Yekîtiya Kurd) . لە ساڵی
1948 ز دا دەبێتە ئەندامی پارتی کۆمنیستی سووری و لە ساڵی
1954 ز دا بۆ ئەندامێتی پەڕڵەمانی سووریا دەپاڵێورێت. لە ساڵی
1957 ز واز لەپارتی کۆمۆنیست دەهێنێت و ڕێکخراوی ئازادی دادەمەزرێنێت. ئەو ڕێکخراوەش پاشتر دەچێتە ناو
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستانی سووریاوه. لە ساڵی
1959 ز دا جگەرخوێن ڕوودەکاتە کوردستانی باشوور و تا ساڵی
1963 ز لە زانکۆی بەغدا دەبێتە مامۆستای وانەبێژ لە بەشی زمانی کوردی. دواتر دەگەڕێتەوە بۆ قامیشلی سەرقاڵی نووسین و کاری ڕامیاری دەبێت. هەر لەو ساڵەدا و لە شاری دیمەشق دەخرێتە گرتووخانەوه.
بۆ بەشداریکردن لە شۆڕشی
مەلا مستەفا بارزانیمەلا مستەفا بارزانی جگەرخوێن لە ساڵی
1969 ز ڕوو دەکاتە کوردستانی باشوور و چالاکی کوردایەتی خۆی پێشکەشی شۆڕشی کوردی دەکات.
لە ساڵی
1973 ز دا بەرەوو لوبنان دەچێت و لەوێش هۆنراوەی کیمە ئەز (Kîme Ez) دەنووسێت.
جگەرخوێن لە ساڵی
1976 ز دا بۆ سووریا دەگەڕێتەوە و لە ساڵی
1979 ز ناچار دەبێت ڕووبکاتە وڵاتی سوید و لەوێ وەک پەنابەریەک دەگیرسێتەوە و بە نووسینەوە سەرقاڵ دەبێت و لە
1984-10-221984-10-22 کۆچی دوایی کردووە و تەرمەکەی بۆ قامیشلی دەگوێزرێتەوە و لەوێ بەخاکی کوردستان دەسپێدرێت، ئەوەش هەروەک خۆی پێش مردنی داوای کردبوو.
بەرهەمەکان:
دیوانی ئاڤستای جگەرخوێن؛ دیوانی یەکەم: پریسک و پەتی (Prîsk û Pêtî) ، ساڵی
1945 ز دیمەشق
دیوانی دووەم: سەورا ئازادی (Sewra Azadî) ، ساڵی
1954 ز دیمەشق
دیوانی سێیەم: کیمە ئەز (Kîme Ez) ، ساڵی
1973 ز دیمەشق
دیوانی چوارەم: ڕۆناک (Ronak) ، ساڵی
1980 ز ستۆکهۆڵم
دیوانی پێنجەم: زەند ئاڤستا (Zend-Avista) ، ساڵی
1981 ز ستۆکهۆڵم
دیوانی شەشەم: شەفەق (Şefeq) ، ساڵی
1982 ز ستۆکهۆڵم
دیوانی حەوتەم: هێڤی (Hêvî) ، ساڵی
1983 ز ستۆکهۆڵم
دیوانی هەشتەم: ئاستی (Astî) ، ساڵی
1985 ز ستۆکهۆڵم
دەستوورا زمانێ کوردی (Destûra Zimanê kurdî) ، ساڵی
1961 ز بەغدا
فەرهەنگ (پەرچێ یەکەم) (Ferheng، perçê yekem) ، ساڵی
1962 ز بەغدا
فەرهەنگ (پەرچێ دوەم) (Ferheng، perçê diwem) ، ساڵی
1962 ز بەغدا
[1]