ساڵی 1340ی کۆچی هەتاوی لە ئاواییەکی سەر بە زەهاو، بە ناوی ئەلیاس بەرعەلی (قەرەسەنی قەرەحەسەن) لە بنەماڵەیەکی هەژار، چاوی بە دونیا هەڵێناوە. خۆی دەڵێ ئەو ڕۆژی لەدایکبوونەی کە بۆ من دانراوە، ڕاست نیە، چوونکە من لە بەهاردا لە دایکبووم ساڵەکەشی 1337 یان 1338 ە. هەروەها دەڵێ بە چووکەیی هاوکاری بەڕێز عەلی ئەکبەر م. (عەلیەوڕی ماڵ مامە گە) بووە کە شوانی ئەو ئاواییە بووە. کاکە عەلی دەستماڵێکی کاک قادری بەلاوەیە هەر کات سەیری دەکا، دڵی دەگیرێ و دەست بە گریان دەکا.
لەبەر نەبوونی قوتابخانە لە دێکەیاندا نەیتوانیوە لە کاتی خۆیدا بخوێنێ. کاتێک قوتابخانەیان لە دێکەیاندا دانا، تەمەنی قادر ئەلیاسی گەیشتبووە 10 تا 12 ساڵ، منداڵی لادێی لەو تەمەنەشدا لە جێگای مێز و کورسی نێو پۆلی خوێندن زیاتر خۆی لە نێو کەڕەک و کەپەنگی شوانیدا دەبینێتەوە. بەڵام بە گۆڕانێکی لە ناکاو لە ساڵەکانی نێوان 1353 1352 ی هەتاوی لە ژیاندا ڕووی داوە، دوای گۆچانی شوانی فڕێ بدا و بە ئاواتەکانی دەورانی منداڵی خۆی بگا. بە هاتنی بەڕێزێک بە ناوی قودرەت اللە نەسیری وەک مامۆستای سپای دانش (دوو ساڵ مامۆستایەتیان دەکرد بۆ ئەوەی لە دەست سەربازی ڕزگاریان بێ) بۆ ئاواییەکەیان کە خەڵکی خرم ئاباد بوو. بە هاتنی ئەم مامۆستایە بۆ ئەلیاسی قادری مێرمنداڵیش دەستی بە خوێندن کرد و لە بەر ئەوە زۆر حەزی لە خوێندن بوو، 5 ساڵی سەرەتایی قوتابخانەی بە 2 ساڵ تەواو کرد. دەورانی سێ ساڵی ناوەندیشی لە قوتابخانەی ناوەندی سەعدی لە میرئەحمەد شاری سەرپێڵ زەهاو و ساڵەکانی یەکە و دووهەمی دواناوەندی لە قوتابخانەی حەکیم نیزامی هەمان شاردا بە سەرکەوتنەوە تەواو کرد. ناوی خۆی نووسیبوو بۆ ساڵی سێهەمی دواناوەندی کە شەڕی ماڵوێرانکەری نێوان ئێراق و ئێران دەستی پێ کرد و ژیانی قادریش شێوازێکی دیکەی بە خۆیەوە گرت.
هاوکات لەگەڵ شەڕێ ئێران و ئێراقیش شۆڕشی گەڵی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەستی پێ کرد. قادریش وەک زۆربەی لاوەکانی نیشتمانەکەی لەبەر هەستی نەتەوایەتی ڕووی، ڕووی لە شۆڕش کرد و لە نێو تێکۆشەرانی حیزبی دیمۆکرات کوردستانی ئێران خۆی دیتەوە. لەو حیزبەشدا هەر لە پێشمەرگایەتییەوە پلەکانی نیزامی و سیاسی تێپەڕ کردووە و تاکوو پلەی ئەندامەتی کۆمیتەشارستان لەو حیزبەدا. بە پێشمەرگایەتی و ئەرکی پیرۆزی نەتەوایەتی، زۆربەی بەشەکانی ڕۆژهەڵات کوردستان گەڕاوە و ساڵیانێک لە ڕیزی تێکۆشاندا بووە، زۆربەی تێکۆشانی لە هێزەکانی داڵەهۆ و شاهۆدا بووە. شایانی باسی کە ناوبراو دەستێکی زۆر گرینگ و بنەڕەتی لە دانان و پێکهێنانی هێزی داڵەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا هەبووە.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/479/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=قادر ئەلیاسی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=قادر ئەلیاسی=KTML_ImageCaption_End=
چوار ڕۆژ پێش ڕووداوە دڵتەزێنەکەی شیمیایی بارانی #هەڵەبجە# واتی 12ی 3ی ساڵی 1988، قادر بۆ سەردانی بنەماڵەکەی کە بە هۆی حکومەتی ئێراقەوە لە ئوردوگای ئەلتاش لە ڕۆمادی گرسابوونەوە، ڕووی لەوێ کرد. ئەم سەفەرە هەرچەند بۆ ماوەیەکی کورت بوو، بەڵام سێ ساڵی درێژە کێشا و لەو ماویەدا کەنیشکە کوردێکی ژیکەڵە و لەبەردڵان بە ناوی ڕەعدە پاڵانی دڵێ قادر دەفڕێنێ و هەربۆیە لە ڕێکەوتی 1ی مانگی 8ی ساڵی 1988دا زەماوەند دەکەن و بەرهەمی ئەو پەیمانە هاوسەرییەش کوڕێک بە ناوی تۆڵە و کچێکە بە ناوی تەوار.
ساڵی 1992 قادر لەگەڵ هاوسەرەکەی و یەکێک لە براکانی چوونە وڵاتی نوروێژ و لەوێ مانەوە. لەو کاتەوە تاکوو ئێستا بە هیوای گەڕانەوە بۆ وڵات لە نوروێژدا بەسەر دەدا.
دەورانی منداڵی و مێرمنداڵی و سەرەتای قوتابخانە زۆر حەزی لە گۆرانیبێژی کردووە. لە ڕاستی دا قوتابخانە هاوکات دوو دەرگای بە ڕووی ناوبراودا کردووەتەوە یەکەم فێربوونی خوێندن و دووهەم سەرنج ڕاکێشانی ئەوە بۆ لای هونەر. لە ساڵی 1360ی هەتاویدا هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی دووشەڕی هاوکات کە یەکم شەڕێ نێوان ئێران و ئێراق و ئەویتریش شەڕێ نێوخۆیی کۆماری ئیسلامی دژ بە میللەتی کورد بوو، کارێکی کرد کە قادر لە گۆرانیبێژی و هونەر داببڕێ.
کاری هۆنەری و گۆرانی وتنی قادر ئەلیاسی هەرچەندە تاکوو ئێستا کاستێک و دوو سی دییە بەڵام لە ڕاستی دا، کاری هۆنەری ئەو تەنیا ئەوانە نین بەڵکوو زۆر جار کۆڕ و کۆمەڵی شۆڕشگرێانی کوردی گەرم کردووە و بە دەنگە بە سۆزەکەی خۆی شۆڕشگێرانی دڵ پڕ لە ئاگری نەتەوایەتی هەڵپەڕاندووە کە تۆمار نەکراون. هەرچەندە خزمەتی قادر بە بنەماڵەی هونەری کوردی زۆرن بەڵام یەک کاست و دوو سی دی بە شێوەی پرۆفوشوناڵ تۆمار کراون و لەبەر دەستی لایەنگرانی ئەو دەنگەدان. هەروەها دوای گەیشتنی بە ئوروپا لە زۆر وڵاتی دیکەدا ساڵانە بە بۆنەی جێژنی سەرساڵ و بۆنە تایبەتییەکانەوە بانگێشتن دەکرێ و جێژنەکەیان بۆ دەڕازێنێتەوە. دەتوانین لەو وڵاتانە بێجگە لە زۆربەی ئوروپا، ئامریکا و کانەداش ناوبەرین.
هەرچەندا قادر ئەلیاسی زۆرتر وەک هونەرمەندی دەنگبێژ ناوبانگی دەرکردووە بەڵام دەست و پێنووسێکی ڕەنگینیشی هەیە و بەشێوەیەکی جوان لە نووسینی ئەدەبی و وەرگێڕانیشدا خامە دەڕەنگێنێ.
بێجگە لەمانە قادر ئەلیاسی چەند ساڵێکە لە تەنەفزیۆنی تیشک تی ڤی دا بەرنامەی هونەری بە ناوی زەریان بەڕێوە دەبا.