ساڵی1941 یا 1946 لە شاری #کرماشان# هاتۆتەدنیا. بۆ ماوەی 15 ساڵ لەگوندەکانی ناوچەی کرماشان مامۆستای قوتابخانە بووە. ساڵی 1966 لە زانکۆی تاران لە بەشی ئەدەبی فارسی وەردەگیرێ و لەم زانکۆیە تا قۆناغی ماستەری بەشی دەروونناسی پەروەردە دەخوێنێت. هاوکات لەناوەندی زانستی باڵای تاران هەتا قۆناغی ماستەری ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی وانەخوێندن درێژە بە خوێندن دەدات.
دەروێشیان ئەندامی بنکەی نووسەرانی ئێرانە و خاوەنی چەندین پەرتووک و بەرهەمی ئەدەبی بەهێزە، لە بوارە جیاجیاکانی ئەدەبیاتدا؛ بەتایبەت لە بواری فەرهەنگی خەڵکی ئاساییدا کۆمەڵێک کار و پڕۆژەی بەنرخی ئەنجامداوە. جیا لەمانەش چەندین پەرتووکی ڕۆمان و بەرهەمی چیرۆکی بە زمانی فارسی نووسیوە کە لەم چیرۆکانەدا زیاتر گرینگیداوە بە خەبات و کێشەی گەلی کورد و بابەتەکۆمەڵایەتییەکان.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/467/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=عەلی ئەشرەف دەروێشیان=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/467/0005.JPG=KTML_Photo_End=
سەرجەمی پەرتووک و بەرهەمە نووسراوەکانی دەروێشیان کە تا ئێستا ئامادە و چاپ و بڵاوکراوەتەوە، زیاتر لە 60 بەرهەمە کە بریتین لە بوارەکانی چیرۆک بۆ منداڵان و مێرمنداڵان، کۆکردنەوە، کوورتە چیرۆک و ڕۆمان و فەرهەنگی خەڵکی ئاسایی.
گرنگترین و بەرچاوترین بەرهەمی عەلی ئەشرەف دەروێشیان نووسین و کۆکردنەوەی پڕۆژەیەکی گەورەیە بەناوی فەرهەنگی ئەفسانەکانی خەڵکی ئێران لە 20 بەرگدا کە بەرهەمی 22 ساڵ هەوڵ و تێکۆشانی ئەم نووسەرەیە. ئەم فەرهەنگە کۆمەڵە چیرۆکێکی سەرنجڕاکێش و مێژووییە کە بەشێوەی گشتی و ئەلف بێیی سەرجەمی ئەفسانەکانی خەڵکی سەرتاسەری وڵاتی ئێرانی لە20 بەرگی جیاوازدا لەخۆگرتووە.
پەرتووکی فەرهەنگی ئەفسانەکانی خەڵکی ئێران بە هاوکاری ڕەزا خەندان #مەهاباد#ی ئامادەکراوە و لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی پەرتووک و فەرهەنگ لە تاران چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
شایەنی باسە بۆ یەکەم جارە لە ئێران فەرهەنگێکی وا دەوڵەمەند کۆ دەکرێتەوە و تا ئێستا تەنیا 5 وڵات لە تەواوی جیهاندا ئەفسانەکانیان بەم جۆرە و بەشێوەی ئەلفبێ ئامادە و چاپ کردووە. [1]
- لە ڕۆژی #26-10-2017# لە تەمەنی (76) ساڵی بە نەخۆشی لە شاری تاران کۆچی دوایی کردووە.