* لە دایکبوون:
ساڵی 1977 لە گوندی گوڵپی بناری هەورامان سەربە شارۆچکەی هەڵبجەی شەهید لەدایکبووە.
* خوێندن و بڕوانامە:
هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس، پسپۆڕى زانستى (ئامار) کۆلێجى کارگێڕى و ئابورى، (1999 -2003)ە.
هەڵگرى بڕوانامەی ماستەر لە (بەڕێوەبردن) لە پسپۆڕی (بەڕێوەبردنی سامانی مرۆیی)، (2011 -2014).
* کارکردن و ژیانى پیشەیى:
لە ساڵی 1993ەوە ئەندامی ڕێکخراوی قوتابییانی کوردستانە.
لە کۆنگری سێیەمی ڕێکخراوی قوتابییانی کوردستان (هاوینی 2006) بەسکرتێری ڕێکخراو هەڵبژێردرا.
سکرتێرى ڕێکخراوى قوتابییانى کوردستان، (2008 -2009).
هەرلە ساڵی (2000)ەوە دەستیکردووە بە کاری ڕۆژنامەنووسی.
ئەندامى (سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان) و (فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان / IFJ).
مامۆستا لە ئامادەییەکانى پەروەردە لە ساڵانى (2003) بۆ (2014).
ڕاهێنەر لە (بەڕێوەبەرایەتى مەشق و ڕاهێنانى پەروەردەیى سلێمانى)، (2014 بۆ 2015).
مامۆستاى وانەبێژ لە زانکۆکانى (سلێمانى، گەشەپێدانى مرۆیى، پۆلى تەکنیک) لە ساڵى (2014 و 2015).
بەڕێوەبەرى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى لە پارێزگاى سلێمانى لە (2015 تا 2020).
ئەندامى خولى پێنجەمى پەڕڵەمانى کوردستان، لە (2020)ەوە بەردەوام.
ئەندامى فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەریى کوردستان و ئەندامى لیژنەى دارایى و ئابورى.
*بەرهەم و نووسین:
خاوەنى پەرتووکێکى چاپکراوە بە ناونیشانى (گەندەڵى) کە لێکۆڵینەوەیەکى زانستییەو لە ڕووى زانستەکانى کارگێڕى و یاسایى و ئابووریی و کۆمەڵایەتییەوە لە تاوانى (گەندەڵى) دەکۆڵێتەوە، و لە دووتوێى (286) لاپەڕەدا ساڵى (2014) چاپکراوە.
خاوەنى چەندین وتارى ڕۆژنامەوانییە لە گۆڤار و ڕۆژنامەو دیجیتاڵ میدیاکانى کوردستان.
*بەشدارى شۆڕش:
لە بنەماڵەیەکى نیشتمانپەروەر و شۆڕشگێڕبووە و باوکى پێشمەرگە بووە، و دوو براى شەهیدن و لەلایەن ڕژێمى بەعسەوە لە ئەمنە سوورەکەى سلێمانى لە 22ى 6ى 1989 گوللەباران کران.[1][2]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.omargulpi.net/og.aspx?kodtech=1=KTML_Link_External_Between=پێگەی تایبەتیی عومەر گوڵپی=KTML_Link_External_End=