ساڵی 1981 لەشاری بۆکان هاتۆتە دنیا. لە منداڵییەوە هۆگری بە وێنەگری بووە، قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەشاری بۆکان تەواو کردووە. پاشان بۆ خوێندنی دواناوەندی چۆتە شاری تاران و دواتر لەبەشی شانۆی زانکۆی بووشێهر لەباشووری ئێران وەرگیراوە.
ساڵی 2005 سەرەتا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵنێری فارس دەستی بەکاری وێنەگری هەواڵی کرد. پاشان ماوەیەک بۆ ڕۆژنامەکانی سەرمایە و ئایندەی نوێ وێنەی گرت و ئێستا ماوەی ساڵێکە کە وێنەگری ڕۆژنامەی بانی فیلمە کە تایبەتە بە هونەرەکانی سینەما و شانۆ و موزیک.
ئاکۆ سالمی لە مەودوا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئیعتماد میللی کە یەکێکە لە ڕۆژنامە پڕتیراژ و سەرکەوتووەکانی وڵاتی ئێران هاوکاری دەکات.