کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,306
وێنە
  123,536
پەرتووک PDF
  22,049
فایلی پەیوەندیدار
  125,051
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,995
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,392
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,664
عربي - Arabic 
43,684
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,487
فارسی - Farsi 
15,617
English - English 
8,503
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,026
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,816
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,507
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
911
وێنە و پێناس 
9,458
کارە هونەرییەکان 
1,496
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,935
نەخشەکان 
268
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,039
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,644
کورتەباس 
22,098
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,362
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
19
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,269
PDF 
34,623
MP4 
3,821
IMG 
232,957
∑   تێکڕا 
272,670
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئەمجەد عەلی مورادی
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئەمجەد عەلی مورادی
ئەمجەد عەلی مورادی
ساڵی 1954 لە گەڕەکی (ناوقەڵا)ی شاری #سەقز# لەدایک بو وە هەرلە شاری سەقز هەتا پلەی دیپلۆم دەرسی خوێندوەودواتر بۆ خوێندنی زیاترچوەتە شاری تاران و لە بنکەی باڵای ڕاهێنانی پەیوەندی یەکانی مخابرات درێژەی داوە بەخوێندن ودوای دووساڵ لەوزانستگە بڕوانامەی شارەزابوون(نکنسین) ی مخابراتی وەرگرتوەو گەڕاوەتەوە شاری سەقز وبۆماوەی هەشت ساڵ دەبێتە مووچەخۆری شیرکەتی مخابراتی شاری سەقزبە داخەوە لە ساڵەکانی دوای شۆڕشی 1357 تەوەبەچەن هۆیەک لەسەرئەوکارەی لابرا.
دەسپێکی هونەری کاک ئەمجەد ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەرس خوێندنی لە قۆناغەکانی دواناوەندی لە ساڵی 1347دا کە لەژێر جاوەدێری بەڕێز کاک فایق ئادەمی هاتوەتە گۆڕەپانی بەربڵاوی شانۆ وە هەرلەوسەردەمەدا بەردەوام لە کێ بەرکێکانی قوتابخانەیی شاروناوەندا پلەی بەرچاوی وەدەست ئەهێنا وتەنانەت لە هۆردووی شاری (رامسر)دا دەوری بەرچاوی بینی، لەساڵی 1350دا کە بۆ خوێندنی باڵا دەچێتە شاری تاران دووساڵ لەوشارە دەمێنێتەوە کە دەبێتە هۆی ئاشنابوونی لە گەڵ شانۆ ومامۆستایانی بەڕێزی هونەری شانۆ وەک بەڕێزان: مەرحووم “بیژنی مفید”، مەرحووم “مەحمودجوهری”، ومامۆستا”رکن ا لدین خسروی”مامۆستا “ایرج زهری”و دواتر لەساڵی 1353 دادەگەرێتەوە زێدەکەی خۆی واتە شاری سەقز و بۆیەکەمین جار کۆڕێکی سەربەخۆی شانۆی شار لە ئیدارەی فەرهەنگ وهونەری ئەوکات دادەمەزرێنێت کە لەوکاتەدا بەڕێز شاهروخی موعینی وەک کارناس وبەڕێوبەری فەرهەنگ وهونەری شاری سەقز دەوری ئەگێڕا، ئەندامانی یەکەم گروپی شانۆی شاری سەقز بریتی بوون لە بەڕێزان: ئەمجەدی عەلیمرادی، موحسین خورسەند، سدیق خوسرەوی، خەلیل میرزایی، وکاک خالیدخاکی کە بۆ یەکەمجارشانۆنامەیەکیان بەناوی(جان نپار) نووسراوەی مەرحووم بیژن موفید لەشاری سەقز پێش کەش کرد کە ئەم شانۆیە بڕیاروابوو لە چوارشەودا پێش کەش بکرێت کە بەداخەوە لە لایەن ساواکەوە پێشی پێ دەگیرێ وتەنیا یەک شەوبەڕێوەی دەبەن بەڵام ئەوگوروپە کۆڵی نەداو شانۆنامەیەکی تری بەشێوەی “رووحەوزی” بەناوی(قەزاوقەدەر) لە ساڵۆنی شارەداری ئەوکات و هەروەهالە گوندەکانی (سەرا) و(میرەدێ) بەڕیوەیان برد بە سەرپەرشتیاری کاک ئەمجەد عەلیمرادی.
لە هەوڵ وکۆششەکانی کاک ئەمجەد عەلیمرادی ئە توانین ئاماژە بەوچالاکی یانەی خوارەوە بکەین :
1- بەرێوەبردنی دووبارەی شانۆی (جان نپار) لەسالی 1355.
2- شانۆیەکی گوێ حەوزی بەناوی(قەزاوقەدەر) بەهاوکاری بەڕێزان: موحسین خورسەند، خالیدخاکی، فەریدوون ئەنساری، جەعفەری جەعفەردووست، ئیسمایل پاشایی، لە شارەکانی سەقز، #سنە#، #مەریوان#، بانە، بیجار، زەنجان، قزوین، فومن، بەندەرئەنزەلی، ڕەشت، ئاستارا، هەشتپەڕ، تەورێز، ئازەرشەر.
3- شانۆی (شەهیدی دووهەم) لە نووسینی کاک عومەرفارووقی بەهاوکاری خالیدخاکی، ئیسمایل پاشایی، جەعفەری جەعفەردووست، ئیبراهیم وەیسیان، کە ئەم شانۆیە توانی لە فستیواڵی ساڵانەی سەرانسەری ئێران دا بەشداربێت وخۆی بگەیەنێتە ڕیزی 24شانۆی هەڵبژاردەی ئەوفستیواڵە لە شاری تاران و جارێکیش (محەمەدعلی کشاورز) وەک چاودێر هاتوەتە شاری سەقز بۆ دیتن وهەڵسەنگاندنی ئەوشانۆیە یەکەمجار لەمێژووی شانۆی سەقزدا ئەوگرووپە بەکارگەردانی بەڕێز(سوهراب ئەعزاز) چوە شاری تاران کە شوێنەوارێکی زۆرباشی لە شانحۆی سوقزدا دانا کە دواتر (سوهراب ئەعزاز) کە کارناس وخوێندەواری هونەری شانۆ بوو سەقزی بەجێهێشت وچوە وڵاتی ئاڵمان کە بەشی زۆری هونەری شانۆی سوقزقەرزاری ئەوبەڕێزەیە.
4- شانۆی (سفرسبزدرسبز) لە نووسینی (بێهروزغەریب پوور) کە بۆ پێش کەش کردن لە شاری تاران هەڵبژێردرا.
5- شانۆی(درحوزوورباد) لە نووسینی (بەهرام بەیزایی(
6- شانۆی (ئەسیر) لە نووسینی (ئەمجەدعەلی مرادی(
7- شانۆی (چشم دربرابرچشم) لە نووسینی (غوڵامحسین ساعدی(
8- شانۆی (ئیستسنا وقاعدە) لە نووسینی (برتولدبرشت) بە سەرپەرستی ودەرهێنانی (ێتش تقی پور) کە هەمووی ئەم شانۆیانە لە شاری سەقزولە ساڵۆنی دەبیرستانی سەعدی وشارەداری بەڕێوە ئەچوون کە جیا لەوکەسانەی پێشتر ناومان هێنان بەڕێزان :نەسرین عەلیمرادی، بهروزعەلیمرادی، ماجیدلەحمی، تەها بەنی هاشمی، بەردەوام دەوریان ئەگێڕا.
9- شانۆی (ئا سەیدکازم) لە ساڵی 1359دابەهاوکاری بەڕێزان:فەریدوون ئەنساری، جەمشید یەغمووری، ئەحمەد ساڵحی، ڕەحیم ورەحمان ئەحمەدی، ئیبراهیم وەیسیان، ئەرسەلان مەسرووری، جەعفەررەوشەنفکر، وەفا ئەحمەدپەنا.
10- دووبارە شانۆی (ئاسەیدکازم) کە گرنگی کاری ئەوشانۆیە لەوەدابوو کە ئەمجارەیان کاک ئەمجەد بەچەن هۆیەکەوە لە زیندانی ناوەندی شاری سەقز ژیانی تێئەپەڕا، بەسەرئەوەیشدا کاک ئەمجەد هەرلەهەوڵی هونەری شانۆی شارەکەیدابوو کە بە پێکهێنانی گرووپێک لە سێهەمین فستیواڵی ساڵانەی شانۆی زیندانەکانی ئێراندا بەشداری کرد کە لەشاری سنە بەڕێوەچوو لەوفستیواڵەدا کاک ئەمجەد خەڵاتی باشترین دەرهێنەری پێدراوخاڵی بەرچاوی ئەوشانۆیە لەوەدابوو کاک ئەمجەدکەدەرهێنەربوولەزیندان دابوو وماباقی دەورگێڕەکان ئازادولەدەرەوی زیندان بوون وهاوکاری کاک ئەمجەدیان ئەکرد بۆ سازکردنی ئەوشانۆی (ئاسەیدکازم)ە ماوەی دوومانگ ئەکتەرەکان بەشەوداهەرهەموویان دەهاتنە ساڵۆنی زیندان (نمازخانە) مەشق وراهێنانیان لە لایەن کاک ئەمجەدەوە ئەبینی کە زۆرتری ئەرکی پێوەندیەکە کەوتبوە ئەستۆی کاک سەڵاح محەمەدی، بەڕێزانی بەشدارلەوشانۆدابریتی بوون لە: سەڵاح محەمەدی، محەمەدزارع زادە، حەسەن عەدنانی، پەیمانی ژیانی، داریوش ڕەفێعی، عەلی تووفانی، عەلانەباتی، ئەنوەری مرادی، ساڵح ئیسماعیلی، فەرید نەجەفی…
11- شانۆی (موقەسرکیست) لە نووسینی (سادق عاشووری (هەمەدانی(بە هاوکاری ئەحمەد ساڵحی، حەمید وسووقی، مەرحووم ڕەزاعەلیمرادی، حەسەن زەبێحی، سەعیدساڵحیان.
12- شانۆی (ئەسپی سپی) لە نووسینی (موحسین خورسەند(وەرگێڕانی بۆ سەرزمانی کوردی لەلایەن کاک حسەین مەولایی، بەهاوکاری سەڵاح محەمەدی، ئیسمایل پاشایی، محەمەدزارع زادە، ڕەزا دەباغی، مەنسوور مەسعود، کە بۆ ماوەی شەش شەو بەڕێوە چوو وداهاتەکەی کەلەرێگەی بلیت فرۆشی یەوە بەدەست هاتبوو کەم وزۆر پێش کەش بە لێقەوماوانی کارەساتی #هەڵەبجە#و ئاوارەکانی کوردی ئێراقی نیشتە جێی کوردستانی ئێران وشاری سەقزکرا،
13- ڕێخستن وسازکردنی ئەنجومەنی شانۆی سەقزبەیارمەتی هاوڕێیانی.
14- شانۆی (پەهلەوان کەچەڵ) نووسینی مامۆستا عەلی نەسیریان بە هاوکاری سەڵاح محەمەدی، هانا عەلیمرادی کچی کاک ئەمجەد، حامیدکەریمی، شارام ڕەزا زادە، حەسەن وشاریاری عەدنانی، حسەین حەسەن زادە.
15- ڕێخستنی فستیواڵی شانۆی سەقز بە یارمەتی هاوڕێیانی.
16- ڕێخستنی فستیواڵی شانۆی کوردی بەیارمەتی هاوڕێیانی.
17- بەڕێوەبردنی شانۆی (چهار سندووق) لە نووسینی بەهرام بەیزایی.
18- دەورگێڕ لە شانۆی (ژان) دەرهێنەر سەڵاحی محەمەدی
19- دەورگێڕ لە شانۆی (کۆڕی قوربانی کردنی سمنار(دەرهێنەر سەڵاح محەمەدی.
20- بە خۆشێ یەوە کاک ئەمجەد ئێستەیش لە شاری سەقزدا نیشتەجێ یەو کەسب وکاری ئازادی هەیەو بەردەوامیشە لە هەوڵە هونەریەکانی شانۆدا
ئەم بابەتە 9,722 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چەمەڕا
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری کەس: شانۆکار
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سەقز
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 9,722 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.124 KB 04-08-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.266 چرکە!