ناوی کەریم ڕەسوڵ-ە. ساڵی
1949 لە گوندی
هاودیانهاودیان لە ناوچەی
ڕواندزڕواندز هاتۆتە دنیاوە. پاش تەواوکردنی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و دوا ناوەندی لە ڕواندز، لە کۆلێژی سەربازیی درێژەی بەخوێندن داوە و ساڵی
1972 بووەتە ئەفسەر.
مولازم سەید کەریم لە سەردەمی خوێندکاریدا پەیوەندی بە
یەکێتیی قوتابییانیەکێتیی قوتابییان و
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و ساڵی
1974 کە شەڕ لە کوردستاندا دەستی پێ کردەوە، بووەتە پێشمەرگە و لەهێزی (
سەفینسەفین)دا کراوە بە ئامر بەتالیۆن.
پاش هەرەسهێنانی شۆڕشی ئەیلول چووەتە سووریا و کاتێکیش
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزرا، ئەم لاوە، هاوڕێ لەگەڵ دەستە سەرەتاییەکانی هێزی پێشمەرگەدا گەڕاوەتەوە کوردستان و هێندەی نەبرد، لەبەر ئازایەتی و لێهاتوویی خۆی کرا بە فەرماندەی هەرێمی حەوتی
باڵەییانباڵەییان و پاشان بەئەندامی مەکتەبی سەربازیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
ئەم فەرماندە هەڵکەوتووە بەشداریی لە چەندین داستانی گەورەدا کردووە و سەرکردایەتی چەند نەبەردێکی تریشی کردووە لەوانە داستانی شێنێ، داستانی قەڵا سنج،
قەندیلقەندیل،
مامەندەمامەندە، دەشتی
هەولێرهەولێر،
هیرانهیران و نازەنین، کەڵکی باڵەییان و چەند داستانێکی تر. مولازم سەید کەریم لە هەڕەتی چالاکی و بەخششی شۆڕشگێڕانەیدا بوو کە ڕۆژی
15-09-198415-09-1984 و بەپیلانێکی داڕێژراوی دوژمنانی کورد لە ناوچەی
تاسڵوجەتاسڵوجە، لەگەڵ دوو پێشمەرگەی دەستەکەی بە ناوەکانی
نەهرۆ عەبدوڵڵانەهرۆ عەبدوڵڵا و
سەباح مەجیدسەباح مەجید شەهید کراون.
[1]