ناو: فەرهاد پیرباڵ
ڕۆژی لەدایکبوون: #20-08-1961#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
فەرهاد پیرباڵ، نووسەر، لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆی کوردە و خەڵکی باشووری کوردستانە.
لە ساڵی 1961 لە هەولێر لە دایکبووە و لە 82 لە #زانکۆی سلێمانی# خوێندنی تەواوکردووە.
لە ساڵی 1984 چووەتە ڕیزی #یەکێتی نووسەران#ی شاخەوە، هەر لەناو یەکێتی نووسەرانی شاخیش یەکەمین پەرتووکی چاپ کردووە کە شانۆنامەیەکە بە بە ناونیشانی ماڵاوایی وڵاتەکەم. ئەو لەپێناو ئەوەی خزمەتی سەربازیی ڕژێم نەکات چووەتە ئێران، هەشت مانگ لە ئێران ماوەتەوە. دوایی چووەتە ئەڵمانیا ئینجا دانیمارک و دوو ساڵ لەوێ ماوەتەوە بە زەمالەی حکومەتی فەڕەنسی کە لەلایەن ئەنیستیتوی کوردی پاریسەوە دابەش دەکرا، چووەتە فەڕەنسا بۆ ماوەی هەشت نۆ ساڵێک لە فەڕەنسا ماوەتەوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/531/0081.JPG=KTML_Photo_Alt=فەرهاد پیرباڵ=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/531/0081.JPG=KTML_Photo_End=
پیرباڵ مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 1994 گەڕاوەتەوە کوردستان. هەفتەیەک دوای تەواوکردنی دوکتۆراکەی لە زانکۆی سۆربۆن، لە بواری مێژووی ئەدەبی نوێی کوردیدا لە ساڵی 1994 لە #زانکۆی سەڵاحەدین# دامەزراوە.
پیرباڵ کاتێک کە لە دانیمارک و ئەڵمانیا بووە وەکوو سەرپەرشتیاری بەشی ئەدەبی و وەکوو پەیامنێر و ئەندامی دەستەی نووسەران لە زۆر لە گۆڤارەکانی وەک خەرمانە و نودەم لە ستۆکۆڵم، یەکگرتن و دەروازە لە دانیمارک، هیوا لە پاریس وە هەروەها گەلێک گۆڤاری دیکەش وەکوو دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکان کاری کردووە، لە 1994 کە هاتووەتەوە کوردستان لە ڕۆژنامەی #کوردستانی نوێ# بەرپرسی لاپەڕە بووە، لە گۆڤاری وەرگێڕان سەرنووسەر بووە کە لە #وەزارەتی ڕۆشنبیری# دەردەچوو، هەروەها لە زۆر گۆڤار و بڵاوکراوەی دیکە دا وەکوو نووسەر یان سەرنووسەر بەشدار بووە.
د. فەرهاد پیرباڵ لە هەڵبژاردنی خولی دووەمی #پەڕڵەمانی کوردستان# لە ساڵی 2005 بەشداری کرد، لیستێکی هەبوو بە ناوی لیستی بێلایەنەکان و توانی 10 هەزار و 262 دەنگ بەدەستبهێنێت، بەڵام نەیتوانی هیچ کورسییەک بباتەوە [3].
فەرهاد پیرباڵ هەتا وەرزی یەکەمی 2009 چل و سێ پەرتووکی نووسیوە و بڵاوکردووەتەوە. یەکێک لە پەرتووکەکانی فەرهاد پیرباڵ بریتییە لە حەکایەتەکانی باوکم کە ڕۆمانێکی 450 لاپەڕەییە.
نێوبراو پێشتر هاوسەری هۆزانەوان #تەرزە جاف# بووە. [1][2]