ئەختەر بەواتای ئەستێرەنازناوی ئەمین ئاغای کوڕی بەکر ئاغای کوڕی محەمەد ئاغای حەوێزییه. لە ساڵی 1839 لەگەڕەکی بەفری قەندی لە #کۆیە# لەدایکبووه.
سەرەتای خوێندنی ئەختەر لەیەکێ لەحوجرەکانی مزگەوتی گەورەی کۆیەبووه. لەتەمەنی مێردمنداڵی وانەی فارسی لای مەلا سمایل مەنتک خوێندووه، ماوەیێکیش لەگەل ئەسعەد ئاغای حەوێزی برای لەبەغدا هەردووکیان بەردەوام دەبن لەسەر خوێندن.
لە پاشانا لەتەمەنی پازدە ساڵیدا ناچار دەبێ دەست لەخوێندن هەڵبگرێ بەهۆی مردنی باوکییەوە لەجێی ئەو دادەنیشێ. بەم جۆرە دەبێتە سەرۆکی بنەماڵەی حەوێزییان و دیوەخانەی تایبەتی وەک نێوەندێکی وێژەی لەو ڕۆژگارەدا خۆی دەنواند. مەڵبەند و جێی کۆڕ و کۆبوونەوەی شاعیرانی ئەو سەردەمەبوو، بەتایبەتی حاجی و کەیفی و شێخ ڕەزا میوانی بەڕێزی ئەو دیوەخانەیە بوون و جێگەی دیارییان تێیدا هەبوو.
ئەختەر وەک ئاغایێکی بەدیمەن و دەوڵەمەند لەژیانی کۆمەڵایەتیدا ئوروستوکراتیانە نەبووه، بەزەیی بە هەژارانا هاتۆتەوه، دەستی گرتوون و یارمەتی داوان. ئەختەر خاوەنی قسەی خۆی بووه، بەرهەڵستی خراپەی داگیرکەری عوسمانی کردووه، تا گەیشتۆتەئەو ئاستەی هەجووی سوڵتانی عوسمان بکا. لەسەر ئەمەوالی عوسمانی تەقیەدین پاشا ئەختەری ئاوارەی شاری حیللەی باشووری ئێراقی کردووه. لەدوای ماوەیێک کەنامیق پاشا بووەبەوالی ئەختەری لەئاوارەیی ئازاد کردووەو گەڕاوەتەوەکۆیه.
لەژیانی تایبەتی خۆیدا ئەختەر دڵداری کردووه، دڵی چۆتە کچێکی جوانی بنەماڵەی دارۆغە ناوی ڕابی بووه. ئەم دڵدارییەپاک و بێ گەردە زیندەبەچاڵ دەکرێ بەبەهانەی ئەوەی ئەختەر و ڕابی بەمنداڵی شیریان پێکەوەخواردووه.
ئەختەر تەنیا شاعیر نەبووه، بەڵکوو هونەروەێکی ڕەسەنی مۆسیقا و گۆرانی بووه، ئاوازی بۆ هەندێ شیعری کوردی داناوه، جگەلەوەی شیعری خۆی کەدەکەوتەبەر دەنگی گۆرانیبێژان ئاوازەکانیان لەلایەن شاعیرەوە دادەنران، هەروەها هەندێ جار بۆ ئاوازێکی دیاریکراو شیعری هۆنیوەتەوه، بایەخی بەگۆرانی و سروودی میللی (فۆلکۆری) داوه.
دیوەخانەی مەڵبەندێکی وێژەو هونەر بووه. بەگشتی ئەختەر ڕۆڵێکی گرنگی بووەلەژیانی خوێندەواری کۆمەڵی کۆیەلەنیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەم.
ئەختەر لە ساڵی 1888 لە کۆیە کۆچی دوایی کردووە و لەگۆڕستانی عارەبیان لەتەنیشت باوکی نێژراوه.