- لە ساڵی 1933 لە شاری #سلێمانی# لەدایکبووە.
- لەسەرەتای خوێندنیدا جگە لە خوێندنی ئیسلامی، فەلسەفە و سیۆلۆجی و فیزیا و ماتماتیکی خوێندووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/498/0017.JPG=KTML_Photo_Alt=جەمال نەبەز=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/498/0017.JPG=KTML_Photo_End=
- لە نیوەی یەکەمی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو، لە زانکۆی بەغدا، فیزیا و ماتماتیکی خوێندووە.
- لە شارەکانی #کەرکووک# و #هەولێر# و بەغدا و بەسرە وانەی گوتووەتەوە.
- ساڵی 1962 چووەتە ئەوروپا بۆ تەواوکردنی خوێندن و پاشان لە زانکۆکانی مینوخ و ۆزبورگ خوێندنی ئیسلامیی و ئێرانناسی و شێوازی وتنەوەی وانەی خوێندووە.
- لە ساڵی 1967-1970 لە زانکۆی هامبۆرگ خوێندویەتی و هەر لەو ساڵانەدا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی، یەکێتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد دادەمەزرێنن.
- لە ساڵی 1970-1979 لە زانکۆی بەرلینی ئازاد زانستە سیاسییەکان و ڕۆژنامەنووسی و یاسای خوێندووە. [1]
- یەکێکە لە دامەزرێنەرانی #کاژیک#.
- لە ساڵی 1962 کە کوردستانی جێهێشتووە بەهیچ جۆرێک نەگەڕاوەتەوە.
لە ڕۆژی #11-11-2018# بەهۆی نەخۆشییەکی سەختەوە لە نەخۆشخانەدا خەوێندرا و، دوای چەند ڕۆژ لە خستنە نێو کۆماوە بەهۆی هەناسەتەنگبوونەوە، ڕۆژی #08-12-2018# لە تەمەنی 85 ساڵیدا، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
=KTML_Link_External_Begin=https://jemalnebez.org/index.html=KTML_Link_External_Between=ماڵپەڕی تایبەتیی دکتۆر جەمال نەبەز=KTML_Link_External_End=