ناو: عومەر
نازناو: عەمەر چاوشین
ساڵی لەدایکبوون: 1942
ڕۆژی کۆچی دوایی: #15-01-2023#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/529/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=عومەر چاوشین=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/529/0005.JPG=KTML_Photo_End=
لە ساڵی 1942 لە گەڕەکی #گۆیژە#ی سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵی 1967 لە #تیپی نواندنی سلێمانی# بووەتە ئەندام.بەهۆی کەمی هونەرمەندی ئافرەت، لە ساڵانی شەستەکانەوە تاوەکوو کۆتایی هەشتاکانیش، زۆربەی جار ڕۆڵی ئافرەتی بینیوە. لەگەڵ هونەرمەند #مەکی عەبدوڵڵا#دا کۆمەڵێک چیرۆکی تەمسیلییان بۆ #تەلەڤزیۆنی کەرکووک# دەرکردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 15-01-2023، هونەرمەند عومەر چاوشین لە سلێمانی کۆچی دواییکرد.
کاتژمێر 9:00ی سبەی بەیانی تەرمی عومەر چاوشین لە مزگەوتی شێخ فەریدەوە بەرەو گۆڕستان بەڕێدەکرێت و لەوێ لە ڕێوڕەسمێکدا بە خاک سپێردرا..
$کارەکانی$
- پیسکەی تەڕ پیر
- جەنابی موفەتیش
- ژن بە ژن
- ماوتە کاولی کەی
- شایی خوێناوی
- گۆڕ هەڵکەن
- مشتەی ناو هەمانە
- مەکری ژنان
- لە چایخانەدا
- بلیت و زاوا
- کرێ گرتە
- مەلموس
- قڵیشایەوە
- کێچ
- سێ گوڵی ژاکاو
- چاوی ڤێتنام
- شێخی تەپڵە ڕەش
- دڵۆپی خوێن
- مامە خەمە