شاعیری نەتەوەیی ناوداری کورد، عەبدولخالق حسێنی نەقشبەندی، لە ساڵی 1890ز. لە شاری #کەرکووک# چاوی بە ژیان هەڵێناوە و لەباوەشی بنەماڵەیەکی ئایینی زانست پەروەردەدا ژیاوە، لە گەشتی خوێندنی مەلایەتییدا گەلێک شاری کوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵات گەڕاوە لە کۆتایی گەشتەکەیدا بەڵگەنامەی زانستی لە کەرکووک لە خزمەت مەلا عەلی حیکمەت سیامەنسووری وەرگرتووه.
لە ساڵی 1920ز. چووەتە ئەستەمبوڵ و لەو گەشتەیدا چاوی بەنەجمەدین ئەفەندی برا بچووکی و شێخ عەبدولقادری شەمزینی کەوتووە کە خەریکی خەباتی کوردایەتی بوون و لەسەر دەستی ئەوان وانەی خەباتی نەتەوەیی فێربووە، بۆیە لە ساڵی 1921ز. گەڕاوەتەوە کەرکووک و دەستی بە خەباتی کوردایەتی کردووە و هەڵبەستی نەتەوەیی هۆنیوەتەوه، تاکوو بووەتە شاعیرێکی ناسراوی کورد و لەگەڵ شاعیرانی وەک ئەحمەد موختار جاف و فایەق بێکەس و مەلای گەورەی کۆیە جێی حاجی قادری کۆییان لەهۆنینەوەی هەڵبەستی نەتەوەی گرتۆتەوه.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/386/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=ئەسیری=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/386/0002.JPG=KTML_Photo_End=
ئەم شاعیرە نەتەوەییە بەجەرگەی کورد، لە تەمەنی 72 ساڵیدا لە ڕۆژی #18-06-1962# دا کۆچی دوایی کردوە و لە گۆڕستانی شێخ محێدین لە کەرکووک بەخاکی نیشتمانەکەی سپێردراوە.
ئەسیری شاعیر، لە منداڵیدا بە قوتابی لە مزگەوتی حاجی ئەحمەد ئاغا لای حاجی مەلا محەمەدی وەستا فەتاح خوێندوویەتی، لە هەژدە ساڵیدا چووەتە فەقێیەتی لە هەورامان، #هەڵەبجە#، #جوانڕۆ#، بانە، #سەقز#، #سنە# و چۆڕ و لەم شوێنانە خوێندوویەتی. لە دواییدا لە کەرکووک لە خزمەت مەلا عەلی حیکمەت ئەفەندی تەحسیلی علوومی بەلاغەت و ڕیازیاتی کردووە. ئیجازەی عیلمی وەرگرتووە و چووەتە ئەستەمبوڵ. لە ئەستەمبوڵ و ئەزمیر و بەیرووت کە چاوی بە کاری ڕێکوپێکی خۆرئاواییەکان دەکەوێ، بە چ جۆرێک بڵند بوون، گەل و نیشتمانەکەی خۆی دێتەوە یاد و بە یەکجاری بیری دەگۆڕدرێ. کە لە ئەستەمبوڵ دەگەڕێتەوە، هەرچی هەڵبەستی خۆی هەیە کۆی دەکاتەوە و دەیانسووتێنێ، چونکە ئەویش وەک شاعیرانی تر هەڵبەستی خۆشەویستی و ستایش و بەربەرەکێ (هەڵبەستی هەجو) وتووە. لە پاش سووتاندنی هەڵبەستەکانی سەودای گەل و نیشتمان دەکەوێتە سەری و دڵی گڕ دەگرێ و دەس دەکات بە هۆنینەوەی هەڵبەستی نیشتمانی.
ئەسیری لە نووسینی شێوەی ژیانیدا بۆ هاوڕێکەی گیو موکوڕیانی دەڵێت: لە ساڵی 13ی میلادی، کە هاوین چووەتە کوردستان شاری #سلێمانی#، بانە و وا دەردەکەوێ کە 18 ساڵان بووبێ، واتە ساڵی 1895ی زایینی لە دایک بووە، نەک وەک ئەوەی لە سەرەوە نووسراوە 1890ز..[1][2]