ناو: هەژار
نازناو: حسێن زەهاوی
ساڵی لەدایکبوون: 1980
شوێنی لەدایکبوون: #خانەقین#
ژیاننامە
ساڵی 1980 لە شاری خانەقین هاتۆتەدنیا، ماوەیەکی زۆرە لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبات. زەهاوی لە زانکۆی ساواسی لەندەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ئیتنۆموزیکۆلۆژی وەرگرتووە و پڕۆژەی زانکۆکەشی لەسەر هەڵپەڕکێی کوردی بووە. نێوبراو دەف و دەهۆڵژەنێکی ناودارە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/469/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=هەژار زەهاوی=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/469/0004.JPG=KTML_Photo_End=
هەژار زەهاوی، یان حسێن زەهاوی دەفژەنە بەناوبانگەکەی کوردستان لە ساڵی 1980 لە شاری خانەقین لەدایکبووە. تەمەنی منداڵیی لە وڵاتی ئێران بەسەربردووە، دواتر لە ساڵی 1990 چووەتە وڵاتی بەریتانیا و ماوەیەکی زۆر لە شاری لەندەن ژیاوە.
زەهاوی، هەر لە تەمەنی منداڵییەوە دەستی بە ژەنینی ئامێری دەف کردووە و لە تەمەنی 13 ساڵی بانگهێشت کراوە بۆ ئۆرکێسترای مۆسیقای کوردی لە ئەورووپا. زەهاوی لە زانکۆی ساواسی لەندەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ئیتنۆموزیکۆلۆژی وەرگرتووە، پڕۆژەی دەرچوونی زانکۆشی لەسەر هەڵپەڕکێی کوردی بووە.
ئەم هونەرمەندە کوردە کاری لەگەڵ گرووپە میوزیکییە جیاوازەکانی وەک گرووپی کوردی، فارسی، یۆنانی و هیندی کردووە و بە هاوکاری سوهراب پوورنازری گرووپی (نیشتمان) یان دامەزراندووە، کە گرووپێکی مۆسیقایی کوردییە و ژەنیارەکانی لە شوێنە جیاوازەکانی کوردستانەوە کۆکردووەتەوە، ئامانجی ئەم گرووپە ناساندنی زیاتری مۆسیقای کوردییە بە هەموو جیھاندا.
موزیکژەنە بلیمەتەکەی #کوردستان# چەندین بەرنامەی هونەریی لەگەڵ گۆرانیبێژ و هونەرمەندی جۆراوجۆر پێشکەش کردووە، لەوانە #شەهرام نازری#، عەلیڕەزا قوربانی، ئاینوور دۆغان، هەروەها بەرهەمی تاکەکەسیشی هەیە.
زەهاوی تا ئێستا چەندین بەرهەمی تۆمارکردووە و لە ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی جیهان و کوردستان کۆنسێرتی پێشکەش کردووە، جگە لە بەڕێوەبردنی کۆنسێرت لە وڵاتە جۆراوجۆرەکاندا ژمارەیەک وۆرکشۆپیشی بۆ ناساندنی ئامێری دەف پێشکەش کردووە و ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە ناساندنی ئەم ئامێرە ڕەسەنەی کورد.
هەژار ئێستا لە کوردستان دەژی و لە #سلێمانی# شوێنێکی تایبەت بە خۆی هەیە بە ناوی (ماڵی زەهاوی) ، کە پێگەیەکە بۆ کۆکردنەوەی هونەرمەندان و تۆمارکردنی بەرهەمی هونەری و پێشکەشکردنی کۆنسێرت.[2]